وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه/ ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن
ئه‌وه‌ی بته‌وێت وانه‌ی هونه‌ری ده‌رهێنانی سینه‌مایی بڵێیته‌وه، بیرۆكه‌یه‌كی به‌رزه‌ئاوات‌و وروژێنه‌ره، به‌ڵام له‌دیدی منه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی واقیعی نییه. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌زانكۆی كۆڵۆمبیا له نیۆیۆرك وانه‌ی هونه‌ری فیلمم وته‌وه، له‌و كاته‌دا گه‌یشتمه ئه‌و هه‌سته‌ی ناتوانرێت پێشنیاز یاخود زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنێتی كاركردن له فیلم‌دا به خوێندكار‌و گوێگره‌كانت بده‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێم وایه ده‌توانرێت چه‌ند فیلمێكی دیاریكراو پێشكه‌ش بكرێت‌و شێبكرێنه‌وه له‌گه‌ڵ نمایشكردنی چه‌ند نمونه‌یه‌كی رێكوپێك‌و وردی دیمه‌نه‌كان‌و گرته‌كان، بۆئه‌وه‌ی پیشانی بده‌یت چۆن هه‌ر ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی به‌هره‌ی تایبه‌تیی خۆی له كاركردن له فیلم‌دا به‌كارده‌هێنێت.
من پێم وایه یه‌كه‌مین‌و گرنگترین وانه بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كانی داهاتوو ئه‌وه‌یه فێری ئه‌وه ببن چۆن ده‌بن به‌داهێنه‌ر‌و چۆن دیدی خۆیان له فیلمه‌كانیاندا داده‌ڕێژن. سینه‌ما پێش هه‌موو شتێك هونه‌رێكی هاوكاری یان ده‌سته‌جه‌معییه، به‌جۆرێك، كه تۆ به‌رده‌وام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌یه‌كداچڕژانی دیده جیاوازه‌كانی ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌كه‌یت.
زۆرجار ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌كان بیرۆكه‌ی نایاب‌و كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام شاره‌زایی‌و ئه‌زموونیان كه‌مه‌و كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌كه‌ن، تێكده‌شكێن. ده‌رهێنه‌ر بۆئه‌وه‌ی خۆی له‌مه لابدات، ده‌بێت تێبگات كه ئه‌و كێیه‌و له‌كوێوه هاتووه؟ هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانێت چۆن ئه‌م شاره‌زایی‌و ئه‌زموونه ده‌گۆڕێت بۆ سه‌ر زمانی فیلم.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی فیلمه‌كانی ڤیسكۆنتێ بكه‌ن، یه‌كسه‌ر ده‌بینن كه شێوازی ده‌رهێنانی فیلم لای ئه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و ده‌رهێنه‌رێكی ئۆپراڵییه. هه‌مان شتیش بۆ فیدریكۆ فیلینی راسته، به‌جۆرێك، كه ده‌توانیت ئه‌و وێنه‌كێشه ببینیت، كه له‌پشتی ده‌رهێنه‌ره‌وه دانیشتووه. منیش به‌هه‌مان شێوه، شێوازی ژیان‌و گه‌شه‌كردنم له شه‌قامه‌كانی سه‌رایڤۆ به‌ئاشكرا وایلێكردم په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌بێت، وزه‌یه‌كی زۆر‌و فزووڵییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری پێبه‌خشیم، كه لێگه‌ڕام شوێنه‌واره‌كانیان به شێوازی كاركردنم له‌فیلمه‌كانمدا دیاربن.
شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیلمه‌كانی هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك، به‌ڵكو بوێری ده‌كه‌م‌و ده‌ڵێم بینینی پێنج ده‌قیقه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر فیلمێك ئه‌و راستییه‌مان پیشان ده‌دات، كه هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه له ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌یدا.
ئه‌گه‌ر هاتوو دوای ئه‌وه فێر بوویت چۆن جیاوازی‌و به‌راورد له نێوان شێوازی كاركردنی ده‌رهێنه‌ره‌كاندا بكه‌یت، ئه‌وه بێگومان له كۆتاییدا ده‌توانیت شێوازی تایبه‌ت به خۆت دیاری بكه‌یت.
