ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ناوه‌رۆک و شێوازی نووسینی کاک ڕه‌شاد موسته‌فاسوڵتانی له کتێبه‌که‌ێدا به ناوی "كاک فوئاد رێبه‌ر، سیاسه‌تمه‌دارو زانایه‌کی سیاسی"
کاک ڕه‌شاد موسته‌فاسوڵتانی له ساڵی 2007 ی زاینی‌دا کتێبێکی به‌ناو" کاک فوئاد رێبه‌ر، سیاسه‌تمه‌دارو زانایه‌کی سیاسی" له باشوری کوردستان بۆ دووهه‌م‌جار چاپ کردوه. کاک ره‌شاد له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵی داوه که گۆیا بیر‌و بۆچوون و که‌سایه‌تی و چالاکیه‌کانی کاک فوئادی شه‌هید به خه‌ڵک بناسێنێت. من ئه‌م کتێبه‌م تا چه‌ند مانگ پێش نوسینی ئه‌م نوسراوه‌یه‌م نه‌دی‌بوو و کاتێک کتێبه‌که‌م ده‌سکه‌وت و هه‌ندێک له به‌شه‌کانیم چاولێکرد و زیاتر و زیاتر له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ،که من بۆخۆم ئه‌و کاته له گه‌ل کاک فوئاد بووم،و کاک ره‌شاد باسیان ده‌کات، دیقه‌تم کرد به پێویستم زانی که ئه‌م چه‌ند دێره‌ی له سه‌ر بنوسم.
پێشه‌کی پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که نوسین له سه‌ر سه‌یری رووداوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و تاوتوێکردنی هه‌ل‌ومه‌رجی رابوردوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سکه‌وت و خه‌ساره‌ته‌کانی، و ناساندنی که‌سایه‌تی شورشگێر و ناسراوی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه به هه‌نگاوێکی پیرۆز ده‌زانم. گومانیشم له‌وه‌دا نیه که شه‌هید فوئادی موسته‌فاسوڵتانی یه‌کێک له رۆڵه لێ‌هاتوو و شۆرشگێره‌کانی گه‌لی کورده و شیاوی ئه‌وه‌یه که ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر بنوسرێت. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که نوسه‌ر ده‌سکه‌وتی ئه‌وتۆی نابێت ئه‌گه‌ر شێوازی دروست به‌کار نه‌هێنێت و به‌رپرس و به ئه‌خلاق نه‌بێت له گێرانه‌وه‌ی واقیعی رووداوه‌کاندا.
ئه‌وه‌ی که من لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه کاک ره‌شاد موسته‌فاسوڵتانی له‌به‌ر ناشاره‌زایی به شێوازی لێکۆلینه‌وه و ئاگادارنه‌بونی خۆی له ره‌وتی روداوه‌کانی ئه‌و کات و به‌رپرس نه‌بوونی به‌رانبه‌ر به نوسینه‌کانی نه‌یتوانیوه سه‌یری رووداوه‌کان ئه‌وجۆره‌ی که بوون، بگێرێته‌وه. زیاتر له‌وه‌ش هه‌ست ده‌که‌م هه‌ندێک جار به ئه‌نقه‌ست و ناره‌وا رووداوه‌کان به شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵاتی و به‌مه‌به‌ستێکی دیاریکراو، به‌و شێوه‌ی که خۆی پێی خۆشه ،باس ده‌کات نه‌ک ئه‌وجۆره‌ی که روویانداوه. بۆنموونه زانیاریه‌کانی کاک ره‌شاد له سه‌ر هه‌ندێک له‌و رووداوانه‌ی که من بۆخۆم به‌شداریان بووم، ئه‌وه‌نده ناراستن که مرۆڤ نه‌ته‌نیا بروای به راست‌بوونی شته‌کانی تریشی نامێنیت به‌ڵکو شک و گومانی لێ‌په‌یدا ده‌بێت له ئامانجی نوسینی کتێبه‌که‌شی، که گۆیا ناساندنی شه‌هید فوئادی موسته‌فاسوڵتانی بێت.
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌م با یه‌که‌م جار سه‌رنج بده‌ینه شێوازی لێکۆڵێنه‌وه‌که‌ی کاک ره‌شاد و بۆ ئه‌و کاره‌ش وه‌ک نموونه چاوێک به سێ له‌و رووداوانه‌دا بخشێنین که من بۆ خۆم به‌شداریان بووم و کاک ره‌شاد له کتێبه‌که‌یدا باسی کردوون. ئه‌و سێ رووداوه بریتین له:
یه‌که‌م ، " شورای کورت ته‌مه‌نی شاری مه‌ریوان ..." لاپه‌ره‌ی 243 تا 244 و 384 تا 385. دووهه‌م ، " کاره‌ساتی 23 ی تیری 1358 هه‌تاوی له مه‌ریوان" لاپه‌ره‌ی 355 تا 359. سێهه‌م، " کاره‌ساتی شه‌هید بوونی کاک فوئاد " لاپه‌ره‌ی 410 تا 415 ی کتێبه‌که‌ی.
کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه له‌و کتێبه‌دا زۆر ئاساییه که هه‌ر خوێنه‌رێک، که تۆزێک شاره‌زایی له لێکۆڵێنه‌وه یان به‌دواداچوونه‌وه‌ی رووداوه مێژوییه‌کاندا هه‌بێت، چاوه‌روان بێت که ئه‌و دیکومێنت و نامه و یادداشتتانه‌ی که نوسه‌ر کۆیکردوه‌ته‌وه ببینێت و له‌گه‌ل زانیاری و بۆچوونی نوسه‌ر یان نوسه‌رانی تر هه‌ڵیان سه‌نگێنێت. به‌ڵام له‌و کتێبه‌دا بۆ ئه‌م سێ رووداوه یه‌کدانه به‌ڵگه‌و و یادداشت نابێنێت.
تا ئێره‌ش ره‌نگه زۆر جێگه‌ی ئیراد نه‌بێت چونکه ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ به سه‌ر ئه‌و روداوانه‌دا تێپه‌ر بووه و ئه‌وکاتیش نووسین و به‌دیکومینت‌کردن لای ئێمه زۆر باونه‌بوو و ره‌نگه نوسه‌ریش که‌مته‌رخه‌می کردبێت و کاتی پێویستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه دانه‌نابێت.
به‌ڵام له کاتێکدا که دیکومینتی نوسراو به‌ده‌سته‌وه نیه گرنگترین شت که خوێنه‌ر چاوه‌روانی ده‌کات ،وتووێژی نوسه‌ره له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و رووداوانه‌دا به‌شدار بوون. چونکه هه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌یه که ئه‌رزش و ئیعتیباری نوسه‌ر و نوسراوه‌که‌ی ده‌باته سه‌ر. به‌شێک له شاره‌زایی و لێهاتوویی نوسه‌ر، یان به پێچه‌وانه‌وه،هه‌ر له‌و وتووێژانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت. له‌وێدایه که نوسه‌ری بلیمه‌ت و لێ‌هاتوو تێده‌کۆشێت به هێنانه گۆری پرسیاری گونجاو ،جوابی پرسیاره بێ جوابه‌کانی خوێنه‌ر له لابه‌لای وه‌ڵامه‌کاندا ببینێته‌وه و په‌رده له سه‌ر لایه‌نه داپۆشراوه‌کان لابدات و نه‌وتراوه‌کان ئاشکرا بکات.
له باری زانستیشه‌وه وتووێژ له گه‌ل به‌شدارانی رووداوه‌کان، یه‌کێک له شێوازه گرێنگه‌کانی لێکۆڵێنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت هه‌ر که‌س ده‌توانێت هه‌رچی پیی خۆشه به باڵای خۆی یان بنه‌ماڵه‌که‌یدا هه‌ڵ‌بڵێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نوسه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بێت که نوسینه‌که‌ی جێگای بروا نابێت.
به‌هه‌موو ئه‌و چاوه‌روانیه‌وه بۆ وتووێژی کاک ره‌شاد له گه‌ل به‌شدارانی ئه‌و رووداوانه به‌داخه‌وه خوێنه‌ر یه‌کدانه وتوووێژێش له سه‌ر ئه‌م سێ بابه‌ته نابینێت! تۆبڵێ هیچ کام له به‌شدارانی ئه‌و رووداوانه زیندوو نه‌بن یان نووسه‌ر هیچ ئیمکانی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌لیان نه‌بووبێت؟ ئاخر نوسه‌رێکی شاره‌زا و به‌رپرس کاتێکی زۆر و خه‌رجێکی فراوان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شدارێکی ئه‌و رووداوه که ده‌یه‌وێت له سه‌ری بنوسێت په‌یدا بکات و بیکاته به‌ڵگه و شاهید بۆ دروست بوونی نوسینه‌که‌ی.
