rawa

ژماره‌ی خوێنه‌ر:  224         
چیروكەكانی ژیان‌و كلتوری هاوبەشی چوار نەتەوە لەفیلمی(كوێستانی قەندیل)دا


04:44:26/04/2010

 
فیلمی سینەمایی كوێستانی قەندیل لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها كەریمی بڕیار وایە لە 15/5 و رۆژانیتر لە شاری سلێمانی و سەرجەم شار و شاروچكەكانی هەرێمی  كوردستان نمایش بكرێت،  ئەو فیلمە چیروكەكانی ژیان و  كلتوری هاوبەش و  بەریەككەوتنی چوار نەتەوەی كورد و تورك و عەرەب و فارس لە جوگرافیایەكی وەك كوێستانی قەندیلدا، بە زمانێكی سینەمایی دەگێرێتەوە. 

تەها كەریمی دەرهێنەری فیلم لە لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو فیلمە باس لە رەنج و ئازار و بەریەككەوتنەكانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت چوار نەتەوەی كورد و تورك و فارس و عەرب دەكات و وتی"ئەم فیلمە بەرهەمی هەست و نەستی منە و بە پێویستم زانیوە كە ئەو فیلمە دروست بكەم و وەك شێعری شاعیرێك، "
چیرۆكی ئەو فیلمە لە زمانی 4 ئەكتەری سەرەكی و چەندین ئەكتەری باشوری كوردستان وەك كەمال جڵال قادر، ئاوارە حسێن، عەبدورەحمان محەمەد و عەلی مەجید زادە و 120 ئەكتەری  ئەو چوار نەتەوەیەوە دەگێردرێتەوە.
دەرهێنەری فیلمی سینەمایی كوێستانی قەندیل دەڵێت "ئەم فیلمە باس لە رابردوو ئێستای پەیوەندیەكانی چوار نەتەوەی دراوسێ (كورد، تورك،عەرەب،فارس)دەكات، كە لە جوگرافیایەكی وەك كوێستانی قەندیل بەریەك دەكەون و هەوڵ دەدات چیرۆكێكی سینەمایی بگێرێتەوە".
سێ هونەرمەندی ناوداری كورد رۆڵی سەرەكی لە  فیلمی كوێستانی قەندیلدا دەگێرن ئەوانیش دكتۆر قوتبەدین سادقی مامۆستای شانۆ و عەینەدین مەریوانی و هونەرمەند جومەرد سترانبێژی باكوری كوردستان، یەكێك لە رۆڵەكانیتر لە لایەن میوانی بەرهەم، كامەران رئوف هونەرمەندی شانۆكاری باشوری كوردستان و لەمیا حسێن شێوەكاری عەرەب بەرجەستە دەكرێت.
فیلمی كوێستانی قەندیل لە رۆژانی 15/5 بەدواوە لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی نمایش دەكرێت ‌و هاوكات لە گەڵ نمایشی ئەو فیلمە  3 فیلمی پێشوی  دەرهێنەر و سیناریۆی فیلمی كوێستانی قەندیل وەك یەكەم سیناریۆی چاپكراوی كوردی  لە لایەن چاپخانەی رەنج لە سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.
فیلمی سینەمایی كوێستانی قەندیل بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی سەربە  وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستانە و كە تەها كەریمی كاری دەرهێنان و كەیوان یوسفی كاری وێنەگرتن ‌و هونەرمەند محەمەدرەزا وەتەندوست كاری مۆنتاژی بۆ كردووە و هونەرمەند فەردین خەلعەتبەری كە مامۆستای مۆسیقایە لە زانكۆی هونەر لەئێران كاری مۆسیقای فیلمەكەی كردووە. 
فیلمی كوێستانی قەندیل یەكەم بەرهەمی درێژی هونەرمەند تەها كەریمییەو لە هەوڵیكی دیكەیدا بۆ بینەران و خوێنەرانی سینەما، سیناریۆی فیلمەكەی بە شێوەی كتێب چاپ كردووە كە دەبێتە یەكەم سیناریۆی كوردی چاپكراو،  بڕیار وایە لەگەڵ سێ كورتە فیلمی پێشوی لەسەر یەك DVD، هاوكات لەگەڵ نمایشی فیلمەكەی بڵاویبكاتەوە.

ناردن بۆ تۆڕه‌کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان
Share |
بۆچونه‌کان

بۆچونی خۆت بنوسه‌
ناو
ئمه‌یڵ
بۆچون
زیاتر...
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل ده‌یڤید لینچ
چاوپێكه‌وتن لە گەڵ رەفیق فواد یارئەحمەدی دا
سیستمی فیدرالی وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌ ئێران
ئایا ئه‌نارکیسته‌کان دژی ناسێۆنالیزمن؟
بێ رێسایی له‌ سینه‌ماندا
بۆ نەدەکرا لە نووسینەکەی شوان ئەحمەد بێدەنگ بین
كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد له‌ بریتانیا نمایش كرا
بۆ شێرکۆ بێ که‌س
بۆ یادی پێنج هاوڕێ/ بە هاوڕێکانم بڵێن: بە ورە بن
بانگه‌واز بۆ یادكردنه‌وه‌ی مامۆستا هیمن له ورمێ‌