میتۆدی من
هه‌موو قۆناغێك له مێژووی فیلم‌دا وانه‌یه‌كی جیاواز به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت، كه لێیده‌كۆڵێته‌وه. بۆ نمونه من هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م به‌نمایشكردنی فیلمێكی جان فیگۆ (L'Atalante) نمایشه سینه‌ماییه‌كان، كه‌پێشكه‌شی قوتابییه‌كانمی ده‌كه‌م، ده‌ست پێبكه‌م. چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌م باشترین ئیمكانییه‌تی تێدایه بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان ده‌نگ‌و وێنه‌دا. فیگۆ له سه‌ره‌تای سییه‌كاندا كاری وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌ی كردووه، له‌و قۆناغه‌دا كه هێشتا هه‌موو شتێك تازه بووه، ده‌نگ‌و وێنه به وریاییه‌كی زۆر‌و دووركه‌وتنه‌وه له زیاده‌ڕۆیی به‌كارهێنراون.
ئه‌مڕۆ كه فیلمی تازه ده‌بینم، به‌ڕاستی زاره‌تره‌ك ده‌بم، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌ی هونه‌ر پێكه‌وه. پاشان بینینی هه‌ندێك زیاده‌ڕه‌وی رێكخراو و میتۆدی، كه له راستیدا به ته‌ندروستی نازانم.
پاش فیلمی L'Atalante، فیلمی (رێساكانی گه‌مه)ی جان رێنوار نمایش ده‌كه‌م، كه به‌لای منه‌وه شاكارێكی هونه‌ریی سه‌رسوڕهێنه‌ره له بواری ده‌رهێنانی سینه‌ماییدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ترۆپكی رێكوپێكی‌و تایبه‌تمه‌ندییه له رووی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك له‌ناو فره‌یمه‌كاندا كه له‌چه‌ندین دیمه‌نی نه زۆر درێژ و نه‌زۆر كورت پێكدێن، كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ روانینی ئینسانی‌دا ده‌گونجێن‌و به ده‌وڵه‌مه‌ندی‌و قووڵی بواری بینینه‌وه به‌جێهێنراون.
جان رێنوار و پییر ئۆگه‌ست رێنواری وێنه‌كێشی باوكی هه‌میشه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌و قووڵیان هه‌بووه له‌سه‌ر شێوازی داهێنانی فره‌یمی فیلمه‌كانی من. ته‌نانه‌ت كاتێك زۆر له نزیكه‌وه وێنه‌ی گرته ده‌گرم، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌میشه شتێك له پشت گرته‌كانه‌وه رووده‌دات، چونكه رووخسار هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروبه‌ریدا دروست ده‌كات.
پاش فیلمی (رێساكانی گه‌مه)ی رێنوار، ئه‌و فیلمه میلۆدرامییانه نمایش ده‌كه‌م، كه هۆڵیۆد له ده‌یه‌ی سییه‌كاندا به‌رهه‌می هێناون، بۆ سوودوه‌رگرتن له وانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه په‌یوه‌ستن به بونیاد‌و ساده‌یی‌و توانای به‌رزی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌وه.
پاشتر ده‌گوێزمه‌وه بۆ سینه‌مای رووسی‌و ئه‌و فیلمانه‌یان نمایشده‌كه‌م، كه هه‌ستێكی ماتماتیكییانه‌ی وردیان هه‌یه له ده‌رهێناندا. پاش ئه‌وه روو له سینه‌مای ئیتاڵی پاش جه‌نگ ده‌كه‌م، به تایبه‌تی فیلمه‌كانی فیلینی‌و شێوازه جادووگه‌ره‌كه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و كارامه جوانییه‌كانی به رۆحی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ستۆته‌وه‌و وایلێكردوون پڕ له ژیان‌و سه‌رنجڕاكێش بن‌و ته‌واو له‌گه‌ڵ نمایشه‌كانی سێركدا ته‌ماهی بكه‌ن.
