له بانگه‌وازێكدا داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت له حه‌وته‌مین رۆژی له‌سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان مانگرتنی سه‌راسه‌ری له كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و بانگه‌وازه ناوی كۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی كوردستانه‌وه داوا له "دوكانداران و بازاڕیانی نیشتمانپه‌روه‌ر" ده‌كا رۆژی چوارشه‌مه 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان روبه‌ڕوی سیاسه‌تی "خوێنرشتن" ببنه‌وه.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه له خواره‌وه‌دا بخوێننه‌وه:
بانگه‌وازێك بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ریی خه‌ڵكی كوردستان له حه‌وت ڕۆژه‌ی شه‌هید كردنی ئیحسان فه‌تاحیاندا
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان!
دووكانداران و بازاڕیانی نیشتمانپه‌روه‌ر!
وه‌ك ده‌زانین له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه گه‌لی كورد له ئێران‌دا، له خه‌بات دژ به تواندنه‌وه و پێشێلكرانی مافه‌كانیدا بووه و هه‌ر له‌م پێناویشدا له لایه‌ن چینه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ره‌وڕووی ده‌یان كاره‌ساتی ئینسانی و مرۆڤی بۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ژیانێكی ئازاد و رزگار بوون له هه‌رچه‌شنه سته‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، سیاسی و ئابووری، له خه‌باتی شێلگیر و به‌رده‌وامدا بوون. رژێمی كۆماری ئیسلامیش هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زرانیه‌وه، به ئاگاداربوون له‌وه‌ی كه كوردستان مه‌كۆی ئازادیخوازانی ئێرانه و له ترسی ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته سه‌نگه‌رێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ویسته دژه مرۆڤانه‌كانی رژیم، هێرشی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورد و خاكی وڵاته‌كه‌مانی به خوێنی رۆڵه نه‌ترسه‌كانی كورد سوور كرد. له هه‌ر لاوه لاوی ئازا و ئازادیخواز بوون كه نه‌یانده‌توانی نه‌نگی چه‌كمه و پۆستاڵ له سه‌رله‌شی ئازادی و مافی مرۆڤ ببینن بۆیه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی نابه‌رابه‌ردا له خوێنی خۆیاندا ده‌گه‌وزان.
رۆڵه نه‌به‌زه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه نه‌بنه هۆی رشتنی خوێنی زیاتر و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌یدانه‌كانی تری خه‌بات، مه‌یدانی خه‌باتیان گواسته‌وه بۆ به‌ستێنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی و چالاكانه كه‌وتنه له‌قاودانی سیاسیه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی رژیم و ڕیسواكردنی سته‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی كه له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌كرێت. هه‌رچه‌ند ئه‌م چالاكییانه‌ی لاوانی كورد ره‌نگی توندوتیژیی پێوه نه‌بوو به‌ڵام به توندوتیژییه‌كی بێ وێنه وه‌ڵام درایه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازی له‌م به‌ستێنه‌یشدا كپ بكه‌ن، به ده‌یان لاوی كورد له بێدادگاكانی رژیمدا رووبه‌ڕووی بڕیاری له سێداره‌دان بوونه‌وه. به‌ڵام له ژێر گوشاری رای گشتی و چالاكیی چالاكانی مه‌ده‌نی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ژێر گوشاری نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ڕژێم جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاند.
به‌ڵام ئێستا كه گه‌لانی ئێران بۆ چه‌سپاندنی خواسته دیموكراتیكه‌كانیان یه‌كده‌نگ بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نییان ده‌ست پێكردووه رژیم ترسی ئه‌وه‌ی لێ نیشتووه كه پوتانسیه‌لی خه‌باتی مه‌ده‌نیی كوردستان ببێته هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. بۆیه پیلانی ئه‌وه‌یان گێڕاوه كه تۆقاندن و كوشتار له كوردستان ده‌ست پێكه‌نه‌وه و له‌م رێگایه‌وه بێده‌نگی له كوردستان زاڵ بكه‌ن یان ئه‌وه‌ی هانی دژكرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژ بده‌ن و به سه‌ركوتێكی بێ‌به‌زییانه بێده‌نگی به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵ بكه‌ن یان ئه‌وه‌ی هانی دژكرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژ بده‌ن و سه‌ركوتێكی بێ‌به‌زییانه بێده‌نگی به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنن. رژیم بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسیه‌ته‌ی، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا به پێچه‌وانه‌ی داخوازییه‌كانی رای گشتی و سه‌ره‌ڕای داوای رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ وه‌ستاندنی بڕیاری له سێداره‌دانی شه‌هید ئیحسان فه‌تاحیان، ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێ كرد. ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه ئیعدامی شه‌هید ئیحسان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یاسا دژه مرۆڤانه‌كانی كۆماری ئیسلامیشدا نه‌ده‌گونجا. رژیم به له‌ژێرپێنانی یاساكانی خۆی ئیحسانی شه‌هید كرد تاكوو ده‌ستپێكێك بێت بۆ كوشتاری نوێ له كوردستاندا وئێستایش له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا گیانی ده‌یان زیندانی كورد له مه‌ترسیدایه، وه‌ك نمونه پاش شه‌هید كردنی ئیحسان ئێستا شێركۆ مه‌عاریفی بۆ جێبه‌جێگردنی حوكمی ئیعدام گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی.
ئێمه ده‌زانین كه كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت كه گه‌لی كورد به‌روه كرده‌وه‌ی توندوتیژی ببات یان ده‌نگی ئازادیخوایی گپ بكات به‌ڵام هاوكات گه‌لی كوردیش له‌وه به هۆشیارتر ده‌زانین كه بكه‌وێته داوێكی چه‌په‌ڵی له‌و چه‌شنه‌وه، به‌ڵكو له پاڵ هه‌وڵی تۆماركردنی داوای یاسایی له دادگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، به دوور له هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌ك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به رای گشتی جیهان نیشان ده‌دات و رووبه‌رووی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌گریسه ده‌بێته‌وه كه ده‌یه‌وێت یان بێده‌نگی یان توندوتیژی به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنێت.
بۆیه داوامان له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه رۆژی چوارشه‌ممه 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له حه‌وت ڕۆژه‌ی شه‌هیدكردنی نه‌مر ئیحسان فه‌تاحیاندا به هاوده‌نگی و یه‌كڕیزی دووكان و بازاڕ دابخه‌ن و رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی خوێنڕشتن ببنه‌وه.
كۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی كوردستان 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1388