سازدانی سۆران پالاَنی .
ره‌وانیوز: له دوو هه‌فته‌ی رابردودا، به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی پێشمه‌رگه‌ی چه‌ند حزبێكی كوردستانی ئێران‌و هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كوماری ئیسلامی، 11 پیشمه‌رگه له 3 حزبی جیاوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان به‌ختكرد، جگه له‌وه‌ی ئه‌مه له ساڵانی رابردوودا شتێكی تازه بوو، ژماریه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیش وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر ناردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوخۆ، كه‌مپه‌ینێكیان رێكخست، ئێوه وه‌ك یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا زیانی گیانیتان به‌ركه‌وتووه، چۆن ئه‌ڕواننه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟
خالید عه‌زیزی: ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به مه‌ئموریه‌تی كادره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه بێت، ئه‌وان به مه‌به‌ستی چالاكی نیزامی نه‌چوونه‌ته‌وه وڵات، ئسوڵه‌ن ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كی نیزامی بوایه جۆرێكی دیكه ده‌بوو. حیزب ئێستا له به‌رنامه‌ی دا نیه كه هیچ جۆره چالاكیه‌كی نیزامی بكات و كه‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێرێته‌وه. ئه‌و كادرانه‌ی ئێمه له ناوچه‌دا خه‌ریكی فه‌عالیه‌تی سیاسی و راگه‌یاندن و ته‌شكیلاتی بوون و هه‌رگیز له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانه‌وه، هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر هیچ بنكه‌یه‌كی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆی كوردستانی ئێران. هه‌رچه‌نده كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هێزی زۆری بۆ هێنراوه و پایه‌گای زۆری تێدا دانراوه و له ته‌نیشت ئه‌وانیش هێزی چه‌كداری تر هه‌یه بۆیه كادره‌كانی ئێمه چه‌كی سووكیان پێبوه، بۆ ئه‌وه‌بووه له كاتی پێویستدا دیفاع له خۆیان بكه‌ن .ئه‌وان به نیه‌تی چالاكی نیزامی‌و ده‌ستوه‌شاندن له هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی نه‌چووبوونه‌وه
ره‌وانیوز: ئه‌ی ئێوه وه‌ك حزبی دیمۆكراتی كوردستان، چۆن ده‌ڕواننه كه‌مپیه‌ینی (نا بۆ خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵێ بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی )كه وه‌ك وتم له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ڕێخراوه؟
؟
خالید عه‌زیزی: به باوه‌ڕی من ئه‌و جه‌معه‌ی كه جه‌نابت ئاماژه‌ت پێكردن زۆر بێ ئینسافی ده‌كه‌ن، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه به باشی ده‌زانن حیزبه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستانی ئێران سیاسه‌تیان شه‌ڕكردن دژی كۆماری ئیسلامی نیه. ئوسوله‌ن بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له دوای ئینقلابی ئێران هه‌رگیز له ئه‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه كێشه‌ی كورد به رێگای نیزامی چاره‌سه‌ر بكرێ. ئه‌وه ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی بوه كه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش دیفاعیان له خۆیان كردوه ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره رووی داوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته ناو خانه‌ی شه‌ڕی نیزامیه‌وه، بۆیه ئه‌و لێك دانه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌لات به تێكڕا باوه‌ڕیان به رێگا چاره‌ی سیاسی‌و دێمۆكراتیك‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌یه. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ش پێوه‌ندی به حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئێمه له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و خه‌بات مه‌ده‌نی پشتیوانیمان كرد، له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكمان له نێو خۆی وڵات‌دا هاندا كه ته‌ئكید بكه‌نه سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی. ئه‌وه به هیچ جۆرێك نابێ ئاوا به په‌له قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بكرێ، روداوێك كه له شوێنێكی كوردستان رووی داوه به‌و مانایه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێ خوای نه‌خواسته خه‌ڵكی كوردستانی ئێران یان حیزبه‌كانی، شه‌ڕخوازن. به باوه‌ڕی من وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یه چوون ئه‌وه له گه‌ڵ سیاسه‌تی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران نایه‌ته‌وه. ،هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد مه‌به‌ستی ئێمه مه‌به‌ستی نیزامی نه‌بوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی نیزامی بوایه ئه‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه دوو كادر له نێو خۆی ولاَت به چه‌كی سوك خه‌باتی نیزامی ناكه‌ن پرۆژه‌ی نیزامی و عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگانه شێوه‌یه‌كی تری هه‌یه له خانه‌ی نیزامی دا، به‌باوه‌ڕی من هه‌ڵوێستی ئه‌و دۆستانه بڕێك په‌له‌ی تێدایه
ره‌وانیوز:كاك خالید رات چیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه به ناوی چالاكوانی مه‌ده‌نی ئیمزایان له سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه كردوه؟ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن :تا ئێستا حیزبه‌كان له ئه‌لف‌و بێی خه‌باتی مه‌ده‌نی نازانن،. ئایا حیزبه‌كان كه‌م ته‌رخه‌م بووبن له به‌رامبه‌ر خه‌بات‌و چالاكی مه‌ده‌نیدا؟
خالید عه‌زیزی: ئه‌وه دیسان بێ ئینسافیه‌كی ده‌یكه‌یه تا ئه‌و جێگایه پێوه‌ندی به حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا له سه‌ر ئێران ته‌له‌فزیۆن و رادیوَ و نه‌شریه‌كانی ئێمه‌یان بینیبێ، ده‌رده‌كه‌وێ كه حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كار‌و فه‌عالیه‌تێكی زۆری كردوه له بواری مه‌ده‌نی دا، ده‌قیقه‌ن له چوار چێوه‌و ڕاستای خه‌باتی مه‌ده‌نی بوه، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك له ئه‌ودیوو له گه‌ڵ كورد كاناڵ پێوه‌ندی گرتوه، ئه‌و ماوه‌یه نه‌زرخاهیمان له خه‌ڵكی كردوه هه‌ر ده‌قیقه‌ن به مه‌عنای خه‌باتی مه‌ده‌نی دێت. به باوه‌ڕی من به‌شێك له‌و براده‌رانه، بێ ئینسافی ده‌كه‌ن چونكه حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لانی كه‌م له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگی رابردوودا زۆری هه‌وڵداوه له سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئێمه پێمان وایه خه‌باتی مه‌ده‌نی باشترین شێوه‌یه، باشترین شێوه‌یه به‌و مانایه‌ی زه‌ره‌ری ماڵی، ئابووری، گیانی، كه‌متره. ئێمه وه‌ك حزبیش ته‌جروبه‌مان له‌و بواره‌دا هه‌یه.
ره‌وانیوز: تا چه‌نده هه‌م ئێوه و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كه‌له ناوچه‌دا، بوون هاوكاری نیزامیتان پێكه‌وه هه‌بووه؟ یان ئاگاتان له یه‌ك بووه؟
