ره‌وانیوز: گۆڤاری "ره‌هه‌ند" پاش زیاتر له 2 ساڵ وه‌ستان به به‌شداری مه‌نسوور ته‌یفووری نووسه‌ر و وه‌رگێڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له قه‌باره و فۆڕمێكی تازه‌دا كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
ژماره‌ی یه‌كه‌می گۆفاری "ره‌هه‌ند" به ناونیشانی "ره‌هه‌ند له وه‌رزێكی نوێ‌دا" هه‌فته‌ی رابردوو له باشووری كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌رووپایی كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
نووسه‌رانی ئه‌م گۆڤاره له راگه‌یاندنێكدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی گۆڤاره‌كه‌یان بڵاویان كردۆته‌وه، رایانگه‌یاندووه كه‌خولی نوێی "ره‌هه‌ند" به شكڵ‌و فۆڕمێكی تازه‌و به شێوه‌ی مانگانه ده‌رده‌چێت.
له به‌شێك له‌و راگه‌ندراوه دا هاتووه: "گۆڤارەکەمان لەوەرزی نوێیدا قورسایی دەخاتە سەر لێکۆڵینەوەی فیکری و هونەری و ئەدەبی و نایەوێت ببێتە شوێنی بابەتی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی تێکستی ئەدەبی و شیکاری سیاسی ڕۆژانە، نەک لەبەرئەوەی نرخێکی گەورە لەسەر ئەو جۆرە تێکستانە دانانێن، بەڵکو لەبەرئەوەی لە ئێستای کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە هەن، کە کاری تایبەتیان لەگەڵ ئەو جۆرە تێکستانەدایە. دیارە رەھەند یەکەم ئەزموونی گۆڤاری کوردی بوو کە لەیەککاتدا لە تاراوگە و کوردستاندا بڵاودەکرایەوە. بۆیە مەبەستمانە ئەو نەریتەی گۆڤارەکەمان بپارێزین، بەجۆرێک کە خوێنەرانی دەرەوەی وڵات لێی بێبەش نەبن. خوێنەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە ڕێگای بەشداریکردنی ساڵانەوە، بەشداری لە گۆڤارەکەمان بکەن. بۆئەم مەبەستەش لە داھاتووەیەکی نزیکدا ماڵپەڕی رەھەند نوێدەکرێتەوە و خوێنەرانی تاراوگە دەتوانن زانیاری‌یان لەسەر نرخ و شێوەی بەشداریکردن و پەیوەندیکردن بە رەهەندەوە دەستبکەوێت"
جێگای ئاماژه‌یه له ژماره‌ی یه‌كه‌می خولی نوێی ئه‌م گوڤاره‌دا هه‌ر یه‌ك له نووسه‌ران "به‌ختیار عه‌لی، مه‌ریوان وریا قانع، مه‌نسوور ته‌یفووری، ئاراس فه‌تاح، بڕوا عه‌لادین‌و ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین" بابه‌تیان بڵاو كراوه‌ته‌وه.