ئاشنی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی قاچاخ هه‌ناردی ده‌ره‌وه بكات.
به پێی ماڵپه‌ری لڤین پرێس وته‌كانی هه‌ورامی دوابه‌دوای بلاَوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی هات كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو ئیداره‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به رێگه‌ی قاچاخ بۆ ئێران.
وته‌كانی هه‌ورامی كه له ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمدا بلاَوبووته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێم به رێگه‌ی یاسایی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و هه‌موو به قاچاخبردنێكی نه‌وت ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ندی.
دوێنێ عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی ئاشكرایكرد له‌باره‌ی به قاچاخ بردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئێران په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی كورده‌وه كردوه‌و داوای رونكرده‌وه‌یان لێكردوون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له راپۆرته‌كه‌یدا بلاَویكرده‌وه به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وتی خاو له سنووری مه‌رزی پاشماخ له پێنجوێن به قاچاخ له هه‌رێمی كورستانه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌برێت. به‌رپرسانی عیێراقیش به‌م هۆیه‌وه نیگه‌رانییان ده‌ربڕیووه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدو لكه‌ریم لعێبی وه‌كیلی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌رپرسیارێتی ئه‌و قاچاخییه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز بازرگانییكردن به نه‌وته‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئه‌مریكیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه "به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان پێیهه‌ڵده‌ستن".
یه‌كێتی و پارتی له رێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، نه‌وتی ره‌ش هه‌ناردی ئێران ده‌كه‌ن، به رێگه‌ی قاچاخ و تا ئێستاش په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه.