.
ره‌وانیوز- كاوه قوڕه‌یشی: پاڵێوراوی ره‌تی سه‌ڵاحیه‌ت كراوه‌ی شه‌شه‌مین په‌ر‌لمانی ئیسلامی ئێران له سه‌ر لیستی شاری سه‌قز و بانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌براوه‌ی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش بوو، پێی وایه ئیعدامه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌وه هه‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تێڕوانینه ئه‌منیه‌تیه‌ی پاش شۆڕشی 1979ی گه‌لانی ئێران بۆ كوردستان له ئارادا بووه.
تێڕوانینی ئه‌منیه‌تی بۆ كوردستان ئاڕاسته‌ی تووندوتیژانه‌ی هه‌یه
د. خالید ته‌وه‌كولی كه به یه‌كێك له بیریارانی ره‌وتی ریفۆرمخوازانی كوردیش ناسراوه، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ره‌وتی له سێداره‌دان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئاماژه به‌وه ده‌كات تێروانینی ئه‌منیه‌تی بۆ كوردستان له پاش شوڕشی ئێرانه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چالاكی سیاسی له‌و ناوچه‌یه ئاڕاسته‌یه‌كی توندووتیژانه به خۆی بگرێت‌و دواجاریش حكوومه‌ت بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له سیاسیه‌كانی كوردستان په‌نا بۆ له‌سێداره‌دان‌و حوكمی قورسی تری له‌و شێوه به‌رێت.
ئه‌و بۆچوونه‌ی ته‌وه‌كولی له كاتێكدایه كه له ماه‌وی 18 ساڵی رابردوودا‌و به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی محمه‌د خاته‌می كه به‌سه‌رده‌می ریفۆرم ناسراوه، حكوومه‌تی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌راورد به سه‌ره‌تاكانی پاش شۆڕشی گه‌لانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ركوت كردنی چالاكی سیاسی كه‌متر هانای بۆ له سێداره‌دانی زیندانیان‌و كه‌سانی سیاسی بردووه.
هه‌ندێك له‌و ئامارانه‌ی توێژه‌رانی سیاسی كورد به پشت به‌ستن به ئاماری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و بڵاوكراوه ره‌سمیه‌كانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1979 هه‌تا 1991 ، 832 كه‌س ته‌نیا به گولله‌باران كوژراون. له‌م ناوه‌شدا 399كه‌سیان ئه‌ندام یان هه‌واداری حزبی دیمۆكرات و 209 شیان له ئه‌ندامانی حزبی كۆمه‌ڵه بوون‌و ناسانامه‌ی سیاسی 182 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش تا ئێستا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له رێگای له سێداردانه‌وه له‌ناوبراون. ئه‌م ئامارانه له چاو ئاماره‌كانی دواییدا كه توێژه‌رانی سیاسی كوردستان به شێوه‌ی ناڕه‌سمی، هه‌تا مه‌رگی ئیسحان فه‌تاحیان به (27)كه‌س خه‌مڵاندوویانه ئامارێكی به‌رچاو نیه.
باڵی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران لایه‌نگری تێروانینی ئه‌منیه‌تین
به‌ڵام به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئامارانه‌و ده‌ست پێكردنه‌وه به جێبه‌جێ كردنی حوكمی له‌سێداره‌دان له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه، د. ته‌وه‌كولی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‌و ده‌ڵێت: "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تێڕوانینی ئه‌منیه‌تی بۆ كوردستان له ساڵانی رابردوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاتنه سه‌ركاری ئه‌و باڵه له كوماری ئیسلامی كه‌لایه‌نگری زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره له تێڕوانین بۆ كێشه‌كانی كوردستان".
ده‌ست پێكردنه‌وه به جێبه‌جێ كردنی سزای قورس بۆ چالاكانی سیاسی كوردستان پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز دێت‌و هه‌ندێك كه‌سیش له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه له سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان‌و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی چالاكه سیاسیه‌كانی ترش په‌یامێكی حكوومه‌تی ئێرانه به‌و بزووتنه‌وه‌یه كه له‌رێگای كوردستانه‌وه ئاڕاسته‌ی ناڕازیانی ناوه‌ند ده‌كرێت.
خالید ته‌وه‌كولی كه پێشتر له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستاندا مامۆستای زانكۆ بۆ وانه‌ی كۆمه‌ڵناسی بووه، له‌گه‌ڵ بۆ ئه‌و بۆچوونه‌یه‌و پێیوایه: "ده‌ركردنی ئه‌و حوكمانه له لایه‌كه‌وه بۆ كۆنتڕۆڵی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر بۆ كونتڕۆڵی چالاكی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه".
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه له لایه‌كی تره‌وه: "وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی ئاگری تووندوتیژییه له‌كوردستان، بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێران له‌م رێگه‌یه‌وه پاشه‌كشێ به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بكات".
حكوومه‌ت به نیازی كونتڕۆڵی چالاكیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه
به‌لام له حالێكدا كوردستان له سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی سه‌وه‌زه‌وه تا ئێستا یه‌كێك له ئارامترین ناوه‌چه‌كانی ئێران بووه، ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه، حكوومه‌تی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به باشی ده‌زانێت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئیعدام له كوردستان ده‌بێـه هۆی ناڕه‌زایی كورد‌و كوردستانی لێ نائارم ده‌كات‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییان پێ هه‌ڵده‌بڕێ، بۆچی هه‌وڵی پیاده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌دات؟
د. خالیده ته‌وه‌كولی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و تیرۆرانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له‌شاری سنه ئه‌نجام دران، جه‌ختیشده‌كاته‌وه: "حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌م رێگایه‌وه، تێڕوانینی ئه‌منیه‌تی له كوردستان ببوژێنێته‌وه‌و به چاندنی تۆوی ترس‌و تۆقاندن، گه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كوردی بوه‌ستێنێت‌و دواجار كۆنتڕۆڵیان بكات".
هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان و توێژه‌رانی سیاسی كوردستان ئیعدامی ئیحسان و ئه‌گه‌ری ئیعدامی ئه‌وانیتریان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران‌و ئاماژه به گه‌شه‌ی دۆزی كورد له باشوور و باكووری كوردستان ده‌كه‌ن، پێیانوابووه كه كرانه‌وه‌ی دیمۆكراتیك له‌و وڵاتانه به زه‌ره‌ی ئێران و به قازانجی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌شكێته‌وه، بۆ پێویسته جارێكی دیكه حكوومه‌تی ئێران هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بدات. ئه‌م تێروانینه‌ش به ئاشكرا له وتاری هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی كورد له رۆژنامه ئه‌له‌كترۆنیه‌كانی ئێران دا ده‌بیندرێت.
ئه‌و پاڵوێراوه پێشووه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له سه‌رده‌می خاته‌میدا، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی پێی وایه دۆزی كورد له‌م وڵاتانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی كورده‌كانی ئێرانیش ده‌بێت، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه كه ده‌سپێكردنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان په‌یوه‌ندی به توركیا‌و عێراقه‌وه بێت‌و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ده‌بێت "له ناو سنووره‌كانی ئێران‌دا بۆ ه‌ۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه بگه‌ڕێین".
هیچ هه‌وڵێك بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كورد له ئارادانیه
ئایا بێده‌نگی كوردستان له رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران‌و دیارینه‌كردنی شوێنی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا، ئاماژه‌یه بۆ خۆرێكخستنێكی ژێربه‌ژێری كورد بۆ به‌شداری له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا؟ ئه‌مه پرسیارێكه له زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه.
یه‌كێكی تر له چالاكانی كورد كه له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ژی و نه‌یوست ناوی ئاشكرا بێت به هاوڵاتی ده‌ڵێت: "به‌دڵنییایه‌وه كورد به بێده‌نگی نامێنێته‌وه، ئه‌شێت ئۆپۆزسیۆنی كورد له ژێره‌وه سه‌رقاڵی خۆرێكخسته‌وه‌ی خۆیان بۆ به‌شداری به‌ه‌ێز له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا بن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی جیدییه بۆ كۆماری ئیسلامی، بۆیه به پێچه‌وانه‌ی ده‌یه‌ی رابردووه‌و حكوومه‌تی ئێران دیهه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازه كلاسیكه‌كانی سه‌ركوت له كوردستان كه دیارترینیان حوكمی له سێداره‌دانه".
به‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك بۆ درووستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی له نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كوردی رۆژهه‌ڵاتدا به‌دیناكرێت، د. ته‌وه‌كولی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه به‌راست نازانێت‌و پێی وانیه كورد به‌شێوه‌ی جدی بیری له پرۆژه‌ی وا كردبێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ده‌گوترێ پاش له سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمه له‌سه‌ر حوكمدراوانی دیكه لاواز بۆته‌وه‌و له‌وانه‌یه هیچ كه‌سی تر به‌چاره‌نووسی ئیحساندا نه‌ڕوات، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه بێده‌نگی حكوومه‌تی ئێران له‌مباره‌وه به‌مانای كۆتاییه‌ێنان به سیاسه‌تی له سێداره‌دن نیه له ئێران‌و كوردیش ده‌بێت به‌وردی ئاگاداری ه‌اوكێشه‌كانی پشته‌وه‌ی ئه‌و بێده‌نگییه بێت.
ته‌وه‌كلیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌یه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه كه "له حاڵه‌تی فراوانكردنی سنووری چالاكیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كورد له ناوخۆی وڵات دوور نیه حكوومه‌تی ئێران ده‌ستبداته جێه‌جێكردنی حوكمی ئه‌و 17 به‌ندكراوه‌ی كه له‌سێداره‌دانیان بۆ دره‌چووه، بۆیه نابێت زۆر گه‌شبین بین".
چالاكانی ناوخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌ستانی حوكمه‌كان هه‌بووه
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی چالاكانی ناوخۆ وه‌ك ریفۆرمخوازان‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بۆ رێگرتن له‌و پرۆژه‌یه، د.خالید ته‌وه‌كولی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (هاوڵاتی)ده‌ڵێت: "چالاكانی سیاسی له ناو خۆی له رێگای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵاو و داوای مانگرتنی مه‌ده‌نی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ڕبڕێوه‌و پێشموایه كاریگه‌ریی خۆیان هه‌بووه".
لێدوانه‌كه‌ی ته‌وه‌كولی له‌سه‌ر ئیعدامه‌كانی كوردستان له كاتێكدایه كه هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی 17 زیندانی كورد له زیندانه‌كانی حكوومه‌تی ئێرادا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێبوونی حوكمی له سێداره‌دان ده‌كه‌ن‌و دوایین نموونه‌شیان چالاكی سیاسی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان‌و حه‌بیبوڵا لوتفیه كه تاوانی "دژایه‌تیكردنی خودا"له رێگای ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حزبه كوردیه‌كاندا له زیندانی ورمێی رۆژهه‌ڵات كوردستان چاوه‌ڕێی جێبه‌جێبوونی حوكمه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.