توركیا ناوی 248 سه‌ركرده‌و كادیری په‌كه‌كه له لیستێكی دیاریكراودا ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراق‌وهێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان بكه‌ن‌و ڕاده‌ستی توركیایان بكه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی مالًپه‌ڕی ئاوێنه له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هاتووه" ئه‌نكه‌ره لیستێكی له ناوی سه‌ركرده‌و كادیرانی دیاری پارتی كرێكارانی كوردستان ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردووه، تاوه‌كو ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیاریكراوانه‌ی ناو لیسته‌كه‌ی بۆ ده‌ستگیربكه‌ن"
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه توركیا داوا ده‌كات "گه‌ر بكرێت زوو ئه‌مكاره بكرێت"
له له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی ئاوێنه جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم وتی"وه‌كو پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو ئێمه له كێشه‌كانی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه بێلایه‌نین‌و، هیواخوازین كێشه‌كان به ڕێگه‌ی ئاشتییانه چاره‌بكرێن"
وتیشی"سه‌باره‌ت به‌و ناوانه‌ش كه توركیا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، هیچیان لێره نین‌و خه‌ڵكی ئێره‌ش نین، تا ئێمه ڕێگه‌ی مانه‌وه‌یان پێبده‌ین یان نا ، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك چه‌كدارن‌و زۆرجار چالاكییه‌كانیان له قوڵایی خاكی تورركیا دان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌نیا له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نین ، به‌ڵكو له زۆر وڵات هه‌ن‌و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنیشیان هه‌یه.
شایه‌نی ئاماژه پێكردنه ناوی هه‌ریه‌كه له (موراد قه‌ره‌یلان، دوران كالكێ‌ن،موسته‌فا كالسو، جه‌میل بایك و ڕه‌زا ئاڵتوون) له لیسته داواكراوه‌كه‌داهه‌ن.