عوسمان جه‌عفه‌ری سكرتێری یه‌كێتی دیموكراتیكی كوردستان له وتوێژێكیدا تایبه‌ت به ره‌وانیوز سه‌باره‌ت به خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، وێرای تیشك خستنه سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هیچ كات هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ داواكانی خه‌ڵكدا یه‌كناگرنه‌وه.
پرسیار: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كردووه، پێتوایه كورد بۆ ده‌بێت به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه بكات؟
جه‌عفه‌ری: من سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه ده‌بێ حسێبی كورد و ئۆپۆزیسیۆن له یه‌ك جوێ بكه‌ینه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هیچكات هه‌ڵویستی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵك به گشتی یه‌ك ناگرنه‌وه و ئه‌گه‌ریش هه‌ر له یه‌ك له‌و هه‌ڵوێستانه به هه‌ڵویستی هه‌ر دوو لا بزانرێ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. راسته كه ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه ده‌توانن یه‌ك هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی له ئێران و هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێكی دیكه له سیستمی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران هه‌بێ، ئه‌مما وێڕای ئه‌وانه‌ش خه‌ڵكانی تر هه‌ن كه كوردن، ئه‌مما به‌و جیاوازییه‌ی كه به‌شێكن له سیستم یاخود فیكر و هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنیان لا قه‌بووڵ نییه و ده‌نگ ده‌ده‌ن و له به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش وه‌ك جوابی پرسیاره‌كه‌تان ده‌بێ بڵێم له یه‌كه‌م هه‌نگاودا راسته كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بایكوت كردووه و بێگومان رێژه‌ی زۆری خه‌ڵكیش له گه‌ڵیانن و ئه‌وانیش پێڕه‌وی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ن به‌لاَم وه‌ك ئاماژه‌شه‌م پێدا دیاره به‌شێكی خه‌ڵكیش له ژێر گوشار یاخود به پێ ی ئیجبار و نه‌ریتێك ده‌نگ ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ش به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له رۆژهه‌لاَتی كوردستان، بۆیه‌ش بڕیار نییه وهیچكات "ده‌بێت"ێك له ئارادا نییه كه كورد ده‌بێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات وه‌كو چۆن تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی نه‌بووه. ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ریی به نیسبه‌ت ده‌وره‌كانی پێشوو نییه، ته‌نها گوفتمان گۆڕاوه كه زۆر شتێكی ئاساییه، چونكو له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی تێكۆنۆلۆژی و تێكنیكی په‌یوه‌ندیگرتن دا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێ و ئێرانیش له‌و حاڵه‌ته مۆسته‌سنا نییه.
پرسیار: یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان بۆچی هه‌ڵبژرادنه‌كانی بایكۆت كرد؟ ئایا بایكۆتكردنی ئیتیخابات له پارته‌كه‌ی ئێوه‌دا هه‌ڵوێستێكی ئایدۆلۆژیكه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه، یان ده‌شێت به پێی هه‌ل‌و مه‌رجی تایبه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت؟(دیاره مه‌به‌ستمان تا ئه‌و كاته‌یه كه كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كاره)؟
جه‌عفه‌ری: ئێمه وه‌ك وتوومانه و ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه, هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه له‌و سیستمه‌دا بوونی نییه، كاتێك ده‌زگا ئه‌منی و ئاسایشییه‌كانی خودی سیستم چاودێرن به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا، یا كاتێك هه‌ڵبژاردن له سه‌ر پۆستگه‌لی به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ و كاریگه‌ر له ئاست سیاسه‌تی كه‌لانی ئێران‌دا ناكرێ دیاره هه‌ڵبژاردن واتای راسته‌قینه‌ی خوه‌ی نییه و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئێمه‌وه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن مه‌حكوومی به بایكۆت و ته‌حریمه.
