ئه‌ندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان که به شازده ساڵ و نیوز سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرابوو، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر تێکه‌ڵکرانی له‌گه‌ڵ گیراوانی که‌تنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له گرتووخانه‌ی "روحا" ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و شه‌وی رابردووش له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
گیراوی دۆزی په‌که‌که ئه‌رکان گوموشتاش، ساڵی 2008 و له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی له دۆخی سه‌رۆکی به‌ندکراوی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری روحا قۆڵبه‌ست و به تاوانی "ئه‌ندامبوون و چالاکنی ناواندن له سه‌ر ناوی ئه‌و رێکخراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتن و ده‌کارکردنی ماده‌ی سووتێنه‌ر" به 16،5 ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کرابوو.
ناوبراو، که دوو مانگ به‌ر له ئێستا بۆ به‌شی گیراوانی که‌تنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له گرتووخانه‌ی روحا گوازرابۆوه، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رپرسانی گرتووخانه، شه‌وی رابردوو ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له ژێر چاودێریی پۆلیس و ژاندارمی ده‌وڵه‌تی تورک‌دا، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ئامه‌د گوازرایه‌وه.
گوموشتاش کاتژمێر 03:00ی شه‌وی رابردوو، به‌هۆی کاریی بوونی برینه‌کانی، گیانی له ده‌ست داوه.
رێنێسانس نیوز