"ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كاندان بڕوا به سه‌رۆكه درۆزنه‌كانیان نه‌كه‌ن‌و به‌ئازایه‌تیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه"
ره‌وانیوز
عه‌زیم حوسه‌ینی كونسولی ئێران له هه‌ولێر له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كاندان بڕوا به سه‌رۆكه درۆزنه‌كانیان نه‌كه‌ن‌و به‌ئازایه‌تیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه".
عه‌زیم حوسه‌ینی به‌رپرسی یه‌كه‌می كونسولخانه‌ی ئێران له‌شاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "سڤیل بۆ جاری دووه‌م له مانگی رابردوودا لای خۆیه‌وه لێبوردنی ده‌ركرد بۆ كورده رۆژهه‌ڵاتییه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و رایگه‌یاند: "له ڕیگه‌ی ئه‌م گۆڤاره‌وه ڕایئه‌گه‌ینم هه‌ر هاوڵاتێكی به‌ڕیزی ئێمه كه‌له كه‌مپه جیاوازه‌كانی كوردستاندا ئه‌ژی، ئێمه هاوكاریان ئه‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ ئێران". وتیشی: "من خۆم پیشوازیان لی ئه‌كه‌م و ئه‌توانن سه‌ردانی كونسوڵخانه بكه‌ن و ڕیگه‌یان پیشان ئه‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش ڕازی نین ئه‌توانن له ڕیگه‌ی ڕیكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نیوده‌وڵه‌تیه‌وه كارئاسانیان بۆ بكرێت، ئێمه‌ش هاوكاری ئه‌و ڕیكخراوانه ئه‌كه‌ین".
ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه له لایه‌ن به‌رزترین به‌رپرسی كۆماری ئێسلامی ئیران له هه‌رێمی كوردستان له حاڵێكدایه كه هه‌ر دوێنێ دوێنێ رێكخراوی جیهانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وێڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ی دووباره له‌سه‌ر خراپی ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران رایگه‌یاند"له ئێران‌دا جه‌هنه‌می مافی مرۆڤ درووستبووه".
له هه‌مان چاوپێكه‌وتندا كه له لایه‌ن بیلال سه‌عید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ره‌وانیوزه‌وه ئه‌نجامداروه، كونسوولی ئێران باسی باشیی ره‌وه‌شی كورده‌كانی ئێران ده‌كات‌و ره‌تیده‌كاته‌وه دۆخی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته له خراپیدابێت، ده‌ڵێت: "جیگری یه‌كه‌می سه‌ڕۆكی ئیران كورده كه ئه‌ویش ئاغای ره‌حیمیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 27 نوینه‌ری كورد له په‌رله‌مانی ئیراندان".
كونسولی ئێران له كاتێكدا ئه‌م قسه‌یه ده‌كات كه هه‌ر ئێستا زیاتر له 20 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له زیندانه‌كانی ئێران‌دا حوكمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌و زۆربه‌ی رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤیش له هه‌فته‌ی رابردوودا له رێگای به‌یاننامه‌كانیانه‌وه به تووندی فشاری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی كورد مه‌حكوومكردووه.
سه‌رۆكی كۆنسوولخانه‌ی ئێران له هه‌مان چاوپێكه‌وتندا له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا سه‌رۆكی حزبه كوردیه‌كانیش ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، سه‌ڕه‌ڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی زۆرێك له حزبه‌كان به ره‌سمی ناناسێت، ده‌ڵێت: "ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موویان گفتوگۆ بكه‌ین و دانیشتن ئه‌نجام بده‌ین، كێشه‌مان نیه و كاریان بۆ ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رینه‌وه، به‌لاَم سه‌رۆكی هه‌ندیك له‌و حیزبانه ئیمه به‌ره‌سمی نایان ناسین به‌لاَم وه‌ك هاولاَتێكی ئیرانی ئاماده‌ین له پیشوازیان لی بكه‌ین، ئه‌وكات ئه‌وانیش ئه‌توانن كێشه‌ی خویان وهاوریكانیان بخه‌نه روو".