به‌ڵام بۆ ئاگاداری هه‌موو ئێوه‌ی خوێنه‌رانی ئازیز، لانیکه‌م له سه‌ر ئه‌م سێ رووداوه، کاک ره‌شاد نه پێویستی به کاتێکی ئه‌وتۆ و نه به هیچ خه‌رجێک بووه که وتووێژ له گه‌ل هه‌ندێک له به‌شدارانی ئه‌و رووداوانه بکات. بۆ نموونه من بۆ خۆم ئه‌ندامی هه‌موو کات حازر له کۆبوونه‌وه‌کانی شورای ئه‌و کاتی شاری مه‌ریوان بووم. یه‌کێک له بریارده‌ران و به‌شداری ئه‌و ته‌زاهوراته‌ش بووم که شه‌ری 23 ی تیری 1358ی مه‌ریوانی لێ که‌وته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌ک له ها‌وسه‌فه‌رانی کاک فوئاد بووم ،له‌و سه‌فه‌ره‌دا که توشی ئه‌و شه‌ره‌بووین ، که به‌داخه‌وه کاک فوئادی تێدا شه‌هید بوو ، ته‌نیا که‌سیشم که له ئه‌سلی سه‌حنه‌ی ئه‌و شه‌ره‌دا زیندوو ماوه‌ته‌وه. کاک ره‌شادیش ئاگاداری ئه‌م زانیارییانه‌ی منه و له‌م ماوه‌ی 30 ساڵه‌شدا به سه‌دان جار یه‌کترمان دیوه، ماڵم هاتوه و ده‌یان جار پێکه‌وه نانمان خواردوه و لافی دۆستایه‌تیشی له گه‌ل لێداوم. له شایی و شیوه‌نی یه‌کدا به‌شدار بووین، به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌ک جاریش و یه‌ک پرسیاریشی له سه‌ر هیچ کام له‌و رووداوانه له من نه‌کردوه.
جگه له من ،ساڵانێک سێ له ئه‌ندامانی تری شورای شاری مه‌ریوان و هه‌ر ئێستاش لانی که‌م سێ له‌و ئه‌ندامانه له ئه‌وروپا نیشته‌جێن. ئایا کاک ره‌شاد ئیمکانی چاوپێکه‌وتن یان ته‌له‌فون کردنێکی له گه‌لیان نه‌بوو؟ هه‌ر وه‌ها ساڵانێک پێش نوسینی ئه‌و کتێبه و تا ئێستاش به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی کۆمه‌ڵه له شه‌ری 23 ی تیری ساڵی 1358ی مه‌ریواندا له ئه‌وروپایه و به ده‌یان جاریش کاک ره‌شادی دیوه، ئایا پێویست نه‌بوو، کاک ره‌شاد وتوووێژێکی له گه‌ل بکات و بیکاته یه‌کێک له سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانی بۆ نوسینه‌که‌ی له سه‌ر ئه‌و رووداوه؟
هه‌موو ئه‌م نموونانه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی که کاک ره‌شاد شاره‌زایی پێویستی بۆ لێکۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه و نوسین له سه‌ر ئه‌و رووداوانه نه‌بووه. هه‌ر بۆیه‌شه که خوێنه‌ر مافی خۆیه‌تی که گومانی له سه‌ر هه‌موو ئه‌و نوسینانه هه‌بێت که کاک ره‌شاد له‌و کتێبه‌دا به بێ ئاماژه کردن به سه‌رچاوه باسی کردون و به‌داخه‌وه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان وه‌هان.
جیاواز له نه‌بوونی سه‌رچاوه ،ئیشکالێکی گه‌وره‌تری زانیاریه‌کانی کاک ره‌شاد ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه و ناراستن. جا هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که ئه‌و کات بۆ خۆی به‌شدار و ره‌نگه ئاگاداری رووداوه‌کانیش نه‌بووبێت و دوایی ئه‌م و ئه‌و زانیاری هه‌له‌یان پێداوه یان هه‌ر هۆکارێکی تری هه‌بێت ،به هه‌ر حال شتی وای باس کردوه که گه‌لێک دوور له واقیعن. گه‌رچی نمونه‌کان یه‌کجار زۆرن به‌ڵام من هه‌ر ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند له‌و زانیاریه هه‌ڵانه ده‌که‌م که هه‌ر له‌و چه‌ند لاپه‌ره‌دا باسی کردون .
1- له لاپه‌ره‌ی 243دا ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و کاتی شورای شاری مه‌ریوانی نوسیوه به‌ڵام سێ که‌س له‌وانه که بریتین له به‌رێزان حاجی قادر ئه‌مینی ، شه‌هید فایق عه‌زیزی و حاجی حه‌سه‌ن ئیزه‌دی ،ئه‌ندامی ئه‌و کاته‌ی شورای شاری مه‌ریوان نه‌بوون و من قه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ی شورای شاردا نه‌مدیون.
2- هه‌ر له‌و لاپه‌ره‌دا حاجی مه‌لا ئه‌مین داسێران، به ئه‌ندامێکی تری شورای شاری مه‌ریوان ناو بردوه! ناوی وام قه‌ت نه‌بیستوه به‌ڵام چوون زانیاریه‌کانی له‌م و له‌و بیستوه و زه‌حمه‌تیشی به‌خۆی نه‌داوه له که‌سێکی شاره‌زا پرسیار بکات ره‌نگه مه‌به‌ستی حاجی حه‌مه‌مین داسیران بیت.
3- هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ره‌ی 243دا دوو خه‌ت به ئاخر ده‌ڵێت" به‌شدار بووه‌کانی ستادی حه‌فازه‌تی و شورای شار هێزێکی رادیکاڵ و چه‌پی مه‌ریوان بوون و ..." ( ئه‌و به‌شانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا به‌و ره‌نگه شینه دیاری کراوه نوسراوه‌ی کاک ره‌شاده و ئه‌و خه‌تی ته‌ئکیدانه من دامناون). ئه‌وه‌ی که ئه‌وکات کاری سیاسی ده‌کرد ده‌زانێت که له کوردستاندا، به ئه‌ندام و لایه‌نگرانی رێکخراو و حیزبه کومونیسته‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵه و په‌یکار و سازمانی چریکه‌فیدایه‌کان و .. ده‌وێژرا چه‌پی. به‌راستی به‌شداربووه‌کانی شورای شاری مه‌ریوان به چه‌پی باسکردن ئه‌وه‌نده هه‌ڵه و دووره له راستی که مرۆڤ تێناگات بۆچی کاک ره‌شاد له پێش چاوی ئێمه‌ی زیندوو ئه‌م پروپاگه‌نده ناره‌وایه بڵاوده‌کاته‌وه؟ هه‌ر لێره‌وه ده‌مه‌وێت له جه‌نابی کاک ره‌شاد بپرسم که له کێ و له‌کوێ بیستویه که من و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی تری شۆرای ئه‌و کاتی مه‌ریوان چه‌پی بووین؟ ئاخر ئه‌وه نیه که هه‌ر له ناوه‌کانمانه‌وه دیاره که زۆربه‌مان شێخ و مه‌لا و حاجی و به‌ناو موسڵمانی شاری مه‌ریوان بووین؟ چۆن به خۆێ ئیجازه‌ده‌دات ئێمه به چه‌پی بناسێنێت؟ داخوا خوێنه‌رێک لێ نه‌پرسیوه چۆن ئه‌و هه‌موو شێخ و مه‌لا و حاجی مه‌ریوانه له ناکاو ببونه چه‌پی؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م هه‌ڵوێسته تاوانێک بوو که ئه‌وکات کاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئێران بۆ شورای شاری مه‌ریوانیان ساز کردبوو و کاتێک له یه‌کێک له وتوویژکاندا دیتیان که جه‌ماعه‌تێک له ئێمه به‌رۆژوین و وتووێژه‌که‌مان بۆ دوای نوێژ دواخست، ئه‌وکات پیانوتین که گوایه زانیاری هه‌ڵه‌یان له سه‌ر شورای مه‌ریوان پێ گه‌یشتوه.
4- له لاپه‌ره‌ی 355دا که ده‌یه‌وێت رووداوی 23ی تیری 1358ی مه‌ریوان باس بکات ده‌ڵێت " کاتێک ناوه‌ندی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی له مه‌ریوان پێک هات و دامه‌زرا،..." . جوان دیاره لێره‌ش کاک ره‌شاد ئاگادار نیه که نه ته‌نیا پێش 23ی تیر و دوای ئه‌و روداوه‌ش و تا ئه‌وکاته‌ی ئێمه وه‌ک شورای شاری مه‌ریوان کارمان ده‌کرد و تا ئه‌وکاته‌ی که شارمان به جێ هێشت قه‌ت سپای پاسداران له شاری مه‌ریوان دانه‌مه‌زرا. کۆچی شاری مه‌ریوان که دوای رووداوی 23ی تیر بوو له بنه‌ره‌تدا بۆ پێش‌گرتن به هاتن و دامه‌زراندنی سپای پاسداران له مه‌ریوان بوو. یه‌ک له‌و خالانه‌ش که ئێمه وه‌ک شورای شاری مه‌ریوان له وتووێژه‌کاندا له گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له جه‌ره‌یانی کۆچی مه‌ریواندا له‌سه‌ری پێکهاتین ئه‌وه بوو که کونترولی شار نه‌درێت به سپای پاسداران به‌ڵکو بدرێت به ئه‌رته‌ش.
5- له لاپه‌ره‌ی 356دا و هه‌ر له سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی 23ی تیره ده‌ڵێت "...خه‌ڵکی مه‌ریوان و خۆپیشانده‌ره‌کان بریاریان دا و خێرا داوای ته‌سلیم بوون و چه‌ک کردنی جه‌ماعه‌تی چه‌کداری سپایان کرد ..." . هه‌ر وه‌ک پێشتریش وتم ئه‌وکات مه‌قه‌ری سپای پاسداران له مه‌ریوان نه‌بوو. ئه‌و مه‌قه‌ری که باسی چه‌ک کردنی ده‌کرێت، مه‌قه‌ری مه‌کته‌بی قورئانی مه‌ریوان بوو نه‌ک سپای پاسداران. مه‌کته‌بی قورئان ئه‌و کات یه‌ک له گروپه سیاسیه‌کان بوو که به وه‌سیله‌ی ئاغای ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده به‌رێوه ده‌چوو. یه‌ک له نوێنه‌ره‌کانی ئه‌و گروپه له مه‌ریوان، ئاغای ئیبراهیم مه‌ردۆخی، ئه‌ندامی شورای شاری مه‌ریوان بوو. به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه له مه‌ریوان تاراده‌یه‌کی زۆر هه‌ر هه‌مان پێگه و رابردویان هه‌بوو که ئه‌ندامانی گروپه سیاسیه‌کانی تر هه‌یان بوو. ئه‌وه‌ی که ئه‌و گروپه زۆر دژی فکری چه‌پ و کومونیست بوون، گه‌شبین بوون به کۆماری ئیسلامی و دوایی که‌وتنه یارمه‌تیدانی رژیم باسێکی تره و ئه‌وتوماتیک هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌وکاتی ئه‌و گروپه ناکاته پاسدار و جه‌نایه‌تکار.
