ته‌نها ده‌نگ بده!ته‌نها ده‌نگ بده!
هه‌ڵبڕاردنElection یه‌کیَکه له نیشانه‌کانی دیمۆکراسی. به‌لاَم هه‌موو دیمۆکراسی نییه. ئه‌و شانۆه‌ریه‌ش که رۆڕی 22ی جۆزه‌ردان له ئیَران خرایه رێ و به‌و ئاماده کارییه‌وه که ێیَشتر بۆی کرابوو، که ته‌نانه‌ت وای کرد به‌شیَک له ئۆێۆزیسیۆنه کورده‌کانیش فریو بخۆن و بانگه‌وازی به‌شداری بده‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌ران و رۆشنبیرانیش جاریَکی تر تووشی وه‌همی ریفۆرم و دیمۆکراسی بوون، نیشانی‌دا که هه‌ڵبڕاردن له سیسته‌میَکدا ده‌توانێ نیشانه‌یه‌ک بیَت له دیمۆکراسی که بونیادی سیسته‌مه‌که بۆیه‌کی له دیمۆکراسی بردبیَت. به هه‌موو ئه‌و ئاماده کاریه‌وه که بۆ ئه‌و شانۆگه‌رییه کرابوو، رڕیم جاریَکی‌تر له به‌رڤاو میدیاکان رواڵه‌تیَکی گرته خۆ که رڕیمیَکی خه‌ڵکییه. ڕماره‌ی به‌شدار بووان زۆر له‌وه زیاتر بوو که ێیَش بینی ده‌کرا، ئیتر ئه‌مه به هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بووبیَت، بۆ رڕیم ئه‌وه گرینگ بوو که جه‌ماوه‌ری هیَنایه سه‌ر سندووقه‌کان و قامکی ێیَ مۆر کردن.
قامک لیَره‌دا مانا ساده و فیزیکییه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دا، ئیتر له به‌شیَک له جه‌سته‌وه ماناکه‌ی ده‌گۆڕدرێ بۆ هیَمای ێه‌سه‌ند کردنی ده‌سه‌لاَت، ره‌نگی سه‌ر قامکی دۆشاو مڕه ده‌بیَ به هیَمایه‌ک بۆ ێه‌سه‌ند کردنی ده‌سه‌لاَت و له تی ڤیه‌کانه‌وه نیشان ده‌درێ و گۆشه‌یه‌ک له رووبه‌ری رۆڕنامه‌یه‌ک ێڕ ده‌کاته‌وه. ئه‌مه ترانسفۆرماسیۆنیَکی مانایه‌و ده‌سه‌لاَت زۆر جار به شویَن ئه‌و ترانسفۆرماسیۆنه مانایه‌وه‌یه. ێیَکه‌نینی به‌ر کامیَرای تی ڤیه‌کان و وه‌ستان له ریزی ده‌نگدان و به ده‌سته‌وه گرتنی ناسنامه‌ش، سه‌رجه‌میان مانایه‌کی سیاسی‌یان ێه‌یدا کرد، هه‌موو بوون به کالاَ، کالاَیه‌ک بۆ نیشاندانی هیَز. هه‌موو ئه‌م کالاَیانه بوون به ئامرازێ که ده‌سه‌لاَت ێه‌یتا ێه‌یتا له کاناڵه‌کانی خۆیه‌وه شادی به‌م جه‌ماوه‌ره بیَت و سروودی "ایران ای مرز ێر گه‌ر" و ده‌یان سروودی مه‌سخ کراوی تر بخاته سه‌ر.
هه‌ڵبڕاردن ته‌واو بوو، جه‌ماوه‌ر ڤاوی له میدیاکان بڕی، له ماوه‌ی که‌متر له 3 کاتڕمیَردا 20 میلیۆن ده‌نگ خویَندرایه‌وه، به ێیَڤه‌وانه‌ی ڤاوه‌ڕوانی به‌شیَکی زۆر له نووسه‌ران و رۆشنبیران و به گشتی جه‌ماوه‌ر، ئه‌حمه‌دی نڕاد له ێیَشه‌وه بوو، له‌م ساته‌شدا له نیَوان ماڵێه‌ڕه‌کانی سه‌ر به ئه‌حمه‌دی نڕاد و مووسه‌وی‌دا ململانیَیه‌ک ده‌بیندرا، هه‌مووان ده‌یانویست وره‌ی جه‌ماوه‌ر را بگرن، له حاڵیَکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندبوو ئه‌حمه‌دی نڕاد 65% له سه‌دی ده‌نگه‌کانی هیَناوه‌ته‌وه، فارس نیوزی سه‌ر به ئه‌حمه‌دی نڕاد باس له ریَڕه‌ی سه‌روو 78% ده‌کرد، له لایه‌کی تره‌وه ماڵێه‌ڕی فانگار، ێه‌یامی سه‌رکه‌وتنی مووسه‌وی بلاَو ده‌کرده‌وه.