ئاماژه‌ی حوسێن عه‌زیمی بۆ ئاماده‌گی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كاندا پاش ئه‌وه‌دێت كه هه‌ر ئێستا رێگای گفتوگۆ به سه‌رۆكانی ناڕازی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران كه خۆیان دامه‌زێنه‌ری و پێكهێنه‌ری كۆماری ئیسلامی بوون نادرێت‌و زۆرترین فشاریان له‌سه‌ره.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌مه دووهه‌مین جاره له مانگی مانگی رابردوودا سه‌رۆكی كونسولگه‌ری ئێران له رێگای میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌گی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی روژهه‌ڵات بۆ ناوخۆی ئێران رابگه‌یه‌نێت.
پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فته‌نامه‌ی رووداودا، عه‌زیمی وتبووی: "ئێمه ئاماده‌ی گفتوگۆكردنین‌و رێگاش ده‌ده‌ین چالاكانی سیاسی كورد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوخۆی ئێران".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه لێره‌دا بخوێننه‌وه.
سازدانی: بیلال سه‌عید
پرسیار: كونسوڵگه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر كاری چییه؟
وه‌ڵام: كونسوڵگه‌ریه‌كه‌مان نوێنه‌رایه‌تی ئێران ده‌كات له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا، كارده‌كات به‌مه‌به‌ستی ناساندنی، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی چاوپێكه‌وتن‌و راگه‌یاندنه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌بێت، ئێمه ئه‌توانین له رێگه‌ی كونسوڵگه‌ری هه‌ولیر و سلێمانیه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌ویش له‌وه‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه كه كاری سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیه ئێرانیانه‌و ئه‌و بازرگانه ئیرانیانه‌ی كه له‌كوردستان خه‌ریكی كار‌و كار ڕایی كردنن. هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئێرانی پێویستیه‌كی هه‌بێت بۆی ئه‌نجام ئه‌ده‌ین‌و له‌كاتی كێشه‌دا، كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار ئه‌كه‌ین بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی و سیاسی و بازرگانی و ڕێكخستنی گه‌شته سیاسی وبازرگانیه‌كان.
پرسیار: كونسوڵگه‌ریتان له سلێمانی وهه‌ولێر هه‌یه، به‌نیازنین له‌دهۆك كونسوڵگه‌ریه بكه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: له ئێستادا ناتوانین كونسوڵگه‌ری له‌دهۆك بكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا من كاری كونسوڵگه‌ری موسڵ ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسل له‌به‌غدا دووره، به‌ڵام ئێستا كارئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ ئه‌و هاوڵاتیه ئێرانیانه‌ی له‌دهۆكن وهه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڤیزا به‌هاوڵاتیانی دهۆك.
پرسیار: زۆرێك له حیزبه ئۆپۆزسیونه كوردیه‌كانی ئێران كه له‌كوردستان ئه‌ژین، ئه‌ڵین كونسوڵگه‌ریه‌كانی ئیران كاری ئیتلاعات به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان؟
وه‌ڵام: وه‌ك ئێران باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌سه‌رجه‌م عیراقیش ڕێژه‌یه‌كی زۆر دۆستمان هه‌یه. هه‌ر له‌باشورو ناوه‌ڕاستی عیراق تاوه‌كو كوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشه‌ی كه ئێمه هه‌مانه له‌گه‌ڵ كورد خه‌ڵك هه‌یه زۆر دڵی ته‌نگ ئه‌بێت و ناڕه‌حه‌ته به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئێمه. به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو به‌عسیه‌كان‌و هه‌ندێك خه‌ڵك كه له خۆشه‌ویستی نیوان گه‌له‌كان تێناگه‌ن و ناڕه‌حه‌تن، بۆیه ناڵێن ئیمه ناڕه‌حه‌تین، دێن قسه‌ی بێ تام و مناڵانه ئه‌كه‌ن‌و ده‌ست ئه‌كه‌ن به درۆ و ده‌له‌سه. به‌ڵام من به‌و كه‌سانه‌ی حیزبه ئوپوزسیونه‌كان ئه‌ڵێم ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی دیپلوماسیان نیه با سه‌یر بكه‌ن‌و فێر بن، له دونیا، له هه‌موو وڵاتان سه‌فاره‌ت وكونسوڵگه‌ریه‌كان یه‌كێكه له‌و دیمه‌نه شارستانیانه‌ی كه له هه‌موو دونیا خه‌ڵك قبوڵی كردووه، به‌ڵام ئێستا كه 4مناڵ په‌یدائه‌بێت و قسه‌ی بێمانا‌و مناڵانه ئه‌كه‌ن، واباشه لێیان گه‌ڕێن و به‌ئاسایی وه‌ریبگرین.