هه‌ر وه‌ها وه‌ک ئه‌ندامێکی شورای شار و به‌شدارێکی ئه‌و ته‌زاهوراته قه‌ت نه‌م‌بیستوه که خه‌ڵکی مه‌ریوان بریاری چه‌ک کردنی ئه‌و مه‌قه‌ره بده‌ن. دیاره سه‌نگه‌ر گرتنی چه‌کدارانی ئه‌و مه‌قه‌ره له سه‌ربانه‌کانیان له کاتی ته‌زاهوراتی خه‌ڵکی مه‌ریوان هانده‌ر و ته‌حریک که‌ر بوو و له لایه‌ک تریشه‌وه دروشمی توندی گه‌نجان له ناو ته‌زاهوراته‌که‌وه وه‌زعه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد. ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی کاک ره‌شاد هه‌وڵی خه‌ڵکی مه‌ریوان ئه‌وه‌بوو که نه‌بیته شه‌رو خوێنرشتن. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام مه‌قه‌ری مه‌کته‌بی قورعان ته‌قه‌یان کرد و خوێنێک که ئه‌وان رژانیان شه‌رێکی بێ به‌رنامه و بێ قازانج و پر زه‌ره‌ری دامه‌زراند. شه‌رێک که خه‌ڵکی مه‌ریوان هیچ ر‌ۆڵێکی له ده‌سپێکردنیدا نه‌بوو و پێی ته‌حمیل کرا. کاک ره‌شاد ئاگای لێ نیه که ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه شورای شاری مه‌ریوان بوو،به کاک فوئادیشه‌و، له وتووێژ له گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسڵامی و هه‌موو خه‌ڵکانی تر دوای ئه‌و کاره‌ساته. کاک ره‌شاد به‌و بۆچونانه‌ی خۆی لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و کاتی شورای شاری مه‌ریوان که کاک فوئادییش ئه‌ندامی بووه به درۆده‌خاته‌وه و زۆرتر پروپاگه‌نده‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌سه‌لمێنێ.
له لاپه‌ره‌ی 410 دا به ئاشکرا ناوی من و ناسیح خالیدی و ئیبراهیم جه‌لال و ته‌همورس ئه‌کبه‌ری ده‌بات که له‌و سه‌فه‌ره‌دا که کاک فوئادی تێدا شه‌هید بوو هاوسه‌فه‌ر‌ی بووین. هه‌ر وه‌ها له لاپه‌ره‌ی 411دا ده‌ڵێت " یه‌کێک له هاو سه‌فه‌رکانی کاک فوئاد داستان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی گێرابوه‌وه و ئێمه له لایه‌ن که‌سێکی باوه‌ر پێکراوه‌وه بیستمان و رووداوه‌که‌و داستانی سه‌فه‌ره‌که‌ی ئاوا باسه کردبوو.
هاوسه‌فه‌ر
له ئاوایی وشکه‌ڵان سه‌فه‌ره‌که‌مان ده‌س پێ کرد...." .
ده‌بێت ئه‌م قسانه قسه‌ی یه‌ک له ئێمه ئه‌و سێ که‌سه بێت که له‌و رووداوه‌دا نه‌کوژراین به‌ڵام راسته‌وخۆ ناڵێت قسه‌ی کاممانه. له درێژه‌ی قسه‌کانی هاوسه‌فه‌ر له لاپه‌ری 412 دا هاتوه که ده‌ڵێت " ناسیخ خالیدی و ئیبراهیم جه‌لال زوو رویشتن و که‌وتنه نه‌دیوی و خۆیان ده‌رباز کرد. ته‌نیا سێ که‌س ماینه‌وه. ئه‌م سیانه‌ی ترمان که‌وتینه ناو جه‌رگه‌ی شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه..." . له رووی ئه‌م نه‌قڵه‌وه گومان نامێنێته‌وه که له‌کاتێکدا ئیبراهیم جه‌لال و ناسێح و من سێ که‌سی زیندووی ئه‌م رووداوه‌ین و دووکه‌سی پێش‌و ده‌رباز ببوون ،که‌واته بێ گومان ئه‌م نه‌قڵه ده‌بێت گێرانه‌وه‌ی من بێت. ئه‌گه‌ر وایه ده‌مه‌وێت بڵێم که به‌راستی به‌شی زۆری ئه‌م نه‌قڵه قسه‌ی من نیه و ئه‌م داستانه پره له زانیاری هه‌ڵه و ناراست و بۆ روونکردنه‌وش ئاماژه به چه‌ند نموونه له هه‌ڵه‌کانی ده‌که‌م.
6- له لاپه‌ره‌ی 411دا ده‌ڵێت " ...پێشنیاریان به کاک فوئاد دا که له شلێر و نه‌رمه‌ڵاسه‌وه بروات بۆ بانه..." . پێشنیاری وام له‌و سه‌فه‌ره‌دا نه‌بیستوه و قه‌ت له هیچ جێگایه‌ک باسم نه‌کردوه و به ته‌واوی ناراسته.
7- هه‌ر له‌و لاپه‌ره‌یه‌دا ده‌ڵێت "...که‌سێک به ناوی عه‌به کۆمه‌ڵه خه‌ڵکی وشکه‌ڵان، وه‌ک شاره‌زا پێشمان که‌وت،تا یارمه‌تیمان بدات و رێگا گوم نه‌که‌ین پاش ماوه‌یه‌ک عه‌به کۆمه‌ڵه په‌شیمان بوه‌وه و ئیتر گه‌رایه دواوه..." ئه‌مه‌شی هه‌ڵه و ناراسته. ئه‌و براده‌ره قه‌رار بوو تا ده‌رکه‌وتنی جاده رێنوێنی ئێمه بکات و کاره‌که‌ی ئه‌نجام دا و له سه‌ر ره‌زامه‌ندی ئێمه گه‌رایه‌وه.
8- دیسان له‌و لاپه‌ره‌یه‌دا ده‌ڵێت " ... دوو هیلیکۆپتر که بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پاسگای وشکه‌لان هاتبوون،...". ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ناراسته و تا ئه‌وکاته وشکه‌ڵان قه‌ت پاسگای نه‌بووه تا بیانه‌وێ ئاوه‌دانی‌بکه‌نه‌وه.
9- له لاپه‌ره‌ی 412 ده‌ڵێت " ...به‌ره‌و ئاوایی ئاگجه رێ که‌وتین و تووشمان بوو به تووش چه‌کدارێک سالح ناوێک..." ئه‌مه‌شی وانیه. توشی کوێخا شه‌ریف بووین که که‌مینی دێکه‌بوو.
10- هه‌ر له‌و لاپه‌ره‌یه و دواتر ده‌ڵێت " ... چوینه ئاوای ئاگجه و له ماڵ توفیق ناویک نانمان خوارد هه‌واڵمان پرسی و خه‌ڵک وتیان حیزبی دیموکرات ده‌یه‌وی ئه‌مشه‌و پایگای به‌سام بگرێت که‌سێکمان نارد تا هه‌واڵێک بزانێت کابرا گه‌رایه‌وه و ئێمه هه‌واڵێکمان که جێگای متمانه بێ ده‌س نه‌که‌وت..." . هه‌ر سێک ئه‌م زانیاریانه‌ش هه‌ڵه و ناراستن. ئێمه درنگانی شه‌و گه‌یشتینه ئاگجه خه‌لک خه‌وتبوون. مالی توفیق ناو قه‌ت نه‌رویشتوین. که‌سیشمان بۆ هه‌واڵ نه‌ناردوه.
11- دیسان له لاپه‌ره‌ی 412 ده‌ڵێت " ...له نزیک پاسگای به‌سام تێپه‌ر بووین و جیبێک و دوو زیلی ئه‌رته‌شی له سه‌ر جاده‌که تێپه‌ر ده‌بوون و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ماشینه‌کان گه‌رانه دواوه ئه‌فرادی ناو ماشینه‌کان جوتیاریکیان بینی که له سه‌ر زه‌وییه‌که‌ی ئیشی ده‌کرد و پرسیاریان لی کرد ئایا له‌م مه‌نته‌قه و لێره چه‌کدارت نه دیوه؟؟ کابرای خاوه‌ن زه‌وی وڵامی دایه‌وه به‌ڵێ بینیومه و وان له وه‌ی و ده‌س نیشانمانی کرد...". هه‌موو ئه‌م زانیارانه‌شی ناراستن. یه‌که‌م : له ئاگجه که به‌ره‌و بانه ده‌رۆیت له پێشدا ده‌چیته کانیعمه‌ت و دوای تێپه‌ربوون له کانیعمه‌ت و دوای ماوه‌یه‌کی تر ده‌گه‌یته بسام. له‌و سه‌فه‌ره‌دا ئێمه له پاسگای کانیعمه‌تیش که پێش پاسگای به‌سامیشه تێپه‌ر نه‌بووین و هه‌ر له نزیک کانیعمه‌ت توشی ئه‌و شه‌ره‌بووین و ئه‌و به‌ڵامان به‌سه‌ردا هات. دووهه‌م: هه‌تا که‌وتینه به‌ر په‌لامار من چاوم نه به سێ ماشین که‌وتوه و نه‌ئاگام له گه‌رانه‌وه‌یانه، بۆیه ئه‌و جۆره که کاک ره‌شاد به ناوی منه‌وه ده‌ێگێرێته‌وه بێ ئه‌ساسه. ئه‌گه‌ر ئێمه له دووره‌وه ئه‌و هێزه‌ی دوژمنمان دیبایه بۆ خۆمان ده‌رباز نه‌ده‌کرد و توشی ئه‌و شه‌ره ده‌بووین؟ سێهه‌م: که‌وابێت ئاشکرایه له کاتێکدا که سێ ماشینم له پێشدا نه‌دیبێت ئیتر پرسیارووڵامی به‌ینی کابرای جوتیار و هێزی دوژمنیش هه‌ر ده‌سکردی کاک ره‌شاد خۆیه‌تی و قسه‌ی من نیه.
12- له لاپه‌ره‌ی 413 دا ده‌ڵێت "...من داوام له خه‌ڵکی به‌سام کرد که یارمه‌تی بده‌ن تا جه‌نازه‌کان ئه‌سپه‌رده‌ی خاک بکه‌ین و خه‌ڵکی به‌سام نه هاتن تا یارمه‌تیم بده‌ن...". ئه‌مه‌شی به ته‌واوی ناراسته چون هه‌ر وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ کرد ئێمه هه‌ر نه‌گه‌یشتینه به‌سام و خه‌ڵکی به‌سامیشم نه‌دیوه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که جگه له‌م نمونانه که باسم کرد هه‌ر له‌م سێ لاپه‌ره‌و نیوه‌دا که باسی ئه‌و شه‌ره‌ده‌کات هه‌ڵه‌ی زۆرتی تێدایه که پێم وایه ئیتر خوێنه‌ر ماندوو نه‌که‌م باشتره . کوردگوته‌نی: مشت نموونه‌ی خه‌رواره.
13- له هه‌موو ئه‌مانه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هه‌ر له لاپه‌ره‌ی 413 دا ده‌ڵیت " ...کاک فوئاد زانایه‌کی سیاسی بوو که به ئاشکرا خه‌یانه‌تی پێکرا شه‌و له ماڵی حه‌مه نه‌جێب ناوێک له ئاوای به‌رده ره‌شه ده‌خه‌ون که کابرایه‌کی گومان لێکراو بووه بۆ ژاندارمری شا کاری کردوه و پاشان له گه‌ل سپای پاسداران بووه و هاوکات لایه‌نگری حیزبی دیموکراتیش بووه. کاک فوئاد زوو له خه‌و راده‌په‌رێ و ده‌یه‌وی به‌ره‌و بانه رێ که‌وی که هاوسه‌فه‌ره‌کانی ناهێ‌ڵن. ناچاری ده‌که‌ن تاله‌و ماڵه بمێنێته‌وه و ئه‌وان ئیسراحه‌تی خۆیان به تێر و ته‌سه‌لی وه‌رگرن کاک فوئاد ئه‌وه‌نده که‌رامه‌تی به‌رز بووه که جێ هێشتنی ئه‌وانی پێ ئه‌تک و عه‌یب بووه هه‌موو فاکته‌ره‌کان له پیلان و نه‌قشه‌یه‌کی گومان‌لێکراو ده‌چن و بێ په‌رده باس له راپۆرتدانی کاک فوئاد و ده‌که‌ن و هاوکات ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌یان پرسیار ده‌خاته مێشکی ئینسانه‌وه..."
نه‌قڵه‌که‌ی پێشوی کاک ره‌شاد له سه‌ر چونیه‌تی سه‌فه‌ره‌که‌مان ،له زمانی یه‌ک له هاوسه‌فه‌ره‌کانه‌وه ده‌گێریته‌وه. به‌ڵام ئه‌م به‌شه ئیتر له زمانی هاو سه‌فه‌ره‌وه ناگێرێته‌وه و که‌س نازانێ چۆنی دروستی کردوه. بۆ ئه‌وه‌ش نیشانی بده‌م که ئه‌م به‌شه‌ش له نه‌قڵه‌که‌ی ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه سه‌رنجتان بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه راده‌کێشم:
ئه‌لف- له پێش هه‌موو شتێکدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که له ته‌واوی ژیانی خۆمدا و له‌و سه‌فه‌ره‌ش قه‌ت له گه‌ل کاک فوئادی موسته‌فاسوڵتانی هیچ ئاواییه‌ک به ناوی به‌رده‌ره‌شه نه‌چووم. قه‌ت له گه‌ل کاک فوئاد ماڵی حه‌مه نه‌جیم ناو نه‌رویشتوم و له ماڵی حه‌مه‌نه‌جیم ناو یان حه‌مه ناو نه‌خه‌وتوین. که‌وابوو ته‌واوی ئه‌م نه‌قله‌ی کاک ره‌شاد سه‌ناریویه‌کی بێ ئه‌ساس و ده‌ست‌کردی خه‌یالاتن‌و له‌وانه‌یه بۆ ئامانجێکی تایبه‌تی هه‌ڵبه‌سترابن.
ب- کاک ره‌شاد ئه‌وه‌نده به قوڵ توشی که‌م حافیزه‌یی بوه ،که له بیری ده‌چێته‌وه که بۆ خۆی له دوو و سێ لاپه‌ره‌ی پێشتری کتێبه‌که‌یدا یانێ هه‌ر له لاپه‌ره‌ی 409 و 410 دا باسی ئه‌وه‌ی کردوه که کاک فوئاد له ئاوای وشکه‌لان بریاری گه‌رانه‌وه‌ی خۆی بۆ بانه ده‌دات. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش بێه‌وێت له وشکه‌ڵانه‌وه و له مه‌سیری جاده‌ی مه‌ریوان به‌ره‌و بانه بروات مه‌سیره‌که‌ی دوای وشکه‌ڵان ده‌بێته قه‌مچیان دوایی ئاگجه و کانیعمه‌ت و بسام. له‌و مه‌سیره‌دا ئیتر پێویست ناکات بچیته به‌رده‌ره‌شه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ک کاک ره‌شاد له ئامانجێک و سه‌ناریویه‌کی تایبه‌تی بگه‌رێت و پێویستی به ماڵی حه‌مه‌نه‌جیم و رابردوی هه‌بێت.
پ- وه‌ک باسم کرد کاک ره‌شاد ئه‌م سه‌ناریوێ به‌رده‌ره‌شه و موناقه‌شاتی ئێمه‌ی له ماڵێ حه‌مه‌نه‌جیم له زمانی ها‌وسه‌فه‌ره‌وه نه‌گێراوه‌ته‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی جه‌نابی ئه‌م نه‌قڵه‌ی له کێ بیستوه؟
ت-کاک ره‌شاد له کتێبه‌که‌یدا له زۆر جێگا کاک فوئادی وه‌ک رێبه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار و زانایه‌کی سیاسی باهۆش و نابیغه باس کردوه. وه‌ک به‌رپرسی گشتی رێکخراوی کومه‌ڵه له مه‌ریوان و ته‌نانه‌ت له کوردستانی ئێران ناساندویه.
به‌ڵام مه‌علوم نیه بۆچی ئه‌م رێبه‌ره بلیمه‌ت و زانا و نابیغه و سیاسه‌تمه‌داره به هه‌موو زانیارییه‌کانیه‌وه له سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ریوان ،چۆن چووه ماڵێ حه‌مه‌نه‌جیمێک له به‌رده‌ره‌شه که سابیقه‌ی خه‌یانه‌تکاری و هاوکاری ژاندارمری هه‌بوه و ئه‌وه‌نده‌ش لێ مه‌شکوک بووه که به‌یانی زوو ده‌یه‌وێت له‌وێ بروات؟ مه‌علوم نیه کاک فوئاد بۆ ئه‌سله‌ن بریاری سه‌فه‌رێک ،به قسه‌ی کاک ره‌شاد سه‌خت و دشوار، له گه‌ل چوار که‌سی تر ده‌دات که هه‌ر پێش ده‌سپێکردنی سه‌فه‌ر حازر نین گوێگری بن؟
له جوابی ئه‌م پرسیارانه‌دا هیچ پاساوێک ناگاته نه‌زه‌رم جگه‌له‌وه‌ی که کاک ره‌شاد ته‌نیا بۆ تاوان بار نیشان دانی ئێمه هه‌وڵێ داوه له‌وێدا پله‌ی کاک فوادیش بێنێته خوار و وه‌ک که‌سێکی ساده و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ نفوز باسی بکات.