خالید عه‌زیزی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ئێسته ئاماژه‌م پێكرد له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و كادرانه له وه‌ی فه‌عالییه‌تیان هه‌بووه هیچ مه‌به‌ستی نیزامی له پشته‌وه نه‌بووه‌و پرۆژه‌یه‌كی نیزامی له گۆڕێ دا نه‌بووه، هیچ بڕیارێك له گۆڕێ‌دا نه‌بووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی. هه‌روه‌هاش ئه‌و سێ لایه‌نه‌ش كه چوونه‌ته‌وه هیچ جۆره هاوكاریه‌كمان له نێواندا له گۆڕێ نه‌بووه، وه هه‌ر لایه‌نی بۆخۆی‌و به پێی به‌رنامه‌ی خۆی كاری ته‌شكیلاتی خۆی كردوه
ره‌وانیوز: تا چه‌ند له‌م حاڵه‌ته‌دا زه‌روره‌تی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی ده‌رده‌كه‌وێ له نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كورد كه ئێستا ئێران له به‌رده‌م شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تیه؟ ئایانه‌بوونی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی تا چه‌ند ده‌بێته هۆی خه‌ساردان له له یه‌كده‌نگی پارته‌كانی كوردستانی ئێران؟
خالید عه‌زیزی:له نێوان حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران رووداوی خۆش‌و ناخۆش رووی داوه، موده‌تێكه ئێمه قسه له‌سه‌ر جولاَنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ین له نێوخۆی ئێران دژی حكومه‌ت له تاران، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌بێت میكانیزمێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن به كۆده‌نگیه‌ك بگه‌ن یان باشتر له یه‌ك حاڵی ببن. بۆ جولاَنه‌وی نێوخۆی وڵات ئێمه وه‌ك حیزبی دێمۆكراتی كوردستان به شێوه‌ی جۆراو جۆر هه‌وڵمان داوه بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندی، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بوه به ده‌ركردنی راگه‌یاندن، وتوومانه با به نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك بگه‌ین یه‌كێك له ئه‌وانه كه هه‌وڵماندا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری هێرشی 30 ی ساڵه‌ی هێرشی خومه‌ینی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان لانی كه‌م حیزبی دیموكراتی كوردستان پێنج لایه‌نی دیكه له ژێر ناونیشانی یه‌ك راگه‌یاندندا، هه‌رلایه‌نه بۆ خۆی ئیمزای كردبوو به‌ڵام ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه یه‌ك ده‌ق به یه‌ك ناوه‌رۆكه‌وه بوو، ئه‌مه هه‌رخۆی هه‌نگاوێك بوو درووست بوو، وه هه‌ر چه‌ندرۆژ بوو له ته‌له‌فزیونی كورد كاناڵ حیزبی دێمۆكرات سه‌باره‌ت به‌و یاده مه‌جالێكیان پێك هێنا كه 4 حیزب پێكه‌وه دانیشن تا ئه‌و له‌حزه‌یه له وڵامی پرسیاره‌كه‌ت دا،به داخه‌وه نه‌مان توانیوه به‌ره‌یه‌ك پێك بێنین، به‌ڵام ئێستا زه‌مینه باشتره له 6 مانگ پێش. ئه‌و رێ و شوێنه‌واره ره‌وانیه ده‌بێ ورده ورده بسڕێته‌وه جێگای خۆی بدات به عه‌قلانیه‌ت‌و مه‌نتیق‌و لێك حاڵیبوونێك. ئه‌و كات ده‌كرێت ئینسان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌و شته هه‌بی به ته‌وافق بگا.
ره‌وانیوز:ئه‌ی په‌یوندیه‌كانی ئێوه له گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به كوێ گه‌یشت؟ ئایا هیچ لێك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك یان یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك ،یان جۆرێك له هاوكاری هه‌یه له نێوانتاندا؟