به هه‌موو ئه‌مانه‌وه کایه‌که گه‌رم بوو، تا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی راگه‌یه‌ندرا ئه‌حمه‌دی نڕاد به 65% له سه‌دی ده‌نگه‌کان بووه به سه‌رۆک کۆمار. ئه‌و کاته‌ی خامنه‌یی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بلاَو کرده‌وه، ئه‌و کاته بوو که باڵی به ناو ریفۆرم خواز هیوا بڕاو بوون، ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌ستی ێیَ کرد. کوت و ێڕ جه‌ماوه‌ر له ریفۆرم خوازه‌وه بوون به شۆڕشگیَر(revolutionary) جاریَکی تر شه‌قامه‌کان ێڕ بوو له جه‌ماوه‌ر. ململانیَیه‌کی راسته‌قینه هاته ئاراوه له نیَوان شۆڕشی و ده‌سه‌لاَته‌کاندا.
جاریَکی تر شه‌قامStreet
سه‌ره‌نجام هه‌موو شت هاته سه‌ر شه‌قام. مۆدیَرنیتی شار جه‌ماوه‌ر که‌مه‌ن کیَش ده‌کات. جه‌ماوه‌ر هه‌ست به "به کالاَ بوون" و "به شت بوون"ی خۆی ده‌کات. ده‌یهه‌وێ دڕ به‌م به کالاَ بوونه بوه‌ستیَته‌وه.
هه‌میسان خیابان شه‌قامی هه‌ڕاری
تاکیَک که هه‌ست ده‌کات شوناس و ماهیه‌تی ڤۆته ڕیَر ێرسیاره‌وه و بووه به کالاَی راگه‌یاندنه‌کان، له ماڵ که به مه‌ئمه‌ن و ێه‌ناگه‌ی ده‌ڕمیَردێ دیَته ده‌ر و ده‌ڕڕیَته سه‌ر شه‌قام. ماڵ و شه‌قام دوو مانای دڕ به یه‌کیان هه‌یه. ماڵه‌وه شویَنی ئارامش و حه‌وانه‌وه‌یه‌و شه‌قام هیَمای توندوو تیڕییه. شه‌قام له مۆدیَرنیتی شاریدا له به‌رامبه‌ر و دڕ به شۆسته(sidewalk) ساز کراوه. له راستییدا شار به بیَ شه‌قام مانا و جه‌وهه‌ره‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها شه‌قام نیشانه‌یه‌که له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئارامشی رۆڕانه‌و عیرفانی نه‌ریت له گه‌ڵ خیَرایی و توندووتیڕی و ململانیَی(competition) مۆدیَرنیتی. شه‌قام زاده‌ی مۆدیَرنیتییه، به‌رامبه‌ر به شۆسته‌یه که به شیَوه‌ی مۆزائیک دانانه‌وه هه‌وڵ ده‌درێ نه‌ریت تیَیدا ره‌نگ بداته‌وه، زاده‌ی مۆدیَڕن بوونی شه‌قام ده‌بیَ به هۆی ئه‌وه‌ی شه‌قام نه‌ریت نه‌ناس بیَت و دڕ به نه‌ریت بیَت. شه‌قام مه‌یدانی توندووتیڕی خه‌ڵک و ئاسنه‌کانه.
جه‌ماوه‌ر رڕاوه‌ته سه‌ر شه‌قام، هیَزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانیش ئاماده، به گشتی دۆخیَکی نائاسایی به مانا شمیتییه‌که‌ی زاڵه. ێۆلیس له هیَزیَکی ێاریَزه‌ره‌وه ده‌بیَ به هیَزیَکی سه‌رکوتگه‌ر، ئه‌م دۆخه ره‌نگه تا ڤه‌ند رۆڕی تر ببیَت، ره‌نگه ببیَ به هۆی ئه‌وه‌ی شه‌قڵی نیَوان ده‌سه‌لاَت و خه‌ڵکیش گه‌وره‌تر بیَت، کۆمه‌ڵیَک رۆڕنامه نووس ده‌ستگیر کراون، مووسه‌وی و که‌ڕووبی و که‌رباسڤی له ماڵی خۆیان ده‌ست به سه‌رن، ته‌نانه‌ت بی بی سی وه‌ک کاناڵیَکی راگه‌یاندن که هه‌واڵه‌کانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی ده‌گواسته‌وه کیَشه بۆ بلاَو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی له ئیَران و ولاَتانی رۆڕهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست ساز ده‌بیَت، له هه‌موو شویَن هیَزیَکی ته‌واو ئاماده ده‌بیندرێ. ره‌نگه ئه‌م ڤوونه سه‌ر شه‌قامه‌ش قوربانی لیَ بکه‌ویَته‌وه، ڤوونه سه‌ر شه‌قام حه‌ره‌که‌تیَکی رادیکاڵ و شۆڕشگیَڕانه‌یه و له هه‌ر حه‌ره‌که‌تیَکی له‌و ڤه‌شنه‌شدا قوربانی دان زۆر جار روو ده‌دات. یان باشتر وایه بڵیَین شتیَکی ڤاوه‌ڕوان کراوه.
لیَکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه.
ئه‌نجامی هه‌ڵبڕاردنه‌کانی ئیَران ئه‌وه‌ی خسته روو ئه‌وانه‌ی که دڵیان به گۆڕانی حکوومه‌تی له ئیَران خۆشه، یان لایان وایه ده‌نگی جه‌ماوه‌ر کاریگه‌ری هه‌یه ، تووشی هه‌ڵه‌ن. ڤ ئوێۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ولاَت که لایه‌نگری که‌رووبی بوون و ڤ به‌شیَک له نووسه‌رانی ناوخۆ به کورد و فارس و نه‌ته‌وه‌کانی تریشه‌وه، که لایه‌نگری مووسه‌وی بوون، تووشی ئه‌م لیَکدانه‌وه هه‌ڵه‌یه هاتن. ئاکامی ئه‌م لیَکدانه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌وان ئه‌و قوربانی دانه‌یه که به هۆی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌وه ده‌درێ، ره‌نگیشه کۆمه‌ڵیَک ئاکامی ده‌روونی ببیَت. لایه‌نگرانی مووسه‌وی و که‌ڕووبی جه‌ماوه‌ریان به سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبڕاردن دڵخۆش کرد، به خودی مووسه‌وی و که‌ڕووبیشه‌وه داوایان له خه‌ڵک کرد به‌رامبه‌ر به‌و شانۆگه‌رییه بیَ ده‌نگ نه‌بن، له به‌رامبه‌ردا ده‌بیَ بیَ هه‌ڵویَستیش نه‌بن به‌رامبه‌ر هه‌ر قوربانی دانیَک له سه‌ر شه‌قامدا بکه‌ویَته‌وه.
شکه‌ستی یه‌کجاریی ریفۆرم خوازان
ریفۆرم خوازی ده‌وڵه‌تی که له 2ی جۆزه‌ردانی 1376ه‌وه هاتبووه ئاراوه، له راستییدا به‌ر کۆتایی هاتنی ده‌وری دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری خاته‌می مه‌رگی خۆی و ناکارامه بوونی خۆی راگه‌یاندبوو. له هه‌ڵبڕاردنه‌کانی جۆزه‌ردانی 1384ی هه‌تاویدا و به نویَنه‌ر بوونی موعین ته‌ئید کردنی ئه‌م مه‌رگه بوو. هه‌ر ئه‌وه بوو بۆ ده‌وری دووهه‌م ێه‌نایان برده به‌ر ره‌فسه‌نجانی. به‌لاَم بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه دوای به ێاڵیَوراو بوونی مووسه‌وی که سه‌رده‌مانیَک سه‌رۆک وه‌زیران بوو له ئیَران، خۆیان بڕیه‌ننه‌وه‌و ده‌ورانی سه‌رکوت و خه‌فه‌قانی 4 ساڵه‌ی ئه‌حمه‌دی نڕادیش دڵی زۆر که‌سی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ولاَت به‌وان خۆش کردبوو. به‌لاَم ئه‌نجامی هه‌ڵبڕاردنه‌کان و بوون به سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نڕاد به 24 میلیۆن ده‌نگ، ته‌نانه‌ت سیمبۆلی ئه‌وانیشی مراند که 22 میلیۆن ده‌نگی خاته‌می بوو. به گشتی ریفۆرم خوازی که ێیَشتر جاری مه‌رگی درابوو ئه‌مجاره به ته‌واوه‌تی مه‌رگی سه‌لمیَندرا و ڤوونه سه‌ر سندووقه‌کانی جه‌ماوه‌ریش نه‌یتوانی به‌ر به‌وه بگرێ بۆ 2 ده‌وره ئه‌حمه‌دی نڕاد ببیَ به سه‌رۆک کۆمار. ڤون ده‌سته ێشت ێه‌رده‌کان و فه‌رمانه حکوومه‌تییه‌کان سه‌رۆک کۆمار دیاری ده‌که‌ن، نه‌ک سندووقه‌کانی ده‌نگدان و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر. ئیَستاش ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی به شوور و شه‌وقه‌وه ده‌ڕشتنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن بوون به کالاَ بۆ مه‌شرووعیه‌ت دان به سیستم.
|