پرسیار: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه كونسوڵگه‌ریه‌كانی ئێوه هیچ كارێكی ئیتلاعاتی تیا ئه‌نجام نادرێت، كه حیزبه ئوپوزسیونه‌كان ئێوه‌ی پی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه، كاری ئێمه رێكخستنی په‌یوه‌ندیی و ئاسانكاری نێوان هاوڵاتیان‌و به‌رپرسانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته نه‌وه‌ك كاری ئیتلاعات. ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌وا ئه‌ڵین حیزب نین به‌ڵكو هه‌ندیك كه‌سایه‌تی نێو ئه‌و حیزبانه‌یه كه پیان وایه ئه‌وانه نوینه‌رایه‌تی میلله‌ت ئه‌كه‌ن. ئێستا له ئێران وعێراق دوو حكومه‌تی یاسایی كارئه‌كات و ئه‌وانه په‌یوه‌ندی‌و ڕێكه‌وتنامه هه‌یه له نیوانیان كه كێشه‌ی نێوان هه‌ردولا چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌وه تێناگه‌ن، مه‌جبورن قسه‌ی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن‌و تۆمه‌تی له‌و جۆره بخه‌نه پاڵمان.
پرسیار: زۆرێك له ماڵپه‌رو رۆژنامه كوردیه‌كان باس له خراپ بوونی بارودۆخ و ژیانی كورد ئه‌كه‌ن له ئیران؟ بۆچی وه‌زعی كورد وایه له ئیران؟
وه‌ڵام: به‌پێچه‌وانه‌وه بارودۆخ و ژیانی كورد زۆرباشه، هیچ ده‌وڵه‌تیكیش له دونیادا نیه كه له‌ماوه‌ی 31ساڵ، 30 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دابێت، كه له‌م هه‌ڵبژاردنانه هیچ كه‌س له هیچ كه‌سی نه‌پرسیوه‌ته‌وه كه كوردی؟یان فارسی؟ یان ئازه‌ری؟ به‌لووچی ؟ توركمانی؟ به‌ڵكو هه‌ر هاوڵاتیه‌ك وه‌ك ئیرانی ده‌نگ ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی كه خۆی ئه‌یه‌وێت، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێنه‌رانی خوبره‌گان ونوێنه‌رانی په‌رله‌مان وپارێزگاو ئه‌نجومه‌نی شار‌و گونده‌كان، وه‌ك چۆن كورد له‌ده‌نگدان ئازادن و ده‌نگ ده‌ده‌ن, به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی فارسیش ده‌نگ ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئیران باسی نه‌ته‌وه زۆر نیه وكه‌س له‌كه‌س ناپرسێت، كه‌س ناڵیت كوردی یان توركی؟ ئه‌ڵێ موسلمانه, كه‌سێكی باش یان خوانه‌كردان كه‌سێكی خراپه؟ كه‌سی باش بێت كارئه‌كات وبه‌پیچه‌وانه‌شه‌وه كه‌سی خراپ خه‌ڵك خۆشی ناوێت.
