یه‌کێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی پژاک، سه‌باره‌ت به دامه‌زرانی پارته‌که‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نێ که "خه‌ڵکی کورد پێویستی به دامه‌زراندنی حیزبێکی شۆڕشگێر هه‌بوو که بتوانێ پێناسه‌یه‌کی نوێ له شۆڕشگێر بوون بکاته‌وه، چوونکا حیزبه کلاسیکه‌کان نه‌یانتوانیبوو سوود به به‌رژوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک بگه‌یه‌نن"، به‌ڵام ئه‌وه‌ش جه‌خت ده‌کاته‌وه که "ئێمه سوودی زۆرمان دیوه له ئه‌زموونی حیزبه‌کانی پارچه‌کانی دیکه".
بةثيَي هةولَيَكي مالَثةرِي ريَنيَسانس نيوز،شێرزاد که‌مانگه‌ر، (وێنه) یه‌کێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزیی رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت) وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه دا که "کۆماری ئیسلامیی ئێران، له رێگای زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌کردنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌ستی دابووه پێڕه‌و کردنی سیاسه‌تێکی دوژمنکارانه به دژی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" و دامه‌زراندنی پارته‌که‌شی بۆ ئه‌و یه‌که گه‌ڕانده‌وه.
ناوبراو، که باوه‌ڕی وایه "حیزبه کلاسیکه‌کان سوودیان به به‌رژوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک نه‌گه‌یاندووه"، ده‌ستنیشانی کرد که "ئه‌زموونی حیزبه‌کانی پارچه‌کانی دیکه سوودی به ئێمه گه‌یاندووه، ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی دیار وه‌ده‌ست بێنین له ئاستی سه‌ربازیدا، ىه دژی هێزه نیزامییه‌کانی ئێران، ئه‌وه بووه هۆی دروستبوونی واقیعێکی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان."
جه‌ختیشی کرده‌وه که حیزبه‌که‌ی "نه‌یاری حیزبه شۆڕشگێره‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نییه" و ره‌تیشی کرده‌وه که پژاک به‌شێک بێ له پارتی کرێکارانی کوردستان، وه‌ک چاودێرانی سیاسیی بۆی ده‌چن.
له‌وبواره‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌روو که "فه‌لسه‌فه و رێبازی سه‌رۆک ئاپۆ [ئاماژه‌یه به سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵا ئۆجالان] پێڕه‌و ده‌که‌ین... به‌ڵام ئێمه باڵێک نین له په‌که‌که، ئێمه وه‌ک حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی دیکه‌ین که ئیدۆلۆژیی مارکسیزم په‌سه‌ند ده‌که‌ن، ئه‌وانه مائۆئیست، لینینیست یانیش شتێکی دیکه‌ن، به‌ڵام فاکته‌ری مارکسیزم کۆیان ده‌کاته‌وه."
گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ په‌که‌که یه‌ک ئیدۆلۆژیمان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێک نین له‌وان، ئێمه له به‌رخۆدانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ په‌که‌که یه‌ک ده‌گرینه‌وه، هه‌ر وه‌ک له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه‌شدا."
ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئێران و تورکیا له سه‌ر هیچ شتێک هاوفکر نین ته‌نیا له دوژمنایه‌تیی خۆیاندا له‌گه‌ڵ پژاک و په‌که‌که، ئه‌تۆش ده‌ڵێی که هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هه‌یه له نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هێزه، ئه‌دی بۆچی پێت شه‌رمه بڵێی که پژاک و په‌که‌که دوو باڵی یه‌ک حیزبن؟
شێرزاد که‌مانگه‌ر: ئێمه شه‌رم ناکه‌ین ئه‌و راستییه به ئاشکرا بڵێین، به‌ڵام به داخه‌وه جۆرێک له دوو‌مانایی هه‌یه له روانگه‌ی هێندێک که‌سدا سه‌باره‌ت به ئێمه، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات له سروشتی پارتیی ئێمه تێنه‌گه‌ن. په‌که‌که مافی خۆیه‌تی داوای کوردستانی یه‌کگرتوو بکات، ئه‌وان سه‌ربه‌ستن له هه‌ڵبژاردنی دروشمه‌کانی خۆیاندا... به‌ڵام ئێمه وه‌ک پژاک چاو واقیعی ئێستا ده‌که‌ین و ده‌زانین که ئاستی نێونه‌وته‌وه‌یی رێگه نادا به ئه‌و خه‌ونه وه‌دی بێت. ئێمه باوه‌ڕمان به فه‌لسه‌فه و ئیدۆلۆژیی سه‌رۆک ئاپۆ هه‌یه، به‌ڵام هیچ چه‌شنه گرێدراوییه‌کی رێکخراوه‌یی له نێوان ئێمه و په‌که‌که‌دا نییه، ئێمه له رۆژهه‌ڵات خه‌بات ده‌که‌ین و ستراتیژیی ئێمه جیاوازه له‌گه‌ڵ هی ئه‌وانی دیکه، بارودۆخی ئێران جیاوازه، چوونکا ئه‌و رژیمه‌ی ئێمه خه‌باتی له دژ ده‌که‌ین جیاوازتره.... وه‌ک گوتم ئێمه فه‌لسه‌فه و ئیدۆلۆژیمان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ئاستی رێکخراوه‌یی و سیاسی‌دا جیاوازین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نییه له نێوان پژاک و په‌که‌که.
ناوبراو هه‌ر له‌و وتووێژه‌یدا ره‌تیشی کرده‌وه که تۆپبارانه‌کانی ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به هه‌بوونی پارته‌که‌یانه‌وه هه‌بێ له بناری قه‌ندیل و رایگه‌یاند که "ئه‌و تۆپبارانه به‌ر له دروستبوونی پژاکیش هه‌بوون"، ئه‌وه‌شی جه‌خت کرده‌وه که له نیگه‌رانییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم تێده‌گات و "هه‌وڵ ده‌ده‌ین نه‌بینه هۆی کێشه و بارودخۆی ناوچه‌که به‌رچاو بگرین."