و: جه‌لال هانیسی
نووسین له‌م وڵاته‌دا هه‌میشه دژوار بووه، زور دژوار. ده‌سه‌ڵاتداران هه‌میشه بڕیاریان داوه كه هه‌موو رێی هه‌ناسه‌كانمان ببه‌ستن.
مافی یاسایی رێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له خه‌ڵك سه‌ندراوه. ر‌وژنامه ره‌خنه‌گره‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك داخراون.
ده‌ست پێ راگه‌یشتن به ئینتێرنێت دژوار بووه. جیمه‌یله‌كان ناكرێنه‌وه. رۆژنامه‌نوسان و ویبلاگ نووسگه‌ل پۆل پۆل ده‌ستگیر ده‌كرێن و ... له په‌نای ئه‌مانه‌دا كه به‌رچاوتره و خه‌ڵك ئاگادارن. تێخی سانسور، تیژتر و بی به‌زییانه له پێشووتر به گیانی كتێبی هۆنراوه و چیرۆك كه‌وتوون. له مانگه‌كانی پێشوودا ده‌یان كتێبی شیعرــــ به زۆری هی شاعیرانی لاوـــ له ژێر تیخی سانسوردا له‌ت له‌ت كراوه. وه‌زاره‌تی ئێرشاد بێ به‌زییانه هێڵ ده‌كێشێته ژێرشیعری شاعیرانی لاودا، هێڵ به سه‌ریاندا ده‌كێشێ، ده‌ڵێ: ئه‌مه‌یان هه‌بێت ئه‌ویتریان نه‌بێت. وڵامده‌ره‌وه‌ی كه‌سیش نین، مه‌نتیقیكی كوێر‌ودواكه‌وتوو وه‌كوو تیتریكی ئاسمانی به ده‌ست كۆمه‌ڵێكه‌وه‌یه كه نازانرێت چه‌نده له شیعر‌وئه‌ده‌بیات تێده‌گه‌ن و بێ هیچ تیبینی یه‌ك به سه‌ر شیعر وئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
هاتنه نێو دنیای سیاسه‌تی رۆژ بڤه‌یه. هه‌رجوره ئاماژه‌یه‌ك به ئوستووره‌و هێمای دینه جۆراوجۆره‌كان ئه‌گه‌ر نه‌ختێك به بووچوونی ئاغه‌گه‌ل رێك نه‌كه‌وێ قه‌ده‌غه‌یه. ده‌رچوون له و هه‌رێمه‌ی كه ئه‌وان بۆ ئێخلاق دیاریان كردووه، قه‌ده‌غه‌یه، قه‌ده‌غه‌یه، قه‌ده‌غه‌یه.!
كه‌سێك ده‌بێ به بیری ئه‌م ئاغه‌گه‌له بهێنیته‌وه كه ئه‌م وڵاته، وڵاتی سه‌عدییه. هه‌ر ئه‌و سه‌عدییه‌ی كه گوڵستان و بووستانه‌كه‌ی هه‌تا ئه‌م سه‌ده‌ی رابردووه له‌م وڵاته له قوتابخانه‌كاندا بۆ نوێخوازه‌كانی وڵات به وانه ده‌وترایه‌وه. كه‌سێك ده‌بێ كاتی خۆی دابنێ تا وه‌رزی پێنجمی گوڵستانی سه‌عدی بۆ ئه‌م ئاغه‌گه‌له شی بكاته‌وه تا بزانن كه فه‌رهه‌نگی ئێرانی ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی تاریكی نێوراستدا چه‌نده باشتر له ئه‌وڕۆكانه به بابه‌تی ئێخلاقی و دینی هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه.
دڵم ده‌سووتێ. دڵم بۆ ئه‌م وڵاته ده‌سووتێ. بۆ ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه ده‌بێ به شیعر و چیرۆكی ئه‌م به‌ره‌یه شانازی بكات و به‌ره‌وپێش بڕوات. پتر له‌مانه بۆ هه‌مووی ئه‌و شاعیره لاوانه‌ی كه له داخی چاپی یه‌كه‌مین كتێبی شیعره‌كانیان ( به‌و شێوه كه خۆیان نووسیویانه، نه به‌و جۆره‌ی كه كه‌سانیتر هێڵ به سه‌ریدا ده‌كێشن) پیر ده‌بن.