بێگومان ئێمه وه‌ك زۆر لایه‌ن له‌سه‌ر نه‌ریت و سوننه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستمان نه‌گرتووه به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی خوه‌مان هه‌یه و به‌و پێیه كه یه‌كه‌مین حیزبی كوردستانین كه داوای گۆڕینمان كردووه له رووی جۆری خه‌باتی سیاسی و روانگه‌مان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران ، و ئه‌مه‌ش به مه‌رجی ده‌ربازبوون له بیرێكی كۆن و دوگم مومكینه و پێویستی به هه‌ر ده‌م گۆڕین هه‌یه، دیاریشه له سه‌ر ئه‌و پێوانه‌گه‌له ده‌جوڵێن و هه‌ڵوێست ده‌نوێنین، ئێمه له‌و بڕوایه داین ئه‌گه‌ر راپرسی گشتی و ریفراندۆم له‌سه‌ر یاسای بنه‌مایی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران بكرێ، یا له‌سه‌ر چۆنییه‌تی سیستمی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له ئاستی ئێران‌دا بكرێ به‌و مه‌رجه‌ی كه ئازاد و بێ لایه‌ن بێ و چاودێرانی ده‌ره‌كی ئه‌ركی چاودێری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان دا بگێڕن ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕدرێ و ئێمه‌ش وه‌ك خوه‌مان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ری جیاوازه و ئه‌نجامێكی تری تێدا ده‌بینین.
پرسیار: به تێبینی ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك له ئۆپۆزێسیۆنی كوردی رۆژهه‌ڵات بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆیاندا، به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژرادنه‌كان ده‌ربڕی، بۆچی یه‌كێتی دیمۆكراتكی كوردستان، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی بایكۆتی هه‌ڵبژراد، نه‌كه‌وته ته‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌ی به هاوبه‌شی هه‌ڵبژرادنه‌كانیان بایكۆت كرد؟
جه‌عفه‌ری: دیاره ته‌نها حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران پێكه‌وه به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه و ئه‌وانی تر جیاجیا و سه‌ربه‌خۆ بووه، به‌لاَم به نیسبه‌ت خوه‌مانیشه‌وه ده‌بێ بڵێم له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له گه‌ڵ هه‌ندێك حیزب‌دا نێوانمان زۆر باشه به‌لاَم داوا له ئێمه نه‌كرا كه به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش ده‌رخه‌ین، به‌لاَم نابێ ئه‌وه‌ش له بیركه‌ین كه هه‌ر حیزب و لایه‌نێكی سیاسی، ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت و دیدێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌كان كه له‌هه‌موو شتێكی ئه‌و حیزبه ره‌نگده‌داته‌وه. ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان راسته كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان وه‌رگرت به‌لاَم ئێمه له‌و دیده‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین كه خوێندنه‌وه‌ی خوه‌مان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تر له ئاست كوردستان و ئێران‌دا و پێوانه‌كانمان جیاوازن.
پرسیار: ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌ند حزبه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟ ئایا ئه‌مه ته‌نیا هه‌وڵێكه بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌و په‌رچه‌كرداری چه‌ند لایه‌نێك به‌رامبه‌ر یه‌كتر، یان نا هه‌نگاوێكه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر و درووستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی؟
جه‌عفه‌ری: راسته كه هه‌موو لایه‌نێك و له ناو ئه‌وانه‌شدا ئێمه هه‌میشه باسمان له كاری هاوبه‌ش و له یه‌ك نزیككردنه‌وه كردووه به‌لاَم به‌داخه‌وه، لایه‌نه‌كان به زۆری له ئاستی قسه و خۆده‌ربازكردن له ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و حیزبییه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامی ئه‌و كارانه، یا لانی كه‌م ده‌یانه‌وێ دڵی لایه‌نێك به ده‌ست بێنن، بۆیه‌ش هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌ك له ئاست ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نابینن ئه‌مه‌ش وای كردووه تا ئێستا نه‌گاته ئه‌نجام. ئه‌مما زۆر جار دۆخ و هه‌ل و مه‌رجێك پێش دێت كه وه‌ك پێویست لایه‌نه‌كان له یه‌ك نزیكده‌كاته‌وه، ئێستا وه‌ك ئێوه وتتان وه‌ك په‌رچه‌كردار به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تر بێ یا هه‌ر ئامانجێكی تری له پشته‌وه بێ، ئه‌مما ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه ده‌بێ ئه‌و هه‌لانه و له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌گه‌له بقۆزینه‌وه و نه‌هێڵین ده‌رفه‌ته‌كان بمرن و سنووری ئه‌و كاره‌هاوبه‌شانه به‌رفره‌تر بكه‌ین و ئه‌نجامی گه‌وره‌تری پێ بخولقێنین.
