هێزه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌کانی تورکیا سه‌رقاڵی پێکه‌وه‌نانی "یه‌کینه‌یه‌کی تایبه‌ت"ن که به‌و زووانه ده‌ست به‌کار ده‌بێ بۆ گرتن و هێنانه‌وه‌ی سێ کادری سه‌رکردایه‌تیی په‌که‌که بۆ تورکیا و مێدیاکانیش هه‌وڵه‌که له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنی عه‌بدئوڵا ئۆجالان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌راورد ده‌که‌ن.
رێنێسانس نیوز: به پشتبه‌ستن به راپۆرتێکی هه‌واڵگری، رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی تورکیا له دوایین ژماره‌ی خۆیدا بابه‌تێکی بڵاو کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی گرتن و هێنانه‌وه‌ی سێ کادری پایه‌به‌رزی په‌که‌که بۆ تورکیا. وه‌ک رۆژنامه‌که نووسیویه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا، دوای په‌ره‌ئه‌ستاندنی هێرشه‌کانی په‌که‌که، روویان له زیادبوون کردووه و ئامانجیش گرتن و هێنانه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی په‌که‌که‌یه.
راپۆرته‌که ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان کردووه که "له هێرشه هه‌واییه‌کانی حه‌وتووی رابردوودا، به تایبه‌ت ئه‌و بنکانه کراونه ئامانج که "موراد قه‌ره‌یڵان"ی لێیه." رۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی زانیوه که هێزه هه‌واڵگرییه‌کان، به هاوکاریی یه‌کینه‌ی تایبه‌تی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا، پلانێکی تایبه‌تی داڕشتووه بۆ گرتنی موراد قه‌ره‌یڵان، فه‌همان حوسه‌ین و جه‌میل بایق، که سێ که‌س له سه‌رکرده سیاسی و سه‌ربازییه هه‌رێ له‌پێشه‌کانی په‌که‌که‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌که‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا "دوای هێرشه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری سوپا، هه‌رسێ کادری سه‌رکردایه‌تیی په‌که‌که، موراد قه‌ره‌یڵان (ناسراو به هه‌ڤاڵ جه‌ماڵ)، فه‌همان حوسه‌ین (ناسراو به د. باهۆز) و جه‌میل بایق (ناسراو به جومعه) به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام شوێنگۆڕکێ ده‌که‌ن و بۆ پاراستنی خۆشیان له گرتن، به ته‌له‌فۆن و بێته‌ل قسه ناکه‌ن. کادره‌کانی سه‌رکردایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به خێرایی په‌یوه‌ندیی پێکه‌وه بگرن، له ناوچه‌یه‌کی نزیک له یه‌کتر نیشته‌جێ ده‌بن."
به ئۆپه‌راسیۆنی گرتنی سه‌رۆکی په‌که‌که ده‌شوبهێندرێ
رۆژنامه‌که هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی گرتن و بردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵا ئۆجالان و فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که شه‌مدین ساکیک وه‌بیر دێنێته‌وه و ده‌ستنیشانی ده‌کا که "هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆن، دوای هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی هێزه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌کانی تورکیا پێک هاتوون"، به‌ڵام خۆی له ئاماژه‌دان به هاوکارییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پاراستووه له گرتنی هه‌ردوو ناوبراودا.
چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌کانن له سووریا
وه‌ک رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی پێداوه، له کاتێکدا ئه‌نقه‌ره ئاماده‌کاریی ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌ت ده‌کات بۆ گرتنی ئه‌و سێ سه‌رکرده دیاره‌ی په‌که‌که، چاوه‌ڕوانی ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه هه‌واڵگرییه‌کانه له‌و 400 کورده‌ی حکوومه‌تی سووریا له ماوه‌ی رابردوودا و به به‌هانه‌ی ئه‌ندامه‌تی له پارتی کرێکارانی کوردستاندا راپێچی گرتووخانه‌کانی کردبوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵگری، که نموو‌نه‌یه‌کی راپۆرته‌که‌ی داوه به سه‌باح، رایگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له سووریا گیراون، هاووڵاتیی تورکیان و پێویسته ره‌وانه‌ی ئێره بکرێنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵ بکرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته روو که ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و گیراوانه ده‌ستیان ده‌که‌وێ، له ته‌واوکردنی پلانی گرتنی سێ سه‌رکرده‌که‌ی په‌که‌که‌دا یارمه‌تییان ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بۆ پێکهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که،"یه‌کینه‌یه‌کی تایبه‌ت" ئاماده ده‌کرێت که پێک دێت له هێزه هه‌واڵگری و تایبه‌ته‌کانی سه‌رفه‌رمانداریی سوپای تورکیا.
ئه‌و ئاماده‌کارییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له کاتێک دایه که دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی تورکیا و باکووری کوردستان، داوای راگرتنی شه‌ڕ و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ده‌که‌ن به رێبازی ئاشتییانه.