پاشان فیلمی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان‌و حه‌فتاكانی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی نمایشده‌كه‌م، پاشتریش سینه‌مای ئاڤانگارد‌و شێوازه نوێكه‌ره‌وه‌كانی وه‌ك سپیلبێرگ‌و لۆكاش، كه له كۆتایی هه‌شتاكاندا به‌ره‌و ئاسۆ په‌ره‌سه‌ندوو و جیهانه جیاوازه‌كان رۆشتن.
بوژاندنه‌وه‌ی ژیان له وێنه‌دا
ئه‌و فیلمانه‌م كه له سه‌ره‌تای خوێندنمدا ده‌رمهێنان، فیلمی زۆر راسته‌وخۆ‌و یه‌ك ره‌هه‌ند بوون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌ئاستی هونه‌ریدا وردی‌و كۆڵنه‌دانێكی زۆریان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاستی بینین‌دا نه‌بوون. پێموابێت یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و په‌ندانه‌ی كه له كاتی خۆێندنی سینه‌مادا له چیكوسلۆڤاكیا فێری بووم، ئه‌وه‌یه كه سینه‌ما، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هونه‌ره‌كانی دیكه‌وه، به رۆحێكی ده‌سته‌جه‌معی هاوبه‌ش ده‌ناسرێته‌وه. من لێره‌دا ته‌نیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه قسه ناكه‌م، كه له پشت كامێراوه رووده‌دات، واته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گروپی كار، كه فیلم به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵكو باس له‌وه‌ش ده‌كه‌م، كه له به‌رده‌م كامێرادا رووده‌دات، ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی كه رۆحی دیمه‌ن ده‌خوڵقێنێت‌و ژیانی تیادا ده‌بوژێنێته‌وه. وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه مافی ئه‌وه‌م هه‌یه مامه‌ڵه به زنجیره‌ی ته‌واوی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌وه بكه‌م، كه ده‌توانم وه‌ك جۆرێك مۆزایك پێكیانبهێنم، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پزیسكێك دێت‌و ده‌توانێت ژیان له‌و دیمه‌نه‌دا بژێنێته‌وه.
له راستیدا شتێكی زۆر مۆسیقی هه‌یه، كه په‌یوه‌ندیی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، وه‌ك چۆن چه‌ندین جۆر ده‌نگ به‌كارده‌هێنم، كه هه‌وڵمده‌دا له میانه‌یانه‌وه هه‌ستێكی دڵگیر له ناگایی وه‌رگردا بوروژێنم، زیاتر له‌وه‌ی گوتارێكی عه‌قڵانی‌و لۆجیكی ئاڕاسته بكه‌م. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش، كاتێكی زۆرم له ئاماده‌كردنی گرته‌كاندا به‌سه‌ر ده‌برد‌و به به‌رده‌وامی پیایاندا ده‌چوومه‌وه پێش ئه‌وه‌ی وێنه‌یان بگرم. من هه‌وڵده‌ده‌م له‌هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كاندا ئولفه‌تێك له نێوان سه‌رجه‌م پێكهێنه‌ره‌كانی ره‌گه‌زه جیاوازه‌كاندا دروست بكه‌م، تا ئه‌و كاته‌ی له میانه‌ی وێنه‌وه هه‌سته خوازراوه‌كه ده‌ركده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش له فیلمه‌كاندا جووڵه‌و گواستنه‌وه‌ی زۆر به‌دیناكرێت.
