rawa

ژماره‌ی خوێنه‌ر:  296         
نه‌ورۆز بووه‌ جه‌ژنێكی جیهانی

ره‌وانیوز


01:46:04/10/2009

پی یوكه‌ی میدیا: رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2009/9/30 دوای چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێیى و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی داوای به‌ره‌سمی ناساندنی "نه‌ورۆز" وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی بۆ دامه‌زراوه‌ی زانستی و كلتووریی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ــ یونسكۆ، سه‌ره‌نجام یه‌که‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار، رۆژی یه‌که‌می ساڵی كوردی  به‌رامبه‌ر 21ی ئاداری زاینی، به‌ره‌سمی وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆزی جیهانی "پیرۆزترین جه‌ژنی ئارینه‌ژاده‌كان" تۆماركرا.
ناساندی نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی و به‌شێك له‌ سامانی زیندووی جیهانی، داوای هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران، هیندستان، كۆماری ئازه‌ربایجان، ئۆزبه‌كستان، قازاقستان، پاكستان و توركیا سێ وڵاتی دیکه‌ بوو.
مه‌راسیمی تۆماركردنی ئه‌و جه‌ژنه‌ وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حه‌وت وڵاتی ئاماده‌كاری رێوره‌سمه‌كه‌ و به‌سه‌رپه‌رشتیی ئێران له‌شاری ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو، به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌فغانستان و تاجیكستان كه‌ تیایدا جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌فغانستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تازه‌ بۆته‌ ئه‌ندامی یونسكۆ نه‌یتوانی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له‌و مه‌راسیمه‌ جێبه‌جێبكات، به‌ڵام جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌میشه‌ له‌و وڵاته‌دا به‌رزراگیڕاوه‌و یادی كراوه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌هه‌ردوو قۆناغی داگیركاریی سوپای سوور و میلیشیاكانی تاڵیبان نه‌بێت كه‌یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز بۆ ئه‌فغانیه‌كان ده‌رده‌سه‌ریی به‌دواوه‌ده‌بوو. له‌هه‌مانكاتدا وڵاتی تاجیكستانیش كه‌تیایدا نه‌ورۆز یادده‌كرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی یونسكۆ نیه‌ نه‌یتوانی له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شداری بكات.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیێت، نه‌ورۆز له‌هه‌ریه‌ك وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستی چوون ئۆزبه‌كستان و قازاقستان و توركه‌مه‌نستان و قه‌رقیزستان به‌رز راگیراوه‌.
ئه‌گه‌رچی نه‌ورۆز جه‌ژنی میللیی خه‌ڵكی ئاریاییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌لای توركنه‌ژاده‌كانی وه‌ك ئۆزبه‌ك، قه‌رقیز، قه‌زاق و توركه‌مه‌نه‌كانیش بۆته‌ باو. به‌گوته‌ی لێكۆڵه‌رو كۆنینه‌ناسان، هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌ئێستا تیایاندا جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت له‌كۆندا له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئاریه‌كاندا بوون هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ بۆته‌ به‌شێك له‌ سامانی كلتووریی ئێستای ئه‌وان.
له‌هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ئه‌و جه‌ژنه‌ جه‌ژنێكی ره‌سمی نیه‌، به‌ڵام كوردان ساڵانه‌ له‌رۆژی نه‌ورۆزدا ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌نه‌ به‌هانه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و شانازیكردن به‌ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی خۆیان، له‌هه‌رێمی کوردستانیش جه‌ژنی نه‌ورۆز پشووی ره‌سمیه‌و به‌رز راده‌گیرێت. جگه‌ له‌چوارپارچه‌ی كوردستان، كوردان له‌شاره‌كانی توركیاو عیراق و لوبنان و ئه‌رمه‌نستان ساڵانه‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ كه‌ تاكه‌ جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كوردزمانه‌، به‌رز راده‌گرن. به‌گشتی ساڵانه‌ پتر له‌100 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری دنیا، نه‌ورۆز، رۆژی یه‌كه‌می وه‌رزی به‌هار وه‌ك جه‌ژنێك یادده‌كه‌نه‌وه‌ و رێوره‌سمی جیاوازی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌‌وساڵانه‌ی دواییدا جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌سنووری وڵاتانی ناوبراودا ده‌رچووه‌و له‌ وڵاتانى ئه‌وروپاو له‌كیشوه‌ری ئوسترالیا و باكووری ئه‌مریكادا یادده‌كرێته‌وه ‌و له‌كۆشكی سپیدا سفره‌ی حه‌وت سین راده‌خرێت و به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامی تایبه‌ت ئاراسته‌ی گه‌لانی ناو زۆنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان
Share |
بۆچونه‌کان
 
سروه‌
باشه‌ جه‌ژنی کوردیه‌ یان جه‌ژنی فارس ! لێره‌ دا به‌ ناوی کام نه‌ته‌وه‌ سه‌پت کراوه‌ . ئه‌وه‌ گرینگه‌/ کورد ئێستا کاناڵی به‌ ناوی نه‌ورۆزی هه‌یه‌ و زۆرتر و گه‌وره‌تر له‌ فارسان و به‌ هه‌ڵپه‌ڕین و شایی له‌ چوارشه‌ممه‌ سووریه‌وه‌ پێشوازی له‌ نه‌ورۆز ده‌کات
karim meriwani
selaw.newroz jezni kurdye.kud ne moselman bwe,ne mesyhi bwe,ne juleke bwe,kud 700 sal pesh zayyni bwe dyni zertosh bwe kurdish zertosht bwe.dayikerekan parch parcheyan kerdyn.kwa wek emro ey byneyn kurd diny xuy gurywe,moselman w mesyhw julekeman heye.............ke dini zertoshtish her mawe,newroz salogery kurdekeemro 2709 kurde be dynekeman zertosht.bejyt kurd w kurdistan.be supasewwwwwwwwwwwwwwwwwwwww

بۆچونی خۆت بنوسه‌
ناو
ئمه‌یڵ
بۆچون
زیاتر...
فتوای قەرزاوی: کورد دەبێ خاوەنی دەوڵەتی خۆیان بن
ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌ له‌ گرتووخانه‌دا خۆی سووتاند
موسه‌وی: ده‌بێ گوێ له‌ كێشه‌ی كورده‌كان‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئێران بگرین
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران:
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر باڵوێزی نوێی ئێران له‌ عێراق دۆستی كوردانه‌
له‌كاتی ئاگربه‌ستدا 130 گه‌ریلا كوژراون
موراد قه‌ریلان سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می په‌كه‌كه‌: له‌ژێر چاودێری UN چه‌ك داده‌نێین
فارس نیوز رایگه‌یاند:
"ئه‌مریكا داوای له‌ په‌كه‌كه‌ كردووه‌ رێگه‌ به‌ موجاهیدین بدات بێنه‌ قه‌ندیل"
توركیا هێزێكی‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر سنوور فێری‌ زمانی‌ كوردی‌ ده‌كات
"سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییه‌ به‌ر پرسه‌"
له‌وانه‌یه محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند بۆ جاری سێهه‌م ‌سه‌كته‌ی‌ كردبێت
له‌ هێرشێكی په‌كه‌كه‌دا 8 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توریكا برینداربوون
په‌که‌که‌: ئه‌وه‌ی‌ دژایه‌تیمان بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانی‌ ده‌ده‌ین