خالید عه‌زیزی:تا ئێستا پێوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ و ره‌سمیمان پێكه‌وه نیه، هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا لایه‌نی جۆراو جۆری كوردستانی و ئه‌ورووپی هاتوون سه‌ردانی ئێمه‌یان كردوه یان له ده‌ره‌وه ئێمه‌یان دیوه داوایان له ئێمه كردوه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوومان یان حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دانیشتن بكه‌ین. تا ئه‌وه‌ندی پێوه‌ندی به ئێمه‌وه بووه رامان گه‌یاندوه بۆ دانیشتن له گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوومان هیچ قه‌یدو مه‌رجێك دانانێین له دانیشتنه‌كاندا ده‌كرێ ئێمه به له‌یه‌ك حاڵی بوونێك بگه‌ی كه ده‌رئه‌نجامێكی هه‌بێ، تا ئێستا ئێمه دانیشتنێكی ره‌سمیمان نه‌بووه به‌شبه‌حاڵی خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین كه لانیكه‌م یه‌ك لایه‌نه ئه‌م شوێنه‌واره ره‌وانیه، كه‌م بێته‌وه و جێگه‌ی خۆی بدات به‌وه‌ی كه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه بیر له رابردو و كێشه بكه‌ینه‌وه باشتر وایه بیر له‌ئاینده بكه‌ینه‌وه. له هه‌مانكاتدا ئێمه داوامان له ئه‌ندامانی هه‌ردوولا كردوه كه به دڵێكی ئاواڵه‌و به‌چاو لێ‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستانی ئێران، پشت كردن له ئاینده هێچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و با له خانه‌ی رابردوو گیر نه‌كه‌ین
ره‌وانیوز:پرسیارێكی زۆ ساده بكه‌م، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كورده‌كانی ئێران ئێستا له رووی سیاسیه‌وه چ له ده‌ره‌وه و چ له ناو خۆ له چ ئاستێكدان؟ ئایا هه‌ڵبژاردن توانی ده‌رگایه‌ك به رووی كوردی ئێران دا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر بگه‌رێته‌وه ناو مه‌عادلاتی سیاسی چ ده‌ره‌وه‌و چ ناوخۆ بێ؟
خالید عه‌زیزی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران چه‌ندین ته‌جرووبه‌ی باشی تێدابوو كه‌یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه رژیمی كۆماری ئیسلامی تازه ناتوانێ وه‌ك پێشووتر بێ هه‌روه‌ها ده‌ره‌تانێكی باشی دروست كردوه كه ئه‌و حكومه‌ته بگۆرێ یان چ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیون به جۆریك روو به‌روو بێ له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. وه‌كو وتم حیزبه‌كانی تاراوگه له راستی دا به‌شی زۆریان بێ به‌رنامه بوون، كه‌وتنه په‌راوێزوه، ئێمه وه‌ك حزبه كوردستانیه‌كان ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌یه‌كمان نه‌بوو هه‌ر لایه‌نه بۆ خۆی شتی ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌م ته‌جرووبه‌یه‌ی تاران ده‌ریخست كه ئه‌گه‌ر لاینه‌كان بیانهه‌وێ له دژی رژێمی تاران شتێك بكه‌ن، ده‌بێت به كۆده‌نگیه‌كی زۆرتر بچنه ناو ئه‌و بازنه‌یه‌وه. له سی ساڵی رابردوودا زۆر جار ئێمه هه‌وڵمان داوه كێشه‌ی كوردی ئێران بگه‌یه‌نینه رایگشتی جیهانی‌و وا بكه‌ین كه ئه‌وان گوێمان لێ‌بگرن، ئێمه نه‌مانتوانی به‌ڵام ئێرانیه‌كان توانیان. كه‌واته ئێمه ده‌بێ له گه‌ڵ كێشه‌كاندا بین و خۆمان نه‌خه‌ینه په‌ڕاوێزه‌وه. به باوه‌ڕی من فه‌زایه‌كی باشه بۆ حیزبه‌كانی كوردستانی ئێرانی ئه‌گه‌ر بیانه‌وی ته‌ئسیر له‌سه‌ر كێشه‌كان له تاران دابێن و له گۆڕانه‌كاندا ده‌وریان هه‌بێ، به لام نابێ بێ چالاكی بن ده‌بێ هه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندی خۆیان پته‌وتر بكه‌ن و وه‌رده ورده به تێگه‌یشتن به میكانیزمێك له گه‌ڵیان به ته‌وافق بگه‌ن.