شتێكی دیكه كه رقم لێیه‌تی، ئه‌وه‌یه كه له رێگای گفتوگۆوه هه‌ستی كه‌سێتییه‌كان ده‌ربكه‌ون. پێموایه گوزارشتكردن له هه‌سته‌كان له رێگای وشه‌كانه‌وه، زیاتر له رووداو و كرده‌كان، هه‌ڵبژاردنێكی ئاسانه كه به زۆری سینه‌ما په‌سه‌ندی ده‌كات. ئه‌مه زیاتر له به‌ڵا یان له نه‌خۆشییه‌ك ده‌چێت. له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م تا ده‌كرێت، ئه‌كته‌ره‌كان كه‌متر قسه بكه‌ن. كاتێكیش كه ناچارن قسه بكه‌ن، ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م دوو شته بكه‌مه‌وه: ئایا له‌و كاته‌دا ده‌بێت ئه‌كته‌ره‌كان بجوڵێنم، یان ده‌بێت كامێرا بجووڵێنم؟
له فیلمی (پشیله‌ی ره‌ش، پشیله‌ی سپی)دا دیمه‌نێك هه‌یه، كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێی سه‌رسامم، ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئه‌كته‌ره پیاو و ئه‌كته‌ره ژنه‌كه له رووباره‌كه‌دا مه‌له ده‌كه‌ن‌و ده‌ستیان به چوارچێوه‌یه‌كی لاستیكیی بازنه‌یی سه‌رئاوكه‌وتووه‌وه گرتووه‌و دان به خۆشه‌ویستیاندا بۆ یه‌كدی ده‌نێن. ئه‌و شێوازه‌ی كه بۆ وێنه‌گرتنی ئه‌م دیمه‌نه به‌كارمهێناوه، ئه‌وه‌یه كه وام له‌و چوارچێوه‌یه كردووه به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی له به‌رده‌م كامێرادا بجووڵێته‌وه. به لای منه‌وه ئه‌م جووڵه بازنه‌ییه وای له گرته‌كه كردووه، سیحری تر بێت له‌وقسانه‌ی كه دوو ئه‌كته‌ره‌كه ده‌یانكه‌ن (لێره‌دا ده‌بێت بزانین بازنه كامڵترین شێوه‌ی ئه‌ندازه‌ییه له جیهاندا).
خودێتی بنچینه‌یه
ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه‌ی كه ده‌شێت ده‌رهێنه‌ری گه‌نج بیكات، ئه‌وه‌یه كه ده‌شێت وا باوه‌ڕ بكات كه سینه‌ما هونه‌رێكی بابه‌تییه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر بیت، ته‌نیا ئه‌وه به‌س نییه كه دیدێكی خودی یان كه‌سێتیت هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له هه‌موو ئاسته‌كاندا دیدی خۆت له فیلمه‌كه‌دا بسه‌پێنیت. تۆ فیلمی خۆت به‌رهه‌م ده‌هێنیت‌و له‌پێناوی خۆتدا به‌رهه‌می ده‌هێنیت، بێگومان به‌و هیوایه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ بایه‌خی پێده‌ده‌یت، ئه‌وانی دیكه‌ش بایه‌خی پێبده‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرت له‌وه كرده‌وه فیلم بۆ بینه‌ران به‌رهه‌م بهێنیت، ئه‌وا ئه‌و كاته نا‌توانیت سه‌رسامیان بكه‌یت. ئه‌گه‌ر نه‌توانیت سه‌رسامیان بكه‌یت، ئه‌وه نا‌توانیت وایان لێبكه‌یت بیربكه‌نه‌وه، یاخود ئاستیان به‌رز ببێته‌وه. دواجار فیلمه‌كه فیلمی تۆیه. ئایا ده‌توانیت سیناریۆیه‌ك بنووسیت، كه داهێنه‌ری فیلمه‌كه‌و خوڵقێنه‌ره راسته‌قینه‌كه‌ی بێت؟ پێموانییه. به‌پێچه‌وانه‌وه باوه‌ڕم وایه ده‌رهێنه‌ر ئازادییه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه كاتێك وه‌ك ده‌رهێنه‌ری فیلم ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. جارێكیان سیناریۆیه‌كم بۆ یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ره‌كان ئاماده‌كرد، به‌ڵام له شوێنی وێنه‌گرتندا لای خۆمه‌وه زۆر شتم بۆ سیناریۆكه زیادكرد، به راده‌یه‌ك، كه وای لێهات من ئه‌كته‌ره‌كه‌م كۆنترۆڵ ده‌كرد، نه‌ك سیناریۆكه.
