گه‌وره مه‌رجه‌عی شێعه‌و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ركییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كاتێكدا كۆچی داویی كرد كه پێش مردنی به هه‌فته‌یه‌ك، بۆ داڕشتنی تێزی ویلایه‌تی فه‌قیه داوای لێبوردنی له "خودای گه‌وره"و "خه‌ڵكی ئێران" كردبوو.
ئاژنسه نێوده‌وڵتیه‌كان له‌زاری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه رایانگه‌یاند ئایه‌توڵا مونته‌زری، یه‌كێك له گه‌ورترین مه‌رجه‌عه‌كانی ئاینزایی شێعه شه‌وی شه‌مه له‌سه‌ر یه‌كشه‌مه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له حاڵێكدا ته‌نیا هه‌ندێك له مه‌رجه‌عه ته‌قلیده ناڕه‌سمیه‌كان به ده‌ورییه‌وه بوون، بۆ هه‌میشه مالئاوایی له ژیان كرد.
له جێگریی خومه‌ینییه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ری له ماڵه‌كه خۆیدا
ئایه‌توڵا حوسێنعه‌لی مونته‌زری له ساڵی 1301 ی هه‌تاویی له نه‌جه‌ف ئابادی ئه‌سفه‌هان له‌دایك بووه. لای ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د حوسێنی برووجێردی‌و ئایه‌توڵا خومه‌ینی و عه‌لامه محه‌مه‌د حسێنی ته‌باته‌بایی خوێنوویه‌تی‌و له سه‌ر ئیجازه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش بڕوانامه‌ی ئیجتیهادی به‌ده‌ست هێناوه.
پێش شوڕشی ئێران له ساڵی 1979 له ریزی یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێكانی ئایه‌توڵای خومه‌ینی بووه‌و هه‌ر له‌و ساڵانه‌شدا به هۆی چالاكی سیاسییه‌وه له لایه‌ن سیستمی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته زیندان كراوه و ماوه‌یه‌كیش بو كوردستانی ئێران دوور خراوه‌ته‌وه.
له سه‌رده‌می مه‌نفای ئایه‌توڵا خومه‌ینی له نه‌جه‌فی عێراقدا، بوو به نوێنه‌ری پله یه‌كی خومه‌ینی له‌ناو خۆی ئێران‌و به‌كرده‌وه سه‌رجه‌م كاروباری سیاسی و ئایینی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
له دوای شوڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه، ئایه‌توڵا مونته‌زری بوو به سه‌رۆكی لێژنه‌ی شاره‌زایانی رێبه‌ر كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ریی‌و چاودێریكردنی كاره‌كانی ئه‌وی له ئه‌ستۆیه. له كاتێكدا كه هێشتا له ژیاندا مابوو رێبه‌ری ئێران خومه‌ینی ئه‌وی وه‌ك جێگری سه‌ره‌كی له پاش خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام دۆستایه‌تی ئه‌و دوو ئایه‌توڵایه زۆری نه‌خایاند‌و به‌ره‌به‌ره كێشه و ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه.
ریشه‌ی ناكۆكیه‌كانی خومه‌ینی‌و خامنه‌یی له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه خومه‌ینی‌و حكوومه‌تی ئه‌و كاتی ئێران، بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌زاران زیندانی سیاسی له زیندانه‌كانی ئه‌و كاته‌دا ده‌ركرد. ئه‌م ناكۆكینه دواجار گه‌شته ئه‌وه‌ی له ساڵی 1368 ئایه‌توڵا خومه‌ینی له توێی نامه‌یه‌كدا له پۆستی جێگری خۆی بێ به‌شی كرد‌و تا دوا رۆژه‌كانی مردنی خۆی پشتی تێكرد.