خاڵی سێهه‌م که به‌لای منه‌وه گرینگ‌ترین لاوازی نوسینه‌که‌یه‌تی ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له زانیاری یان هه‌ڵوێسته‌کانی کاک ره‌شاد غه‌یری مه‌سئولانه و بێ ئینسافانه‌یه. بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدعایه‌ش ئاماژه به چه‌ند نمونه‌ده‌که‌م:
1- هه‌روه‌ک پێشتر نیشانمدا حیکایه‌تێکی له‌و سه‌فه‌ره ،که ده‌یان هه‌ڵه و شتی ناراستی تێدایه، به ناوی منه‌وه باسکردوه له کاتێکدا رۆحم ئاگاداری زۆر شتی ئه‌و داستانه نیه. ئایا ئه‌مه غیره مه‌سئولانه نیه که کاک ره‌شاد نه‌قڵێکی پر له دروو و ناراست به‌ناوی منه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک پرسیار له من بکات که ئایا شتی وام وتوه یان نه؟ له کاتێکیشدا هه‌ر وه‌ک باسم کرد پێش نوسینی ئه‌و کتێبه‌ی ئێمه ده‌یان جار یه‌کمان دێوه؟
2-له لاپه‌ره‌ی 411 دا ده‌ڵێت " کاک فوئاد زانایه‌کی سیاسی بوو که به ئاشکرا خه‌یانه‌تی پێکرا..." . پرسیاره ئه‌وه‌یه که ئایا غه‌یره مه‌سئولانه نیه که که‌سێک خه‌یانه‌تی ئاشکرا به کاک فوئاد وه‌ک رێبه‌ری سیاسی و ته‌نانه‌ت برای خۆی ببینێ و دوای 30 ساڵێش شه‌هامه‌ت و که‌رامه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت که به روونی چونیه‌تی ئه‌و خه‌یانه‌ته و خائینه‌کان ئاشکرا بکات؟
3- له لاپه‌ره‌ی 414دا هه‌ست ده‌که‌ێت که ئیتر کاک ره‌شاد به جارێک ته‌حه‌مولی نامێنێ و دێته مه‌یدان و دڵی پر له قین و غه‌ره‌زی که‌ڵه‌که‌کراوی به‌رانبه‌ر به ئێمه ده‌کاته‌وه و ده‌نوسێت " ..جێ هێشتنی کاک فوئاد له لایه‌ن هاوسه‌فه‌ره‌کانی‌یه‌وه، به هیچ شێوه سه‌ربه‌رزی و شانازی و که‌رامه‌تی بۆ ئه‌وان نه خولقاند...".
ئه‌م قه‌زاوه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ی کاکه ره‌شاد جێگه‌ی سه‌رنج و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه.
یه‌که‌م و له پێشدا پێویسته ئه‌وه بڵێم که ئێمه چوار پێشمه‌رگه که هیچمان پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌بووین له گه‌ل کاک فوئاد له قامیشڵه‌ی مه‌ریوانه‌وه و له مه‌سیری جاده‌ی مه‌ریوان بانه‌وه به‌ره‌و بانه رێکه‌وتوین. ته‌نیا که‌سێک که ده‌یتوانی بریار بدات که ئێمه بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره به پێنج که‌سه‌وه نه‌چین و هێزی پێویست له‌گه‌ل خۆمان به‌رین و ده‌ێتوانی هێزیش وه‌ر بگرێت کاک فوئاد بوو. ته‌نیا که‌سێک که بریارده‌ر بوو که له‌و مه‌سیره‌وه بروێن کاک فوئاد بوو. له مه‌سیری رێگامان ،ئه‌وه‌نده دڵنیا بووین له ئه‌من‌بوونی ناوچه‌که، که له ئاوایی ئاگجه و له ماڵێ کوێخا شه‌ریف هه‌تا به‌یانی دره‌نگ وه‌ختان و به بێ نیگا‌بان خه‌وتوین و بۆ درێژه‌دان به سه‌فه‌ر به رۆژی روون چووینه سه‌ر جاده بۆ سواربوونی ماشین به‌ره‌و بانه. به‌ڵام له پر و له ناکاو که‌وتینه به‌ر په‌لامار و هێرشی 60 تا 70 جاش و پاسدار.
دووهه‌م ،ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ خۆیان پێشمه‌رگه‌ی ناو مه‌یدانی شه‌رو ملمڵانی له گه‌ل دوژمن بوون یان لانیکه‌م گوێگری کاره‌ساته‌کانی ململانێی پێشمه‌رگه و دوژمن بوون ده‌زانن که سه‌دان جار گروپی چکۆله و گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه که‌وتوه‌ته به‌ر په‌لاماری کوتوپری دوژمن و له‌و رووداوانه‌ش‌دا به گوێره‌ی شوێن و هێز و کات و ئیمکانات و ئه‌زموون و شێوه‌ی به‌ره‌نگاری ،پێشمه‌رگه‌و دوژمنیش، توشی خه‌ساره‌تی سوک و قورس بوون. له‌و رووداوانه‌دا سه‌دان جار پێشمه‌رگه شه‌هید بووه و ته‌رمه‌که‌شی که‌وتوه‌ته ده‌ستی دوژمن و به‌و په‌ری بێ حورمه‌تێه‌وه ، دوژمن مامه‌ڵه‌ی له گه‌ل ته‌رمی شه‌هید کردوه. ده‌یان جار پێشمه‌رگه به دیل‌گیراوه و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی نه‌یان توانیوه نه‌جاتی بده‌ن. سه‌دان جار هێزی پێشمه‌رگه له ژێر په‌لاماری دوژمن‌دا وه‌ها شپرز بوون و له یه‌ک دابراون که دوای چه‌ند رۆژێک و بگره زیاتریش یه‌کتریان دیوه‌ته‌وه. پێشمه‌رگه‌یه‌ک که شه‌ری دیبێت ده‌زانێت که له کاتی که‌وتنه ژێر په‌لاماردا هه‌موو که‌س و هه‌موو به‌شێک له‌و گروپه وه‌ک یه‌ک توشی خه‌ساره‌ت نابێت.
چ ئینساف و چ به‌رپرسایه‌تێک و چ ئه‌خلاقێک ئیجازه ده‌دات که ئه‌وه‌ی له ژێر هێرشدا نه‌جاتی بوو به سه‌رشۆر و بێ که‌رامه‌ت ناوی ببه‌یت؟ ئه‌گه‌ر قه‌رار وابێت که ئه‌وه‌انه‌ی له‌و هێرشانه‌دا توشی خه‌ساره‌ت نه‌بوون هه‌موویان سه‌رشۆر و بێکه‌رامه‌ت بن ئه‌ی کێن سه‌ربه‌رزانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی؟ ئایا کاک ره‌شاد ئاگای له وه هه‌یه که ،که‌م پێشمه‌رگه‌ی مه‌یدانی شه‌ر هه‌یه که قه‌ت نه‌که‌وتبێته به‌ر په‌لاماری له ناکاوی دوژمن؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کاک ره‌شاد ئیهانه‌ت و بێ حورمه‌تی نه ته‌نیا به ئێمه به‌ڵکو به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه نیه که که‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی له ناکاوی دوژمن و له‌و شه‌رانه‌دا شه‌هید نه‌بوون ؟
ئایا ئه‌وه پێشێلکاریه‌کی زه‌ق و ئاشکرای مافی مرۆڤ نیه که تاوانی واگه‌وره بخه‌یته ئه‌ستۆی که‌سانێک و ناویان به ئاشکرا بڵاو که‌یته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی چکووله‌ترین پرسیار له خۆیان بکرێت؟ به بێ ئه‌وه‌ی لانیکه‌م مه‌حکه‌مه یان خه‌ڵکانێکی به ئه‌زموون و بێ لایه‌ن ئه‌و تاوانه‌ی له سه‌ریان سه‌لماندبێت؟
کاک ره‌شاد ته‌نیا له گه‌ل ئێمه و به‌و شێوه‌یه غێری مه‌سئولانه هه‌ڵوێستی نه‌گرتوه به‌ڵکو له سه‌ر خه‌ڵکانی تریش هه‌ر وه‌ها غه‌یر مه‌سئول بووه ،بۆ نموونه له سه‌ر یه‌ک له ئه‌ندامانی تری ئه‌و کاتی شورای شاری مه‌ریوان ،جه‌نابی حاجی ئه‌مین به‌گ رۆسته‌می باوکی رێزدار شه‌هید کاک عه‌تا رۆسته‌می له لاپه‌ره‌ی 112 دا ده‌ڵێت "
"... باوکی کاک عه‌تا حاجی ئه‌مین به‌گ به شوێن بازرگانی و مامه‌ڵه هاتبوه تاران و پاره‌ی ته‌زویر و جه‌علی و دیناری عێراقی له بازاری تاران به تاجره‌کان دابوو..."