به‌لای منه‌وه سیناریۆ ته‌نیا رێسایه‌ك یان بنچینه‌یه‌كه، كه بۆ بیناكردنی فیلمه‌كه پشتی پێده‌به‌ستم. هه‌رگیز رێگه‌ی ئه‌وه ناده‌م به تێكسته‌وه ببه‌سرێمه‌وه‌و تێكست دیاریم بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام ئاماده‌م بۆ وه‌رگرتنی بیرۆكه‌ی تازه، كه ده‌شێت ئه‌كته‌ر یان هه‌لومه‌رجی وێنه‌گرتن پێمببه‌خشن. هه‌میشه‌و پێش هه‌موو شتێك سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌خت بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فیلمه‌كه هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی كه‌سێتی یان خودێتی راسته‌قینه له خۆی ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه له فیلمه‌كانمدا دیمه‌نی خۆله‌سێداره‌دان یان دیمه‌نی شایی (بووك گواستنه‌وه) یاخود گروپی مۆسیقی كه ئامێری مسین (ێ‌لات نحاسیه) ده‌ژه‌نن، ده‌بینرێت. من هه‌میشه ئه‌م گومان ئه‌ندێشه‌و بیرۆكانه‌م هه‌یه‌و هه‌میشه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هه‌موو فیلمه‌كانمدا ده‌رده‌كه‌ون‌و تا راده‌یه‌ك له مه‌له‌وانگه‌كانی ناو وێنه‌كانی (هۆكنی) ده‌چن.
ره‌گه‌زه‌كان هه‌میشه وه‌ك خۆیانن، به‌ڵام ته‌فسیركردن‌و به‌كارهێنانیان هه‌موو جارێك به گوێره‌ی شێوازی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت ده‌گۆڕێت. له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیكی، كاری ده‌رهێنان له‌هه‌مان كاتدا كارێكی ته‌واو خودییه. به گشتی ده‌توانم بڵێم هه‌موو ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی، كه كامێرا ده‌خاته ئیش، به پێویست تووشی ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ك ده‌بێت. لێره‌دا بڕیارێك هه‌یه، كه ده‌بێت بدرێت، جا ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی لۆجیكی هه‌بێت یان له غه‌ریزه‌یه‌كی په‌تی یاخود ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. من هه‌میشه رێگه به غه‌ریزه‌ی خۆم ده‌ده‌م ئاڕاسته‌م بكات، به‌ڵام زۆر باش په‌ی به‌وه ده‌به‌م كه كه‌سانێك هه‌ن، كه لۆجیكێكی دڵنیاتر‌و زامنكه‌رتریان هه‌یه.
به‌هه‌ر حاڵ، له راستیدا شتێك نییه ناوی رێسای سینه‌مایی بێت. به‌مانایه‌كی تر، سه‌دان رێسای سینه‌مایی هه‌یه، چونكه هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك رێسای تایبه‌ت به خۆی داده‌هێنێت. ده‌بێت كامێرا بڕیاری هه‌موو شتێك بدات، كاتێك هه‌ڵده‌سم به ئاماده‌كردنی دیمه‌نێك، هه‌میشه شوێنی كامێرا دیاری ده‌كه‌م، چونكه من باوه‌ڕم وایه ده‌رهێنان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێویستی به كۆنترۆڵكردنی شوێن یاخود پانتایی‌و بینینی ئه‌و شته هه‌یه، كه ده‌ته‌وێت له چوارچێوه‌یدا بیبینیت. ئه‌مه رێسا یاخود بنچینه‌ی هه‌موو هونه‌رێكی سینه‌ماییه. ده‌بێت له رێگای كامێراوه كۆنترۆڵی ئه‌م شوێن یاخود ئه‌و پانتایی بكرێت. به‌ڵام ئه‌كته‌ره‌كان ده‌بێت به گوێره‌ی ئه‌و شته رۆڵ ببینن، كه پێشتر بۆیان دیاریكراوه، نه‌ك رێگایه‌كی دیكه.
