به‌هۆی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیستی ده‌وڵتی یاسا‌و ئه‌لعێراقیه، شانسی تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌مده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی‌و لیستی ئه‌لعراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی زۆر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی"
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌نجام بدرێت بۆ دوو ساڵ مالكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت‌و عه‌لاویش ده‌بێت به‌سه‌رۆك كۆمار، دواتر بۆ دوو ساڵی كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، عه‌لاوی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران‌و مالكیش ده‌بێت به سه‌رۆك كۆمار. سه‌رچاوه‌كه پێوایه له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر زه‌حمه‌ته پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته‌وه به‌كورد.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه پێوایه ئه‌مه‌ریكاش پشتگیری له‌م رێككه‌وتنه ده‌كات، چــونكه له‌لایـه‌كه‌وه حكومه‌تێكی بنكه فراوان له‌عێراقدا پێكده‌هێنرێت كه زیاتر له180 كورسی پشتگیری لێده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه عێراق له‌مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌ری دوور ده‌خاته‌وه، هاوكات پێكهێنانی حكومه‌ت له‌م دوو لیسته كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌سه‌ر عێراق كه‌مده‌كاته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م دوو لیسته‌دایه بۆ رێككه‌وتن، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ره‌تاكانی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاشكرا ده‌بن‌و ئه‌گه‌ر زۆره كه له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه پێده‌چێت له‌ڕۆژی 14 ته‌موزدا ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆكی نوێی عێراق ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌پێی ده‌ستوری عێراق پاش مانگێك له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێ، ده‌بێت په‌رله‌مان سه‌رله‌نوێ كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان بكات، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كی كراوه ناده‌ستورییه.