پرسیار: حه‌سه‌ن ئه‌مینی، حاكمی شه‌رعی كوردستان له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل باس له‌وه ده‌كات كه كورد له‌سه‌رده‌می شا دا مافی خوێندنی به‌كوردی نه‌بوو، به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه له ئێستاش هه‌ر له هه‌مان حاڵه‌تدایه؟
وه‌ڵام: ئه‌و ئاگاداری بارودۆخی ئیران نیه، جێگری یه‌كه‌می سه‌ڕۆكی ئیران كورده كه ئه‌ویش ئاغای ره‌حیمیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 27 نوێنه‌ری كورد له په‌رله‌مانی ئیران دا هه‌یه، دووباره بڵێم ئه‌سڵه‌ن مه‌سه‌له‌ی كورد‌و تورك بوون له ئێران دا نیه، به‌ڵكوو له ئیران خه‌ڵك ده‌نگ ئه‌دات, له‌وانه‌یه له شارێكی كوردی كه‌سێكی فارس ده‌نگ بهێنێ و ببێت به‌نوێنه‌ر له‌وانه‌یه له‌شاریكی فارس نشین كه‌سیكی كورد ده‌نگ بهێنی، دیاری نه‌كراوه كێ نوێنه‌ره به‌ڵكوو هه‌ركه‌س ده‌نگی هێنا ئه‌وه ده‌بێت به نوێنه‌ر، به‌ڵام حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه تێبگه‌ن خه‌ڵكی كوردستان، ئێوه‌ی كورد كاتێك ئه‌بیستن ناوی كوردی له وڵاتێك ئازاده‌و ده‌توانن ناوی كوردی له مناڵه‌كانی خۆیان بنێن، خه‌ڵكی خۆشی ئه‌كه‌ن‌و هه‌ڵپه‌ركێ ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته ساڵه‌های ساڵه له ئیران بوونی هه‌یه و هیچ نه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی كه خه‌ڵك هه‌یه‌تی له ئیران، خه‌ڵكیكی زۆر هه‌یه قه‌دری نیعمه‌ت نازانن، ئێستا كورد ناوی كوردی و جاده‌ی هه‌یه به‌ناوی كورده‌وه له‌پایته‌ختی ئێران، جێگری سه‌رۆك كۆمار كورده، 27 نوێنه‌ر كورده، ئێمه به‌دوای ئه‌وه دا ناگه‌ڕێین بزانین كێ كورده له ئیران، له‌وانه‌یه زیاتریش بێت، ئه‌م قسانه كه ئێستا ده‌یكه‌م به‌هۆی پرسیاره‌كانی ئیوه‌وه‌یه، كه باس له مه‌سه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه ئه‌كه‌ن، ئێمه مه‌جبور بووین به‌دوای ئه‌و مه‌سه‌له بكه‌وین كه زانیاری كۆ بكه‌ینه‌وه، هه‌ركه‌س له ئیران به‌هاوڵاتیه‌كی ئیرانی حسابی بۆ ئه‌كرێت، هاوڵاتی ئیران خاوه‌نی هه‌موو مافێكه كه له‌و وڵاته په‌یڕه‌و ئه‌كرێت.
پرسیار: ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئیرانی له هه‌رێمی كوردستان له ژیانێكی خراپدان و له‌ناو كه‌مپ ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
چ به‌رنامه‌یه‌كتان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وانه؟
وه‌ڵام: ئێران رایگه‌یاندووه كه پێشوازی ئه‌كات له گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو هاوڵاتیانی خۆی بۆ ولات، له خوا به‌زیادبێت رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو ژیان وگوزه‌رانی خۆیان له ئیران، له هه‌رحاڵه‌تێك دا پێویستی كردبێت ئێمه كار ئاسانیمان كردووه له رێگه‌ی رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌ڵق گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ئیران وله‌حاڵیكی باشدان، له‌دوای ئه‌وه‌ش گه‌راونه‌ته‌وه ناو خاكی ئیران له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه سه‌ردان ئه‌كرێن به‌مه‌به‌ستی ژیان وگوزه‌رانیان وئه‌وه‌ش تاكید كراوه‌ته‌وه كه له ژیانیكی باشدان، له رێگه‌ی گۆڤاری سڤیل ه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم هه‌ر هاوڵاتێكی به‌رێزی ئێمه كه‌له كه‌مپه جیاوازه‌كانی كوردستان ئه‌ژی، ئێمه هاوكاریان ئه‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه, من خۆم پیشوازیان لی ئه‌كه‌م و ئه‌توانن سه‌ردانی كونسوڵ بكه‌ن و رێگه‌یان پیشان ئه‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش رازی نین ئه‌توانن له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كارئاسانیان بۆ بكرێت، ئێمه‌ش هاوكاری ئه‌و ڕیكخراوانه ئه‌كه‌ین، زۆرێك له‌وانه‌ی ئێستا له‌كه‌مپه‌كان ژیان ئه‌گوزه‌رێنن له لایه‌ن سه‌رۆكه درۆزنه‌كانیان ووڵاتێكی جوانیان بۆ نه‌خشاندبوون، به‌وته‌ی فارسه‌كان" ده‌رگای باخی سه‌وزیان پێ پیشان دابوون" به‌ڵام دوایی واده‌رنه‌چوو‌و ئه‌وانیان له ژیانێكی تاڵ و خراپ دانا، داوایان لی ئه‌كه‌م به‌و بارودۆخه كوتایی بهێنن، ئازایه‌تی بنوێنن بگه‌رینه‌وه سه‌ر ژیان و حاڵی خۆیان ئێمه‌ش هاوكاری ئه‌وانین و پیشوازیان لێ ده‌كه‌ین.
پرسیار: سه‌ڕۆكی ئه‌و حیزبه ئوپۆزسیونانه‌ی كوردستانیش ئه‌توانن بگه‌رینه‌وه بۆ ئیران؟
وه‌ڵام: ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موویان گفتوگۆ بكه‌ین و دانیشتن ئه‌نجام بده‌ین، كێشه‌مان نیه و كاریان بۆ ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌ندیك له‌و حیزبانه ئێمه به‌ره‌سمی نایان ناسین به‌ڵام وه‌ك هاوڵاتێكی ئیرانی ئاماده‌ین پێشوازیان لێ بكه‌ین، ئه‌وكات ئه‌وانیش ئه‌توانن كێشه‌ی خویان وهاوڕێكانیان بخه‌نه روو.
پرسیار: له‌ساڵی ڕابردوو دا رێژه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی كورد له ئیران له سیدار دراون هۆكاری چیه؟
وه‌ڵام: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه درۆ‌و ده‌له‌سه‌ن ، ئه‌وانه‌ی له سێداره دراون به پێی بڕیاری دادگایه، كه‌س له‌به‌رنه‌ته‌وه و زمان له سێداره نه‌دراوه، به‌ڵكو هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئیرانی له به‌رانبه‌ر یاسا دا یه‌كسانن، هه‌ركه‌سێك كه‌سێكی كوشتبێ یان مه‌ادی بێهوشكه‌ری به‌كارهینابێت و بازرگانی پێوه كردبێت یان له گروپی تیرۆریستی كاری كردبێت كه‌س لێی ناپرسێت كوردی یان فارسی، به‌لكۆ له‌دادگا ئه‌بێت وه‌ڵامی كاری خۆی بداته‌وه، ئێوه مافی خۆتانه بپرسن بۆ كورد له سێداره ده‌درێت؟ به‌ڵام هه‌قه پرسیاری ئه‌وه بكرێت ئه‌وانه بۆ چی له سێداره ده‌درێن؟ به‌شێك له‌وانه تیرۆریستن یان قاچاخ چین بۆیه دادگا بڕیاری له سێداره دانیان ده‌دات.
پرسیار: زۆریك له‌وانه‌ی له سێداره دراون رۆژنامه‌نووس و روشنبر و كه‌سی چاڵاكی سیاسی و مه‌ده‌نین؟
وه‌ڵام: من زانیاریه‌كی وام لانیه كه كه‌سی وا له سێداره درابێت، به‌ڵام دڵنیام ئه‌وانه‌ی عیدام كراون ئه‌منیه‌تی ئیرانیان خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه یان سه‌ربه گروپی تیرۆریستی و قاچاخچی و دزن.