پێش هه‌موو شتێك، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری كرده‌یی، ئاسانه داوا له ئه‌كته‌ر بكه‌یت خۆی له‌گه‌ڵ ئێكسسواره‌كانی ناو كادردا بگونجێنێت، هه‌روه‌ها خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ته‌كنیكی‌و هونه‌ریی بیركردنه‌وه‌كانیدا بگونجێنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كامێرا یارمه‌تیی ده‌رهێنه‌ر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی ئه‌كته‌ره‌كاندا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له راستیدا بزانێت به‌كاریبهێنێت به‌و پێیه‌ی كه چاوی دیمه‌نه، ئه‌و كاته كۆڵه‌كه‌یه‌كی پشتبه‌ستن به ئه‌كته‌ره‌كان ده‌به‌خشێت، كه وا له‌هه‌موو شتێك ده‌كات ئاسان‌و روون بێت.
كامێرا هاوپه‌یمان‌و هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌ره، به‌و پێیه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و بنچینه‌یه‌یه كه ده‌توانێت له رێگایه‌وه بڕیاره‌كانی بینا بكات به چاوپۆشین له چۆنێتی‌و سته‌مكارییان له هه‌ندێ جاردا.
له دیدی منه‌وه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌شێت ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌كان بیكه‌ن، كاركردنه له سینه‌مادا وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی شانۆی به‌فیلمكراو. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌كان رێزێكی زۆر له كاری ئه‌كته‌ره‌كان ده‌گرن، كه ئه‌مه واده‌كات كاری ئه‌و ئه‌كته‌رانه به پله‌ی یه‌كه‌م بێت، ئه‌وا ئه‌مه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م تواناكانیاندا له سه‌پاندن یاخود پراكتیزه‌كردنی دیدگاكانیان. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌كان به پێچه‌وانه‌ی خواستیانه‌وه‌یه. چونكه ئه‌وه ئه‌كته‌ره پێویستی به كه‌سێك هه‌یه ئاڕاسته‌ی بكات، پێویستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌ی وێنه‌یه‌كی دیاریكراودا وێنه‌ی بگیرێت. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی كه جڵه‌و ده‌داته ده‌ست ئه‌كته‌ر، هه‌ر زوو تووشی لاوازی‌و بێتوانایی ده‌بێت له بڕیارداندا. ئه‌مه‌ش به رۆڵی خۆی قه‌له‌قی‌و ترسێك له ده‌روونی ئه‌كته‌ره‌كاندا دروست ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته خۆت له‌وه بپارێزیت كه ئاسۆیه‌كی به‌رته‌سكت هه‌بێت. وه‌ك چۆن گرنگه شێوازێكی دیاریكراو و وردت هه‌بێت بۆ وێنه‌گرتنی دیمه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ش گرنگه ئاماده‌بیت بۆ قبوڵكردنی ئه‌و موفاجه‌ئه‌و بیرۆكه‌نانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ڕا دێن. بۆ نمونه من، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانم ده‌مه‌وێت سیما‌و شێوه‌ی چ دیمه‌نێك وێنه‌بگرم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ده‌گمه‌ن ده‌توانم ئه‌وه بخه‌مڵێنم كه ئه‌و دیمه‌نه لای بینه‌ر چی دروست ده‌كات. له‌هه‌موو فیلمێكتدا وا ده‌ست پێبكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین فیلمت بێت. ئامانجی ده‌رهێنه‌ر له ده‌رهێنانی فیلم ئامانجێكی ئیستاتیكییانه‌یه، ده‌بێت وروژاوو و به‌په‌رۆش بێت بۆ ئه‌و شته‌ی كه وێنه‌ی ده‌گرێت. بۆ نمونه كاتێك هه‌ست ئه‌كه‌م دڵم خێرا لێده‌دات، ئه‌و كاته ده‌زانم دیمه‌نه‌كه دیمه‌نێكی ته‌واو جوانه. ئه‌و هۆكاره راسته‌قینه‌یه‌ی كه وام لێده‌كات فیلم ده‌ربهێنم، بۆئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌سته‌م به‌سه‌ردابێت. من پێویستم به‌وه‌یه گوزارشت له نه‌شوه‌ی خۆم بكه‌م، بۆیه فیلم ده‌رده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به به‌شێك له ژیانمان، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زێك نه‌بێت بۆ وروژاندنی بایه‌خی خه‌ڵك. كاتێك كه ده‌توانم ئه‌مه بكه‌م، پێم وایه ئه‌و كاته ئه‌و هه‌سته ده‌توانێت بچێته ناو شاشه‌وه، پاشان دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینه‌ر دروست ده‌كات. به‌هه‌ر حاڵ، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌مه، پێم وایه پێویستمان به‌وه‌یه، كه ده‌ستمان به ده‌رهێنانی هه‌ر فیلمێك كرد، وه‌ك ئه‌وه بێت كه یه‌كه‌مین فیلممان بێت.