پاش مردنی خومه‌ینی‌و هاتنه سه‌ركاری خامه‌نه‌یی، ئایه‌توڵا مونته‌زری له ساڵی 1991 له یه‌كێك له‌وتاره‌كانیدا ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته ئه‌منیه‌تی‌و سه‌ربازیه‌كانی خامنه‌یی گرت. پاش ئه‌م لێدونه ژماریه‌كی به‌رچاو له لایه‌نگرانی مونته‌زری ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له‌ساڵی 1997دا جارێكی دیكه ئه‌و مه‌رجعه گه‌وره‌یه‌ی ئێران له وتارێكی تووندا، باسی له نایاسایی بوونی پۆستی رێبه‌ریی ئێران كرد. ئه‌و له‌و وتاره‌دا به توندی و به‌راشكاوی ره‌خنه‌ی له به‌حكوومه‌تی كردنی مه‌رجه‌عیه‌ت له ئێران گرت‌و هه‌ندێك له كاره‌كانی سه‌ی عه‌لی خامنه‌یی به نایاسایی له قه‌ڵمدا.
ته‌نیا چه‌ند رۆژ پاش ئه‌م وتاره، ئۆفیسی كاركردن‌و هه‌روه‌ها حوسینیه‌كه‌ی مونته‌زری له‌سه‌ر بڕیاری خامنه‌یی داخرا‌و بڕیار درا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت.
ئایه‌توڵا مونته‌زری چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بیره‌ه‌وریه‌كانی خۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی بڵاوكرده‌وه.
له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه بۆ پاشگه‌ز بوونه‌وه له تێزی ویلایه‌تی فه‌قیه
له دوای رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌و وڵاته، جارێكی دیكه ئایه‌توڵا مونته‌زری وه‌ك پاشخانی سه‌ره‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ناوی هاته‌وه ناو هاوكێشه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه سیاسیه تازه سه‌ر هه‌ڵدراوه‌كه‌ی ئێران.
مونه‌ته‌زری یه‌كه‌مین مه‌رجه‌عی ته‌قلییدی گه‌وره بوو كه به‌رامبه‌ر ئه‌و شته‌ی ره‌خنه‌گره‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی "ساخته‌كاری‌و ئه‌ندازیاری كردنی هه‌ڵبژاردن"یان لێنا، وه‌ستایه‌وه ئه‌مه‌ی به كارێكی دژه ئایینی‌و دژه یاسایایی له قه‌ڵمدا‌و له‌و كاته‌وه هه‌تا دوارۆژه‌كانی مردنی بوو به‌یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و به لێدوانه‌كانی خۆی پشتگیری چین‌و توێژه جیاوازه ناڕازیه‌اكانی ئێرانی گرت.
له مانگه‌كانی رابردوودا به ده‌یان جار ئه‌و مه‌رجه‌عه گه‌وره دینیه له ئێران ره‌خنه‌ی له سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه گرتبوو‌و رایگه‌یاندبوو: "كه ویلایه‌تی فه‌قیه راسته ئێمه داماننا‌و له خومه‌ینییه‌وه ده‌ستی پێكرد به‌ڵام به دڵنییاییه‌وه له‌م پیاوه دا (مه‌به‌ستی خامنه‌ییه) كۆتایی پێدێت‌و چیتر كه‌س بڕوای پێناكات". وتبووشی: "بۆ دانان‌و داڕشتنی ئه‌و تێزه داوای لێبوردن له خه‌ڵك‌و له خوادای گه‌وره ده‌كه‌م‌و هیوادارم ئه‌و سته‌مانه‌ی به‌و ناوه‌وه ده‌كرێت نه‌خرێته ئه‌ستۆی من".
ئایه‌توڵا مونته‌زری له دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێرانه‌وه چه‌ندین جار حكوومه‌تی ئێستای ئێرانی به رژیمی پاشایه‌تی كه خۆیان وه‌لایان نابوو، به‌راورد كردبوو و به ده‌یان جار هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی باشتر له‌وه‌ی ئێستای ئێران له‌قه‌ڵه‌مدابوو.
ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك پێش مردنی له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رادیۆ زه‌مانه‌دا، مونته‌زری وتبووی: "له كاتی (شا)دا هه‌مووشتێكیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌ناوی دینه‌وه نا، ئه‌وان دینیان نه‌كرده ئامرازێك بۆ پێكاندنی ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كانی خۆیان"، وتبووشی: "ئێستا خه‌ڵك ده‌گرن، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن، دۆسێیان بۆ درووست ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ناوی دینه‌وه ده‌كرێت، پێموایه ئه‌م كارانه گه‌نجی ئێرانی زیاتر له هه‌موو كاتێكی دیكه له ئاین‌و دینداری دوور ده‌خاته‌وه".
له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانی ترشیدا كه مانگێك پێش مردنی ئه‌نجامی دابوو، وتبووی: "خومه‌ینی خۆی به‌ڵێنی به‌خه‌ڵك دا كه له حكوومه‌ته‌كه‌یدا ته‌نانه‌ت كۆمۆنیسته‌كانیش مافی قسه‌و ده‌نگدانیان ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا نه‌ك كۆمۆنیسته‌كان به‌ڵكوو موسڵمانه‌كانیش هیچ مافێكیان نیه".
له‌وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی"تێكۆشه‌ری مافی مرۆڤ"ه‌وه بۆ مه‌حكوومكردنی مه‌رگی ئیحسان فه‌تاحییان
وه‌ك رێزلێنانێك بۆ چالاكیه‌كانی، ئه‌نجومه‌نی داكۆكیكاریی له مافی مرۆڤ له ئێران، رۆژی پێنج شه‌مه‌ی 19 سه‌رماوه‌زكه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی مافی مرۆڤی جیهانی خه‌ڵاتی "تێكۆشه‌ری مافی مرۆڤ"ئه‌مساڵیان پێشكه‌ش به ئایه‌توڵا حوسێنعه‌لی مونته‌زری كرد.
له رێ‌وره‌سمێكی تایبه‌ت له‌و رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ به ئاماده‌یی چه‌ندین چالاكی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌وانی، ئه‌و خه‌ڵاته‌یان له ماڵه‌ه‌ی خۆیدا بۆ تێكۆشانی له بواری مافی مرۆڤ به تایبه‌ت پاش رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێشكه‌ش كرد.
له رێ‌وره‌سمه‌كه‌دا پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی ئێران‌و خوێندنه‌وه‌ی وتار له لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیه‌وه، ئایه‌توڵا مونته‌زری وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد‌و تیایدا به تووندی ره‌خنه‌ی له‌حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد كرد‌و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان به ناشه‌رعی‌و نایاسایی له قه‌ڵمدا.
به‌ڵام له به‌شێك له وته‌كانیدا به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه، ئایه‌توڵا مونته‌زری ئاماژه‌ی به له سێداره‌دانی چالاكی سیاسی كورد ئیحسان فه‌تاحیان كرد و وتی: "هاوڵاتییه‌كی كوردی ئێمه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌و جاری یه‌كه‌م 10 ساڵ حوكمیان دا، كه‌چی پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا به ئیعدام مه‌حكوومیان كرد، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دادگای پێداچوونه‌وه بۆی نیه حوكمی زیندانیان قورس‌تر بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه (10)ساڵ زیندان لانیكه‌می سزا نه‌بووه‌و به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاساوه‌یه".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئایه‌توڵا مونته‌زری له كاتێكدا بوو كه زۆرێك له كه‌سایه‌تیه سیاسی‌و رۆشنبیره‌كانی ئێران خۆیان له قسه‌كردن سه‌باره‌ت به ئیعدامه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كوردستان بوارد و به بێده‌نگی تێیانپه‌ڕاند.
ئایه‌توڵا مونته‌زری، تاقه مه‌رجه‌عێكی ئایینی بوو كه مانگێك پێش مردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر مافی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئایینیه‌كانی ئێران پێداگری كرد‌و ته‌نانه‌ت فتوای ده‌ركرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر خوێندن به زمانی دایكی له‌وانه كوردی‌و ئازه‌ری‌و عه‌ره‌بی كرده‌وه، ئه‌م فتوایه‌ش له‌لایه‌ن گه‌لانی ئێرانه‌وه به هه‌نگاوێك به‌رز نرخا‌و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.