چۆن دات ڕێژم
چیت ناو بنێم
به چ زمانێک بت درکێنم
به کام ڕه‌نگی کۆڵکه زێڕینه‌ی ئێحساسم
بت هۆنمه‌وه...
................................
ئا به‌م ڕسته له‌رزۆکانه‌ی له دایک بووی
دوای حوزوورت
له نێو مێشکی شڵه‌ژاوا
یا به‌م وشه نه‌وییانه‌ی
له داوێن و دؤڵی چیای هزری به‌رزی خۆرنشینت
عه‌به‌ساوا
به‌م چرۆ به گوڵ نه‌بوانه‌ی
نه ئه‌توانن باڵا بکه‌ن نه وشک ئه‌بن
نه نه‌زانن نه تێت ئه‌گه‌ن
نه دوورن لێت نه پێت ئه‌گه‌ن
...............................
چاوه ڕوانن....
ده‌می تینوو
بنێن به کانی دڵته‌وه
هه‌تا قوڕگی وشک هه‌ڵاتووی زامار
تێر تێر پاراو بکه‌ن
چاوه ڕوانن....
پریاسکه‌یه‌ک بۆنی دارستانی تازه‌و
چه‌پکه‌یه‌ک نێرگیزی شه‌رمن
هه‌ر وه‌ک دیاری و به‌شاره‌تی
په‌رداخێک پڕ له دیدارت
ببه‌ن بیکه‌ن
به هه‌وێنی خۆشه‌ویستی
به چیرۆکی
سه‌وزی دیسان ڕوانه‌وه
به نه‌وه‌ستان،
پاش ڕۆشتنێ دوور و درێژ
گه‌ڕانه‌وه
چاوه‌ڕوانن....
خۆت وته‌نی
قومێک ماچیان پێ ببه‌خشی
و
بیان خه‌یته جه‌غزی دونیای
پڕ له هه‌ستی
ویستی
مه‌ستی
...............................
چه‌ند سه‌یر ئه‌که‌م
تێ ئه‌ڕوانم
هه‌موو خه‌ونێک
حه‌زێک، ڕقێک
تووڕه‌ییه‌ک، داڕمانێک
پشت شکانێک، سه‌ر هه‌ڵدانێک
هه‌موو ڕه‌نگێک، چرپه، سرته، خورپه, ده‌نگێک
گشت تاسه‌کان
خۆزیاکان و هه‌ناسه‌کان
ئاواته سه‌ربڕاوه‌کان
چیرۆکه چاو ته‌ڕه‌کانی
ئه‌م سه‌راوسه‌ری کوردستان
خه‌ونی سه‌وزی قه‌تیس ماوی له مێژینه‌ی شه‌هیده‌کان
بڕواکان و
بوخچه بوخچه
سیاسه‌ت و
په‌یمانه له بیر چووه‌کان.
له سه‌ر سنگی داڕنراوی
په‌یکه‌ری شیعری دڵ ته‌نگی باڵا به‌رزی ته‌ڕی ته‌رزت
ملوانکه‌ن و
گۆو به‌رۆک و
خشل و سمڵ و
کلدان و ڕێحانی کێوی
و
بۆنی ته‌ڕی
بارانی چاوی دایکێکی
دڵ شکاون
.......................
کام فریشته‌ی وه‌رزی ئه‌وین
بۆ یه‌که‌م جار به پێکه‌نین
به‌سته‌ی جوانیی دا به گوێتا
به کام به‌یت و هۆره‌و حه‌یران
چاوه‌کانت هه‌ڵ ئه‌پێکان
کام شنه با به میوانی
ئه‌هات خه‌ونی ئه‌تارانی
کام مامۆستا په‌لی گرتی
له یه‌که‌م هه‌نگاوی گه‌ڕان
گه‌ڕان بۆ گوڵی سه‌ربه‌ستی
.........................
شیرکۆی شیرین
ئه‌ستێره‌ی به تریفه‌ی زێوین
مامۆستای دڵ پڕ له ئه‌وین
تۆ که‌سی هه‌موو که‌سانی
تۆ شا گوڵی
باخی
شیعری
کوردستانی…………….
حسه‌ین شافێعی
ئۆتاوا. مانگی May، ساڵی 2008 زایینی