ئه‌وه‌نده‌ی که من بنه‌ماڵه‌ی جه‌نابی حاجی ئه‌مین به‌گی رۆسته‌می ده‌ناسم، بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراو و جێگه‌ی حورمه‌تیی خه‌ڵکی مه‌ریوان بوون. بۆ خۆی جێگه‌ی رێز‌و ئیحترامی خه‌ڵکی مه‌ریوان بوو، بۆیه بۆ ئه‌ندامی شورای شاری مه‌ریوانیش هه‌ڵبژێردرا. هه‌تا ئێستاش قه‌ت نه‌م بیستوه که مه‌حکه‌مه‌یه‌ک جه‌نابی حاجی ئه‌مین به‌گی به تاوانی ته‌زویر و جه‌عل مه‌حکوم کردبێت یان سزادابێت. ئایا سزاواره پێش هیچ حوکمێکی مه‌حکه‌مه شه‌خسیه‌ت و که‌سایه‌تی که‌سێک ئاوا سوک بکرێت؟ ئایا کاک ره‌شاد ئاگادار نیه که له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ئه‌مه تاوانه و ده‌کرێت بۆ ئه‌م ناوزراندنه شکایه‌تی لێ بکرێت؟
سێهه‌م، له کاک ره‌شاد و هه‌رکه‌س که وه‌ک ئه‌و فیکر ده‌کاته‌وه داواده‌که‌م که یه‌ک له‌حزه به تۆزێک ئینسافه‌وه جوابی ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م بده‌نه‌وه. له‌کاتێکدا که من له که‌متر له 30 مه‌تری کاک فوئاده‌وه به ماوه‌ی 2 سه‌عات له ژێر ئاگری چه‌کی هێزی دوژمندابووم، له کاتێکدا که دوو هه‌لیکۆپته‌ری دوژمن ته‌واوی ئه‌و شیوه‌یان راکیتباران ده‌کرد ،که هه‌موو ئێمه‌ی تێدابووین. له کاتێکدا که ئه‌سڵه‌ن هیچ مه‌ودا و ده‌ره‌تانێک نه‌بوو که من ئه‌و شوێنه به‌جێ بێڵم و تا ئاخرین هه‌ناسه‌ش ئیمکانی ئه‌وه هه‌بوو که منیش په‌یدا که‌ن و هه‌ر له‌وێ گوله‌بارانم که‌ن. له‌کاتێکدا که من یه‌که‌مین که‌سی حازر له سه‌ر جه‌نازه‌که‌ی بووم، به چی ده‌ڵێت به جێ هێشتنی کاک فوئاد؟ ئه‌گه‌ر کاک ره‌شاد له جێی مندا بوایه چی ده‌کرد؟ به‌و چوار فیشه‌که‌ی ویزییه‌که‌وه هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی ده‌خسته خواره‌وه؟ یان هێرشی بۆ ئه‌و 60 یان 70 که‌سه ده‌برد؟
وه‌ک وته‌ی ئاخر پێم خۆشه به کاک ره‌شاد بڵێم که نه ته‌نیا له‌و کاره‌ساته به‌ڵکو له ته‌واوی ژیانمدا خۆم به سه‌ربه‌رز ده‌زام. به هه‌موو ژیانی خۆم و بنه‌ماڵه‌م و منداڵمه‌وه شانازی ده‌که‌م. پێش هاتنه سه‌رکاری ئه‌و رژیمه‌ی ئێران تا داگیرکردنی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه له ریزی شۆرشگێرانی ئه‌و گه‌له‌دا بووین و یه‌ک له بنه‌ماڵه شۆرشگێر و سه‌ربه‌رزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانین و ئه‌و مێژوه‌ش به که‌س چه‌واشه‌ناکرێت. ئێستاش زیاتر له 20 ساڵه ده‌ربه‌ده‌ری هه‌نده‌رانین و له‌م ماوه‌یه‌شدا به سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌وه ژیاوین. له رابیته له گه‌ل کاک فوئادیشدا ته‌نیا من و ئه‌وانه ساحیب که‌رامه‌تین که له ره‌وتی روداوه‌کانی ئه‌وکاتدا و له ململانی له‌گه‌ل دوژمنانی جۆراوجۆردا هاوکار و هاوسه‌نگه‌ری کاک فوئاد بووین نه‌ک ئه‌وانه‌ی که ئه‌و کات له هیچ رووداوێکدا له‌گه‌لی نه‌بوون و ئێستا ده‌یانه‌وێ خه‌بات و که‌سیه‌تی کاک فوئاد بکه‌نه پله و پێگه بۆ خۆیان. خه‌لکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی مه‌ریوان چاک ده‌زانن که کێ ئه‌وکات هاوکار و پشتیوان و هاو سه‌نگه‌ری کاک فوئاد بوو و کام بنه‌ماڵه دۆست و جێگای بروای بوون. من نوسه‌ر نیم که هه‌موو ئه‌و رووداوانه بنوسم به‌ڵام بێ گومان ئه‌و رووداوانه نه به کاک ره‌شاد و نه به هیچ‌که‌سی تر ئاوه‌ژوو ناکرێته‌وه.
له به‌شی ئاخری ئه‌م نوسراوه‌شدا هه‌وڵ‌ده‌ده‌م کاره‌ساتی ئه‌و سه‌فه‌ره‌تان به ته‌واوی بۆ باس بکه‌م وه‌ک شاهیدی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه.
کاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌هید بوونی کاک فوئاد:
کاتێک که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شه‌هریوه‌ری 1358 دا هه‌وڵیاندا شاری مه‌ریوان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئێمه وه‌ک کورد خاوه‌ن هیچ نه‌خشه و به‌رنامه‌یه‌کی رێک‌وپێک نه‌بووین. له‌و رۆژانه‌دا هه‌رکه‌س ئیحساسی ئه‌منیه‌تی نه‌کردایه شاری جێ ده‌هێشت. ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه له شاخێک سه‌ربه ئاوایی وشکه‌ڵانی سه‌ر به شاری مه‌ریوان کۆببوینه‌وه و له‌وێش له گه‌ل کاک فوئاد که له سه‌فه‌ری بانه ها‌تبووه‌وه یه‌کمان گرتبۆ‌وه. ئه‌و رۆژانه زۆر سه‌خت و دژوار بوون. ته‌نیا چه‌ند رۆژێک پێش تری بوو که کۆمه‌ڵێک مرۆڤی بێ‌تاوانیان ،له‌وانه دوو له براکانی کاک فوئاد،بێ ره‌حمانه له پادگانی مه‌ریوان گووله‌باران کردبوو. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش گرنگتر که‌س نه‌یده‌زانی چاره‌نوسمان به‌ره‌وکوێ ده‌چێت. هیچ ئه‌زمونێکی شاخ و کێو و شه‌رمان نه‌بوو.
کاک فوئاد هێزه چه‌کداره‌که‌ی رێک و پێک کرد و ئه‌وه‌نده‌ی کرابێت به‌رنامه‌یان بۆ خۆیان دانابوو که چی بکه‌ن. که کاره‌که‌ی ته‌واو بوو لێم پرسی ئه‌ی کاری من ده‌بێت به چی؟ له جوابمدا وتی پێت‌وایه کاری خۆم چیه؟ منیش وتم مه‌علومه کاکه، هه‌رێمێک پێشمه‌رگه‌ت دروست کردوه و بۆ خۆشت فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی. له جوابم دا به مه‌تانه‌تی هه‌میشه‌یه‌وه وتی ئه‌گه‌ر من فه‌رمانده‌ی هه‌رێم بم توێش به‌رپرسی سیاسی هه‌رێمی.
دوای ئه‌م قسه و ته‌عارفانه به‌ره‌و گوندی قامیشله رێکه‌وتین و هه‌ر به‌ده‌م‌رێوه قسه‌ی جیدی له به‌ینماندا ده‌ستی‌پێکرد و شه‌ویش له ماڵی عه‌به کۆمه‌ڵه ناوێک، درێژه‌مان به‌قسه‌کاندا. پێشنیاری بۆ من ئه‌وه بوو که له گه‌لی بچم بۆ بانه و گوایه له‌وێ کارێکی تایبه‌تی بۆم له به‌رچاو گرتبوو. له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره قسه‌ی زۆرمان کرد و سه‌رئه‌نجام منیش رازی بووم له‌گه‌لی بچم.
به‌یانی که له خه‌و هه‌ستاین پرسیاری چۆنیه‌تی سه‌فه‌ره‌که‌م کرد. کاک فوئاد وتی من و تۆ و کاک ئیبراهیم جه‌لال ،که کادری یه‌کیه‌تی بوو و بۆ یارمه‌تی کاک فوئاد هه‌ر له بانه‌وه له گه‌لی هاتبوو، ده‌چینه سه‌رجاده‌ی مه‌ریوان بانه (مله‌ی قه‌مچیان ) و له‌وێ سواری ماشین ده‌بین به‌ره‌و بانه. مه‌نته‌قه به‌ته‌واوی ئارام بوو و هیچ باسی هاتنی هێزی دوژمن له ئارادا نه‌بوو. له‌کاتی که‌وتنه‌رێدا کاک ته‌همورس ئه‌کبه‌ری که پێشمه‌رگه‌ی چریکه فیدایه‌کان بوو هاته لامان و داوای کرد که له‌گه‌لمان بێت تا بانه و هه‌روه‌ها ناسیحی کوریشم داوای کرد که بۆهه‌رکوێ ده‌چم،له گه‌ل من بێت. به‌و شێوه‌یه له سێ که‌سه‌وه بوین به پێنج که‌س. له‌و پێنج که‌سه جگه له کاک فوئاد خۆی، هیچ که‌سی ترمان پێشمه‌گه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌بووین. جیاواز له‌وه‌ش غه‌یری ئیبراهیم جه‌لال هیچ کام له ئێمه تا ئه‌و کات توشی شه‌ر له گه‌ل حکومه‌ت نه‌بوو بووین. به‌هه‌ر حال به‌و وه‌زعه‌وه و به خه‌یاڵی سه‌فه‌رێکی ساکاری چه‌ند سه‌عاته، به‌ره‌و بانه رێکه‌وتین. ساحێب ماڵ یانی کاک عه‌به کۆمه‌ڵه‌مان له گه‌ل هات که تا دۆزینه‌وه‌ی جاده‌که رێنوێنیمان بکات. کاتێک که عه‌به کۆمه‌ڵه له دووره‌وه جاده‌که‌ی نیشانداین ماڵئاوایمان لی کرد و ئه‌وێش گه‌راوه به‌ره‌وماڵی خۆی.