ره‌وانیوز:كاك خالید دوا پرسیارم ئه‌وه‌یه تۆ كه له رابردوشدا نوێنه‌ری حیزبی دێمۆكرات بووی له ئا‌مریكا، به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ی باسی پێوه‌ندیه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات‌و ئه‌حزابی ئۆپۆزسیونی كورد له گه‌ڵ ئه‌مریكا چۆنه؟ ئایا ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی تازه‌ی به‌رابه‌ر به ئۆپۆزسیونی ئێرانی هه‌یه به گشتی و به تایبه‌تی كورد؟ له دوای ئه‌م ئاڵ‌و گۆڕانه كه له ئێران دا هاتۆته كایه‌وه؟
خالید عه‌زیزی: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردێك له نێوان ده‌زگاو موئه‌سه‌ساتی ئۆباما بكه‌ین له گه‌ڵ جۆرج بووش، من ته‌سه‌ورم ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی تازه له واشنتن به‌رامبه‌ر مه‌سائیلی ئێران جدیتر بیر ده‌كاته‌وه. موتالاَی ده‌كات وه دووی ئه‌وه ده‌كه‌وی فاكتۆری جۆراو جۆر له عیلاقاتی خۆی له گه‌ل ئێران بكاته‌وه. ته‌ئكید ده‌كاته سه‌ر مافی مرۆڤ و مه‌سائیلی دیموكراتیك. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئێران ده‌كێشێته ناو بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌سائیلی دێموكراسی،مافی مرۆڤ و ئه‌و جۆره شتانه. به‌مانه ئێران مه‌جبوور ده‌بێ بچێته نێو ئه‌و بازنه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێران بچێته نێو ئه‌و بازنه‌یه ئه‌بێ پاشه‌كشه بكات. بۆ وێنه له سه‌ر كێشه‌ی ئه‌تۆمی ره‌نگه به چالشی بكێشن، به‌و مه‌عنایه ئه‌گه‌ر ئێران جوابی دنیای ده‌ره‌وه نه‌داته‌وه دام وده‌زگای ئۆباما ده‌ستی ئاوه‌ڵا تر ده‌بێت كه له دژی ئێران شتێك بكات. ساده‌تر له ده‌زگای جۆرج بووش فه‌رقه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئۆباما له موقعیه‌تی خۆی له نێو ئه‌وروپا هه‌م له نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ده‌نگ و گوفتارێكی مه‌عقولتر هاتوه‌ته مه‌یدانه‌وه، به ئیعتباری ئه‌وه‌ی ده‌ستیشی له ئاست ئه‌وه ئاواڵاتره. جۆرج بوش له‌و خانه‌دا، له‌و سیناریۆیه‌دا وه‌ك ئۆباما ده‌ستی ئاواڵه نه‌بوو، وه‌ك ئه‌ویش خۆشه‌ویست نه‌بوو. له ئه‌واخیری مانگی 6دا من له واشنگتۆن بووم له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌شی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دانیشتنمان بووه. له ئه‌و دانیشتنه‌دا جارێكی تر ته‌ئكیدمان كرده‌وه ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین له گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێران مه‌سئول بین، پێمان راگه‌یاندن كه ئه‌گه‌ر قه‌راره له دژی حكومه‌تی ئێران هێرشێك ده‌ست پێبكه‌ن‌و خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی و كوردتان له‌گه‌ڵدانه‌بێ و ئه‌گه‌ر پشت به میتۆد و خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌بستن سه‌ركه‌وتوو نابن. هۆكه‌شی ئه‌مه‌یه كه كێشه‌ی ئه‌تۆمی به ته‌نیا ناتوانێت چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ئێران بێت، چونكه ئه‌مه كێشه‌یه‌كه ده‌یان ساڵ ده‌خایه‌نێت هه‌تا چاره‌سه‌ر بێت. به‌ڕای ئێمه ئه‌گه‌ر كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردیش بكرێته بیانوو ئه‌وكات دژایه‌تی كردنی ئیران مه‌نیقی تره. به‌ڵام به داخه‌وه به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی دێپلۆماسی ئێمه له دنیای ده‌ره‌وه په‌رته‌وازه‌یه و هه‌ر لایه‌نه بۆخۆی كار ده‌كات. به‌داخه‌وه ئێمه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به‌ره‌یه‌كی كوردی پێكبێنین، ئه‌و به‌ره‌یه قسه‌كه‌رێكی هه‌بێ یانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موان بكات به قورسای زۆرتر و ده‌ست ئاواڵه‌ییه‌كی زۆرتره‌وه بتوانێ تعامول له گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا بكات، جۆرێك وه‌زنی كوردی ئێران له بازنه‌ی دیپلوَماسی بێنێته ده‌رێ ئێَمه وه‌ك حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له سه‌ر ئه‌وه مه‌سئه‌له‌یه ده‌ڕۆین و تێده‌كۆشین و ئه‌مانه‌وێت به زووترین كات بێته به‌رهه‌م.