به‌ش به حاڵی خوه‌مان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌مان پێ باش بوو كه به جۆرێك زۆر شتی روونكرده‌وه و تا راده‌یه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌لاَتی یه‌ك ده‌ستكرد و خاوێن و ناخاوێن له یه‌ك جوێ كرانه‌وه. ئه‌گه‌ر تا دوێنی مه‌سه‌له و قه‌یرانێك نه‌بوو كه حیزبه‌كان و جه‌وهه‌ری حیزبه‌كان ده‌رخات ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنێكی فۆرمالیته توانی ئه‌و كاره بكات راستییه‌كان وه‌ك رۆژی رووناك بخاته پێش چاوی هه‌موو كه‌سێكه‌وه. تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌ینجیمادی ناو حیزبه‌كانی شكاند و ئێمه‌ش وه‌ك به‌ره‌ی ته‌حریم ده‌توانین واقیعبینانه‌تر لێی بڕوانین و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرین بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كده‌ستی كوردستانی كه چیدی بیری جیاواز و بڕوای لاواز و له‌رزۆك, تێیدا نه‌توانێ خۆی حه‌شاردات.
پرسیار: سه‌باره‌ت به به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌لایه‌ن كاندیداتۆره‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران راتان چۆنه؟ به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌ڕووبی‌و مووسه‌وی و په‌سندكردنی خوێندن به زمانی دایكی له زانكۆكان له لایه‌ن شورای عالی انقلابی فه‌رهه‌نگیه‌وه(كه به ته‌بلیغاتی انتخاباتی احمدی نژاد ته‌عبیر ده‌كرێت) چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
جه‌عفه‌ری: هه‌ر سه‌رده‌مێك شتێك ده‌خوازێ و هه‌ر سیستمێك بیهه‌وێ نه‌ڕووخێ، لاواز نه‌بێ و تێكنه‌شكێ، لانی كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و داخوازییانه جێبه‌جێ نه‌كات ده‌بێ وا پیشانبدات كه به‌نیازه جێبه‌جێی بكات و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه. بۆ نموونه له سێ ده‌وره پێش ئێسته و له كاتی هاتنی محه‌مه‌دی خاته‌می و به سه‌رۆك كۆمار بوونی، نه‌ك نه‌ته‌وه و لایه‌نێكی تایبه‌ت به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به هه‌موو رووبه‌ر و حه‌شیمه‌تیه‌وه، هه‌ندێك ئازادی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌ویست، كاندیداتۆره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه خاته‌می له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بوو له‌سه‌ر ئه‌و داخوازی خه‌ڵكه پڕوپاگه‌نده و به‌رنامه‌كانی داڕشتبوو و خه‌ڵكیش ده‌نگیان به‌و دا. به‌لاَم پاش دوو ده‌وره كه سه‌رۆك كۆماریی كه‌وته ده‌ستی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد و ئه‌و راده ئازادییه‌ش كه به‌رهه‌م هاتبوو یا باشتر وایه بڵێن به‌خشرا بوو، سه‌ندرایه‌وه و خه‌ڵك دیسان كه‌وتنه‌وه ناو تنگانه و كێشه‌كانی پێشوو، وه‌ك بڵێ هیچ نه‌كرابێ، بۆیه‌ش دیاره هه‌ر كه‌س و هه‌ر كابینه‌یه‌ك له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی خوه‌ی (واته له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ده‌وڵه‌ت و كابینه‌ی پێشوو) شتانێك به خه‌ڵك ده‌به‌خشێ و شتانێك له خه‌ڵك زه‌وت ده‌كات و ئه‌مه‌ش ناكرێ پێناسه‌یه‌كی بۆ ببینینه‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێسته‌ی ئێران و تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد، ئازه‌ری و به‌لوچ و ... به گه‌یشتن به