له درێژه‌ی رێگه‌که‌مان گه‌یشتینه کانی‌ئاوێک به ناوی "کانی‌کون". خه‌ریک حه‌ساندنه‌وه له ده‌وری کانیه‌که بووین که له کوتووپردا دوو هه‌لیکۆپتر په‌یدا بوون و له سه‌ر گه‌رده‌نه‌ی قه‌مچیان که کۆنه پاسگا بوو هێزیان دابه‌زاند بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پاسگاکه، ئه‌و شوێنه‌ی که ئێمه به‌ته‌مابووین بچینه ئه‌وی و له‌ویوه سواری ماشین ببین. که‌وابوو به‌رنامه‌که‌مان تێک چوو به‌ڵام هیچ بیرمان له گۆرانی مه‌سیر نه‌کرد و هیچمان به خه‌یاڵێشماندا نه‌هات که ئه‌م ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پاسگایه باری ئه‌منی جاده‌که‌ی تێکداوه و ئاڵوگۆریک له مه‌سیری سه‌فه‌ره‌که‌ماندا پێویسته. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فیکرانه هه‌ر له سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆمان که‌وتینه رێ که به شێوه‌یه‌ک ده‌وری ئه‌و گه‌رده‌نه‌یه بدینه‌وه و له شوێنێکی تر بچینه سه‌ر جاده و درێژه به سه‌فه‌رمان بده‌ین.
رێگاکه به‌ڵه‌د نه‌بووین، کاک فوئاد و ئیبرایم جه‌لال که‌سێکیان بۆ شاره‌زای په‌یدا کرد که هه‌ندێک رێنوێنی‌کردین و گه‌راوه. به‌هه‌رحاڵ به زه‌حمه‌تێکی زۆر و دوای دوو سه‌عاتێک له تێپه‌ربوونی شه‌و گه‌یشتینه سه‌رجاده‌که. ئه‌و شوێنه له جاده‌که ته‌نیا 50 تا 60 میتر ده‌بوو تا ناو گوندی قه‌مچیان که پێشتریش پاسگای تێدا بوو. له‌و شوێنه که‌وتینه سه‌ر خه‌یال که ئایا ئه‌م پاسگایه‌ش ئاوه‌دان نه‌کراوه‌ته‌وه؟ بۆیه بوین به دوو به‌ش و به ئیحتیاته‌وه و به دوو شوێندا رۆیشتین و دوایی یه‌کمان گرته‌وه و لێشمان مه‌علوم بوو که پاسگای ناو گوندی قه‌مچیانه چۆڵه و ئاوه‌دان نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌و هیوایه که دوای ماوه‌یه‌کی کورتی تر ده‌گه‌ینه چایخانه‌ی حه‌مه‌خان و له وێ دوای ئیسراحه‌ت سواری ماشینه‌که‌ی ده‌بین، درێژه‌مان به رۆیشتندا. به‌ڵام به‌داخه‌وه که گه‌یشتینه ئه‌وێ چایخانه داخرابوو و ئاوه‌دانی لێ نه‌بوو. له پێشدا ویستمان شیشه‌یه‌ک بشکێنین و بچینه ژوور و خواردن بخۆین و پاره‌یان بۆ به‌جێ بێڵێن به‌ڵام له به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که تووشی هێزی گه‌رۆکی دوژمن ببین ، ئه‌وکاره‌مان نه‌کرد.
چاره‌مان نه‌بوو جگه له درێژه‌دان به رویشتن و له‌و مه‌سیره‌دا نزیکترین گوند به جاده‌که ئاگجه بوو و دوای ماوه‌یه‌ک لێ نزیک بووینه‌وه و لاماندا بۆ ئاگجه. دره‌نگانێک له شه‌و گه‌یشتینه ئه‌وێ، خه‌ڵک خه‌وتبوون و کوێخا شه‌ریف که‌مین بوو. ده‌نگی داین و دوای خۆناساندن چوینه ماڵی کوێخا شه‌ریف. خه‌به‌ر و باسمان پرسی کوێخا وتی : که‌سێکمان ناردوه بۆ خه‌به‌ر به‌یانی هه‌موو خه‌به‌رێکمان بۆ دێته‌وه. دوای نان و چای خواردن و به بێ هیچ ئیحساسی خه‌ته‌رێک و به بێ نیگه‌بان هه‌ر هه‌موومان تا به‌یانی خه‌وتین.
به‌یانی درنگانێک ،هێشتا ئه‌و که‌سه‌ی کوێخا شه‌ریف که، بۆ خه‌به‌ر رویشتبوو نه‌گه‌رابوه‌وه، له ئاگجه هاتینه ده‌رو به‌ره‌و جاده رێکه‌وتین. له خواره‌وه‌ی دێ گه‌یشتینه چه‌کدارێک به ناوی سالح که خۆی به پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات ناساند و وتی هه‌موو جاده تا بانه به ده‌ست دیموکراته‌وه‌یه و به‌رده‌وام ماشینی پێشمه‌رگه هات‌وچوو ده‌کات. ئه‌م خه‌به‌ره زیاتر بێ خه‌می کردین له دوژمن و ،چوینه سه‌ر جاده و به‌ره‌و چایخانه‌ی کانیعمه‌ت رێکه‌وتین. لای هیچ که‌سمان نه‌بووه پرسیار که ئه‌گه‌ر به‌م رۆژه رووناکه و له سه‌ر ئه‌و جاده و به‌و بێ ته‌جره‌به‌ییه توشی هێزێکی دوژمن بووین چیمان پێ ده‌کرێت؟ هیچمان نه‌مان ده‌پرسی که ئه‌گه‌ر سوار ماشین بووین و له‌گه‌ل هێزی دوژمن رووبه‌روو بوین چ ده‌که‌ێن؟ له به‌ر بێ ته‌جره‌به‌یی یان هه‌ر شتێکی تر بووبێت به هه‌ر حاڵ له‌م شتانه بیرمان نه‌ده‌کرده‌وه.
به هیوای ئه‌وه که توشی ماشینێک ببین، تا نزیکه‌ی چایخانه و کۆنه‌پاسگای کانیعمه‌ت رۆیشتین. له‌و ماوه‌دا جاده چۆل بوو و هاتوچووی هیچ جۆره ماشینێکمان نه‌ده‌دی. له نزیکه‌ی پاسگاکه به دیقه‌ت و به دوربین سه‌رنجی کۆنه پاسگاماندا، به‌ڵام هیچ جوڵه‌یه‌کمان تێیدا نه‌دی. بۆ ئیحتیا‌ت و به پێشنیاری کاک فوئاد ،له‌و پێچه‌ی ئاخری پێش گه‌یشتن به پاسگا و چایخانه‌ی کانیعمه‌ت ،چوینه چه‌مه‌که که پێمان که‌م خه‌ته‌ر تر بوو، غافڵ بووین له‌وه‌ی که سێ ماشین چه‌کداری دوژمن که له مه‌سیری مه‌ریوانه‌وه به‌ره‌و سه‌قز ده‌رۆن گه‌یشتونه‌ته نزیکیمان. له چه‌مه‌که‌دا به فاسیله‌ی 20 میترێک له یه‌ک تر و به‌م ته‌رتیبه ناسێح، برایم جه‌لال، ته‌همورس، کاک فوئاد و منیش ئاخر که‌س رێکه‌وتین. چه‌م و شیوه‌که به شێوه‌یه‌ک بوو که هه‌ندێک جار ده‌که‌وتینه پێش چاو و ژێر کونترۆڵی جاده و هندێک جاریش ئه‌که‌وتینه په‌ناو و له ژێر سه‌یته‌ره‌ی جاده‌که‌دا نه‌ئه‌ماین.
رێک له له‌حزه‌یه‌کدا که تازه ناسیح و ئیبرایم جه‌لال له ته‌ختایی و رووته‌نیک که له ژێر کونترۆڵی جاده‌که‌دابوو، تێپه‌رببوون و هێشتا ته‌همورس و کاک فوئاد و من له ناو ته‌ختاییه‌که‌دابوین که سێ ماشینه چه‌کداره‌که‌ی دوژمنمان له سه‌ر جاده لێ په‌یدا بوو. یه‌ک جیب و دوو زیل که ره‌نگه به‌ینی 60 تا 70 که‌سێکی تێدا بووبێت. هه‌ر له جاده‌که‌وه ئیستیان داین و که‌وتینه به‌ر ده‌سرێژی چه‌که‌کانیان. له‌و شوێنه ته‌نیا دوو داری لێ بوو و ئێمه‌ش له پشتی ئه‌و دوو داره سه‌نگه‌رمان گرت. کاک فوئاد و ته‌همورس له پشت دارێک و منیش له پشت ئه‌وداره‌که. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که چه‌کی من ویزیه‌ک بوو به 30 فیشه‌که‌وه. ته‌قه‌کردن له هه‌ر دوو لا تا نزیکه‌ی دوو سه‌عاتێک به‌رده‌وام بوو.
دوایی دووسه‌عاتێک ته‌قه‌ی تفه‌نگی کاک فوئاد و کاک ته‌همورس نه‌ما. نه‌مده‌زانی چیان به‌سه‌ر هاتوه؟ شه‌هید بوون؟ بریندارن؟ ته‌قه‌مه‌نییان لێ براوه؟ منیش بۆخۆم ته‌نها 4 فیشه‌کم پێ مابوو. چاویشم لێ بوو که هێزه‌کانی دوژمن خه‌ریکن به ئیحتیاته‌وه دێنه پێشه‌وه، ره‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ستیان کردبوو که ده‌نگی چه‌که‌کانی ئێمه نه‌ماوه. کات و ساتێکی زۆر هه‌ستیارم هه‌بوو و ده‌بوا بریاری ئاخر و چاره‌نوس سازی خۆم له یه‌ک له‌حزه‌دا بدایه. پێم وانیه هه‌موو که‌س به ئاسانی له‌و هه‌لومه‌رجه حه‌ساس و سامناکه و له بریاردانه‌ی من له‌ناو ئه‌و شه‌رو گوله‌بارانه‌دا تێبگات.
