سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاشكرایكرد كه تاران دۆسیه‌ی عێراقی له‌قاسم سوله‌یمانیی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و ته‌سلیم به‌عه‌لی لاریجانی كردووه.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی سایتی سۆمه‌رییه بڵاویكرده‌وه تاران دۆسیه‌ی عێراقی له‌قاسم سوله‌یمانیی به‌رپرسی لقی عێراقی گاردی شۆڕش وه‌رگرتووه‌ته‌وه، پاشئه‌وه‌ی نه‌یتوانییوه بۆچوونی لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌یه‌ك نزیكبكاته‌وه.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ئه‌و دۆسیه‌یه دراوه‌ته ده‌ست عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران "په‌رله‌مان".
بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا عه‌لی لاریجانی سه‌ردانی عێراق بكات‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌جیندایه‌كی نوێ ده‌هێنێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانیی‌و دیاریكردنی پاڵێوراوێكی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.