پرسیار: چه‌ند مانگێك پێش ئێستا سێ هاوڵاتی ئه‌مریگایی له‌كاتی گه‌شت و گه‌ڕان له شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ئیرانه‌وه ده‌ست گیر كران؟ هۆكاری ده‌ست گیركردنیان چی‌بوو؟
وڵام: ئه‌و سی ئه‌مریكاییه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبونه خاكی ئیرانه‌وه، كه ئه‌وه‌ش به‌پی یاسا قه‌ده‌غه‌یه، جا ئه‌وانه جاسوس بن یان په‌یامنێر من نازانم ئه‌وه ئه‌بێت دادگا یه‌كلایبكاته‌وه. له‌سه‌ره‌تای رووخانی رژیمی به‌عس له 2003 رێژه‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئێمه‌ش به‌شیوه‌ی نایاسایی به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت هاتونه‌ته عیراق به‌ڵام ده‌ست گیركراون، تا ئێستاش ئازادنه‌كراون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه. به‌ڵام من ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر ده‌ست گیركردنی هاوڵاتیان به هۆی سنور به‌زاندن به‌لای ئێوه‌وه گرنگه بۆچی له ژیانی ئه‌و ئیرانیانه ناپرسن كه‌چه‌ندین ساڵه له به‌ندیخانه‌كانی عیراقن و كه‌س لێیان ناپرسێت. به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكاین به‌داخه‌وه ئێوه هه‌مووتان هه‌واڵیان ئه‌پرسن.
پرسیار: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی كوردستان له‌چ ئاستیكدایه؟
وه‌ڵام: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی‌و هه‌موو حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زۆرباشه، كێشه‌مان له‌گه‌ڵیاندا نیه.
پرسیار: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆران چۆنه؟
وه‌ڵام: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن‌و باشتر كردنی ئه‌من و ئارامی وولاته.
پرسیار: ئه‌وترێت بزووتنه‌وه‌ی گۆران، داوای پاره‌یان له ئێوه كردوه؟
وه‌ڵام: هیچ شتێكی واباس نه‌كراوه، دانیشتن وت‌وێژی ئێمه ته‌نها بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ڕای نێوان هه‌ردوولا بووه به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتر به ره‌وشی هه‌رێم‌و هه‌روه‌ها زیاتر به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكانی ئیران، عیراق و كوردستان بوه.
پرسیار: لێكوڵینه‌وه‌كانتان ده‌رباره‌ی ئه‌و لاپه‌رانه‌ی قورئان گه‌شتوه‌ته‌چی كه له‌ناو سنوقی سێودا له ئیرانه‌وه هاتبووه كوردستان؟
وه‌ڵام :دانیشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌نجامدا و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش به‌یانامه‌یه‌كیان ده‌ركرد، ئێستاش به‌دوای ئه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕێین بزانین كێیه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك ئه‌وكاره‌ی كردبێت رووبه‌رووی دادگا ئه‌كریته‌وه. له‌وانه‌یه هه‌ندیك هه‌بن بیانه‌وێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌وره بكه‌ن به‌ڵام ئێمه به‌ڵێنمان داوه به‌شیوه‌یه‌كی باش به‌دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌دا ئه‌چین و ناهێڵین هیچ ده‌وڵه‌تیك به‌مه‌به‌ستی مه‌رامێكی تایبه‌ت به‌خۆی، به‌كاریبهێننی.
پرسیار: له‌دواین سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئیران باس له‌وه‌كرا ئیران ئاسانكاری بكات بۆ هاوڵاتیانی كوردستان به‌بی ڤیزا بتوانن بچن بۆ ئیران؟
وه‌ڵام: زۆرباش بوو پرسیارتان كرد ڕۆژانه زیاد له 300 كه‌س ڤیزا وه‌رئه‌گرن له كونسوڵگه‌ریه‌ی هه‌ولێر، وه له سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه، ئێستاش له‌هه‌وڵداین‌و كارئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق به‌پێی پێویست نه‌بوه، له كاتیكدا كه ساڵانه زیاتر له یه‌ك میلیون ونیو هاوڵاتی هه‌ردوولا سه‌ردانی وڵاتی یه‌كتری ده‌كه‌ن.