ده‌بێت خۆمان له رۆتین‌و دووباره‌بوونه‌وه دووربگرین‌و هه‌رگیز له دۆزینه‌وه‌و داهێنان نه‌وه‌ستین. به تێپه‌ڕینی كات‌و په‌یداكردنی شاره‌زایی زۆر ئاسان ده‌بێت په‌نا ببه‌ینه به‌ر شێوازه كۆنه‌كان‌و پشتبه‌ستن به گۆڕینی زوومه‌كان به ئامانجی خوڵقاندنی دینامیزمێكی تازه. به‌ڵام له راستیدا ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م جۆره كاره بین‌و له‌هه‌ر شێوازێكی كۆن‌و هه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌ك خۆمان لابده‌ین.
بۆ نمونه من ئه‌وه ره‌تده‌كه‌مه‌وه به‌گرته‌ی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شن له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه وێنه‌ی دیمه‌نه‌كه بگرم. ده‌بێت بڕیار بده‌م به یه‌ك شێواز وێنه‌ی دیمه‌نه‌كه بگرم‌و له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه بمێنمه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌كی راسته‌قینه له كاتی مۆنتاجدا.
ئه‌مه جۆرێكه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵام ناچارم ده‌كات بیر له‌و بڕیارانه بكه‌مه‌وه، كه له‌شوێنی وێنه‌گرتندا ده‌یانده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز دوودڵ نابم له رێكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌دا‌و به‌رده‌وامبوون هه‌تا كۆتایی ئه‌و بیرۆكه‌یه.
هه‌ندێ كات هه‌یه، رێده‌كه‌وم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م وێنه‌ی گرته‌كه بگرمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆم ناچار ده‌كه‌م دوورتر بڕۆم به ئامانجی چوونه ناو دڵی دیمه‌نه‌كه‌وه.. بۆ ناو جه‌وهه‌ره راسته‌قینه‌كه‌ی. ته‌نانه‌ت جارێكیان پانزه بۆ بیست جار وێنه‌ی گرته‌یه‌كم گرته‌وه. باش ده‌زانم ئه‌م ژماره‌یه ژماره‌یه‌كی زۆره‌و شتێكی ترسێنه‌ره به‌لای به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌بینم ستانلی كۆبریك له دواین فیلمیدا نزیكه‌ی چل جار وێنه‌ی گرته‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كاته دڵنیاییه‌ك له ده‌روونمدا ده‌بوژێته‌وه.
****
فیلمه‌كانی ئه‌میر كۆستاریكا (ده‌رهێنه‌ری یوگسڵاڤی- 1954)
دۆلی بیڵت له یاده؟ 1981
كاتێك باوكه‌كه له‌سه‌فه‌ری كار بوو 1985
زه‌مه‌نی قه‌ره‌چ 1989
خه‌ونی ئه‌ریزۆنا 1993
ژێر زه‌وی 1995
پشیله‌یه‌كی ره‌ش، پشیله‌یه‌كی سپی 1998
هه‌شت چیرۆكی جوان /دۆكیۆمێنتاری 2001
ژیان موعجیزه‌یه 2004
به‌ڵێنی ئه‌وه‌م پێبده 2007
10- مارادۆنا/ دۆكیۆمێنتاری 2008