خۆئاگایی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رهه‌می كار‌و تێكۆشانی حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه، داخوازییه‌كانیان گۆڕاوه و بۆیه‌ش كاندیده‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه دروشمه‌كانیان نزیكتر بێ له داخوازی خه‌ڵك. باسی زمانی زكماكی و شتی له‌و چه‌شنه بۆ ئێمه‌ی كورد و بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر مافێكی بێ ئه‌م لاو و ئه‌و لایه و ته‌نانه‌ت ناكرێ بیخه‌یه‌نه چوارچێوه‌ی داخوازی سیاسییه‌وه و بێگومان داخوازی و مافێكی فه‌رهه‌نگییه، ئه‌مما هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و سیاسه‌ته زاڵه‌كانی ده‌سه‌لاَت له ئێران‌دا وای كردووه كه ئه‌و مافه بكه‌وێته ریزی مافێكی سیاسی، یا لانی كه‌م بیخه‌نه جلوبه‌رگی داخوازییه‌كی سیاسییه‌وه و كاتێك مسۆگه‌ر بوو خه‌ڵك پێ ی بحه‌سێنه‌وه. ئه‌مما له راستیدا كێشه‌ی ئێمه سیاسییه و ناكرێ له هیچ قاڵبێكی دیكه دا پێمان بقه‌بووڵێنن یا بۆمان پێناسه‌ی بكه‌ن. نابێ له بیریش بكه‌ین كه مافی خوێندن به زمانی دایكی له یاسای بنه‌مایی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا هاتووه ئه‌مما تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌بووه، ئه‌گه‌ریش جێبه‌جێ بێ دیاره گۆڕانێك له جه‌وهه‌ری ئه‌و سیستمه‌دا نه‌هاتۆته كایه‌وه به‌ڵكو ته‌نها پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌ك كه ده‌با سالاَنێك پێش ئێستا جێبه‌جێكرابا, ره‌نگه ئێستا یا سالاَنی داهاتوو جێبه‌جێ بكرێ.
پرسیار: راتان سه‌باره‌ت به بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌م دوواییانه‌ی حزبی دیمۆكراتی كوردستان‌و پارتی ئازادی كوردستان بۆ به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، چۆنه؟ ئه‌م هه‌ڵوێسته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
جه‌عفه‌ری: پێم وایه له هه‌ر شوێنێكدا ده‌نگی جیاواز و فیكری جیاواز ده‌توانێ سه‌ره‌تاییه‌ك بێ بۆ پراكتیك و به‌رنامه‌ی سیاسی جیاوازتر و ئێمه‌ش وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی كورد تا راده‌یه‌ك چاره‌نووسی سیاسی و هه‌ڵوێستی ستراتژیكیمان بۆ روونتر بۆته‌وه‌و یه‌كلایی بووینه‌ته‌وه. هه‌ڵوێستی كورد له رۆژهه‌لاَتی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌دڵنیایه‌وه هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌بێ كه سی ساڵی ته‌واوه پێڕه‌وی لێده‌كه‌ن و بانگه‌وازی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌و دوو حیزبه دژی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێران، له حاڵێكدا كه له ریزی ئۆپۆزیسیۆنیشدان.
به‌لاَم له لایه‌كیشه‌وه پێم باشه كه ئه‌و دوو حیزبه كاری هاوبه‌شیان كردووه، ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ئه‌گه‌ر به راستی لایه‌نه‌كان بیانه‌وێ كارێك بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن, بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا ده‌یكه‌ن، واته ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی كوردستانیش خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كان یا به‌شێكی زۆریان بێ و له دڵه‌وه بیانه‌وێ به زووترین كات چێ ده‌بێ. به‌و جیاوازییه كه به‌ره‌ی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و عامه‌ی كوردی تێدایه.
|