ده‌بوا به گورجی بریاری خۆم له سه‌ر یه‌ک له‌م ئاڵته‌رناتیڤانه بدایه‌ت که بریتیبوون له یه‌ک له‌م حاڵه‌تانه: یه‌که‌میان ئه‌وه‌بوو که خۆم بکوژم، کارێک که هه‌م له‌باری فیکری و هه‌م له‌باری دینیه‌وه به دروستم نه‌ده‌زانی. دووهه‌م ئه‌وه‌بوو که خۆم ته‌سلیمی دووژمن که‌م، کارێک که جیاواز له هه‌موو ئێش و ده‌ردی خۆ ته‌سلیم کردن به دوژمن، گومانیشم له‌وه‌دا نه‌بوو که له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا و به بێ حورمه‌تی ته‌واوه‌وه وه‌ک ئه‌و بێ تاوانه‌کانی تری مه‌ریوان گوله‌بارانم ده‌که‌ن. ته‌نیا شتێک به نه‌زه‌رم گه‌یشت ئه‌وه بوو که ئه‌و جێگایه‌م بگۆرم بۆ یه‌ک له شوێنه نه‌دیویه‌کانی نزیکم. پێم وابوو یان له‌و گۆرانی شوێنه‌دا ده‌کوژرێم یان فرسه‌تێک په‌یدا ده‌که‌م که نه‌جاتم بدا. هه‌ر کام له‌م دوو حاله‌ته‌م پێ باشتر بوو له خۆ کوشتن یان خۆ به ده‌سته‌وه‌دان.
ئیتر له دڵه‌راوکێ ساغ بوومه‌وه و به هه‌موو هێزێک که ئه‌م‌توانی 20 تا 30 میتر به‌ره‌و نه‌دیوییه‌ک کشامه‌وه. له‌و فاسیله‌دا که‌وتمه به‌ر گولهت‌باران به‌ڵام هیچم به‌رنه‌که‌وت. نه‌دیویه‌که شۆره‌بی‌یه‌کی چرو پری تێدا بوو و دوای ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌ک روته‌نی بوو. له ناچاری و بێ ماتڵ بوون چوومه سه‌ر شۆڕبییه‌که و خۆم مات کرد. سێ که‌س له چه‌کداره‌کانی دوژمن تا نزیکه‌ی شۆره‌بییه‌که‌ش هاتن به‌ڵام له ناکاو دوو هه‌لیکۆپته‌ر په‌یدا بوون که راکیتبارانی شیوه‌که‌یان ده‌کرد. به ده‌نگی راکیتبارانی هه‌لیکۆپته‌ر چه‌کداره‌کان کشانه‌وه. ئه‌م‌جاره‌ش و له راکیتبارانه‌که‌شدا هیچم لێ نه‌هات. یه‌ک له هه‌لیکۆپته‌رکان لای هێزه‌کانی دووژمن نیشته‌وه و چه‌کداره‌کانیان کۆ کرده‌وه. هه‌ستم کرد ره‌نگه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی بریندار‌و کوژراویان بێت. دوای ماوه‌یه‌کی کورت هه‌لیکۆپته‌ر هه‌ستاو ئه‌و شوێنه‌ی به‌جێ هێشت و به‌دوای ئه‌ویشدا سێ ماشینه‌که به‌ره‌و سه‌قز رۆشتن.
دوای رۆیشتنی دوژمن و له گه‌رانه‌وه‌م به‌ره‌و شوێنی شه‌ره‌که توشی که‌سێک بووم که به گریانه‌وه له باوکی ده‌گه‌را. له گه‌ل ئه‌و براده‌ره چووینه جێگای شه‌ره‌که و، به‌داخێکی گرانه‌وه، ته‌رمی کاک فوئاد و کاک ته‌همورسی لێ بوو که گوێزابوونییانه‌وه بۆ نزیک چه‌مه‌که و به‌جێیان هێشتبوون.
گه‌رچی خۆم باوک بووم و کورێکی 19 ساڵه‌شم له‌م شه‌ره‌دا له گه‌ل بوو و نه‌م ده‌زانی ئایا کوژراوه،برینداره یان به دیل گیراوه و هه‌موو باوکێکیش هه‌ست ده‌کات که ئه‌بێت چ حاڵێکم بوو بێت به‌ڵام به‌راستی بۆ ماوه‌یه‌ک غه‌م و ئێشی کوژرانی کاک فوئاد وا ته‌زاندمی که هه‌ر له بیرم چوه‌وه که کوره‌که‌م له ناو ئه‌و هه‌موو گوله‌بارانه‌دا بێ سه‌روشوێنه. جیاواز له ئێشی له ده‌ستدانی دوو هاوسه‌نگه‌رم، مه‌رگی کاک فوئاد زۆر تایبه‌تی بوو بۆم. ته‌واوی ئه‌و خاتراتانه‌ی ئه‌و ماوه‌یه له پێش چاومدا ده‌هات و ده‌رۆشت. پێم وابوو هیچ که‌سێکی تر و به هاسانی ئه‌و جێگایه پر ناکاته‌وه و وادیاره به هه‌ڵه‌شدا نه‌چووم. جیاوازله‌وه‌ش هه‌ستم ده‌کرد لای من جێگایه‌کی زۆر تایبه‌تی هه‌بوو و به‌م هاسانیه نابمه‌وه به خاوه‌ن دۆست و هاوکاری تر وه‌ک کاک فوئاد.
دوای ماوه‌یه‌ک گریان و شیوه‌ن له‌و براده‌ره پارامه‌وه که یارمه‌تیم بدات و له سه‌ر جاده‌که راوه‌ستێت ،به‌ڵکو به ماشینێکدا جه‌نازه‌کان بنێرینه‌وه ،به‌ڵام حازر نه‌بوو ئه‌و یارمه‌تیه‌م بدات. داوام لێ کرد که بچیت و له ناو دێ یارمه‌تیم بۆ بنێرێت، قه‌وڵی دا به‌ڵام هیچ که‌س نه‌هات. هه‌ندێک له ناسێحی کورم گه‌رام به‌ڵام هیچ ئاسارێکی دیار نه‌بوو. به‌ته‌نیا و به‌و وه‌زعه شپرزه‌وه و دوای ئه‌و شه‌ره نابه‌رابه‌ره و ئه‌و خه‌ساره‌ته گه‌وره‌یه، لای ئێواره رووم له ئاوایی کانیعمه‌ت کرد که به‌ڵکو یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ناشتن یان ناردنه‌وه‌ی جه‌نازه‌کان به‌ڵام ئه‌و شه‌ر و ته‌قه و راکتبارانه و شایعه‌ی هاتنی دوژمن وای له خه‌ڵک کردبوو که یه‌ک تاکه که‌سیش حازر نه‌بوو یارمه‌تیم بدات.
له گوندی کانیعمه‌ت چه‌کدارێکیشم دیت که خۆی وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌ناساند. کاره‌ساته‌که‌م بۆ باسکرد و داوای کۆمه‌کم کرد. کابرا وتی خه‌ڵکی ئه‌ودێیه واده‌زانن ئه‌و شه‌ره‌ی ئێوه ده‌بێته هۆی هاتنی دوژمن و ئه‌وه‌ته هه‌موو هه‌ڵدێن و به‌و شیوه‌دا ده‌رۆن. شوێنیان که‌وتم به ناشاره‌زای و به مه‌ینه‌ت و به ته‌نیا تادرنگێکی شه‌و له ده‌وری کانیعمه‌ت له یارمه‌تی خه‌ڵک گه‌رام که به داخه‌وه هیچ فایده‌ی نه‌بوو. له ئاخری ئه‌و شیوه و له قلیشه به‌ردێکدا دانیشتم که پشویه‌ک بده‌م، به‌ڵام له ماندوویدا خه‌وم‌لێکه‌وت و به ده‌نگی سه‌رله‌به‌یانی ئاڵفکه‌نه‌وه خه‌به‌ر بوومه‌وه. رێگای ئاگجه‌م لێ پرسین و به‌ره‌و ئاگجه رێکه‌وتم به‌و هیوایه که به‌ڵکو له‌وێ یارمه‌تیم بده‌ن. به‌داخه‌وه له‌وێش هه‌رچی هه‌وڵمدا که یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ناشتنی ته‌رمه‌کان یان ناردنه‌وه‌یان بۆ مه‌ریوان به‌ڵام هیچ که‌س حازر به یارمه‌تیدانم نه‌بوو. لای نیوه‌رۆ ئاگادار کرام که ته‌رمه‌کان گوێزراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ریوان.
بێگومان هه‌ڵسه‌نگاندنی رووداوی له‌و چه‌شنه پێویستی به زانیاری و لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی چروپره به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که من بیرم لێ کردوه‌ته‌وه ، ئه‌م رووداوه جگه له قه‌زاوقه‌ده‌ر هیچ شتێکی تر نه‌بوو. ئه‌گه‌ر سه‌به‌ب ده‌خیل بێت له ته‌قدیردا هه‌ڵه و نه‌زانینی خۆمان بۆ چاوپۆشی نابێت دیاره هه‌ر که‌س به قه‌ده‌ر به‌رپرسایه‌تی خۆی. هه‌رچۆن بێ سه‌فه‌رێکی ناخۆش، کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن و خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو به لای منه‌وه. هیوادارم رۆحی ئه‌و ئازیزانه شاد و جێگایان به‌هه‌شتی به‌رین بێت،ئینشائه‌ڵاه.
عوسمان خالیدی، اوپسالای سوید،16-1-2010